کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


مەلا بەختیار كەى دەست لە درۆ هەڵدەگرێ

Thursday, 24/12/2009, 12:00


ئەمڕۆ 23/12 لە پیرەمەگرون گەورەترین خۆپیشان دان كرا و چەندین كەسى تیا بریندار بوو دوو سەیارەى پۆلیسى تیا سوتا كەچى سایتە خەجاڵەت بارەكەى مەلا بەختیار هەر باسیشى نەكردو نەچوو بەلایدا ئەم خۆپیشاندانە لەبەیانیەوە تا درەنگى شەو بەردەوام بوو , چونكە ئەم سایتەفێر نەبوون ڕاستى بڵاو بكەنەوە و ناشیرینیەكانى خۆیان بڵاو بكەنەوە , بەڵام هەر ئەمڕۆ ئەم سایتە و لێپرسراوەكەى دوو هەواڵى پڕ لە درۆیان بڵاو كردەوە , بەمەدا دەرئەكەوێت ئەم سایتە و دەسەڵاتى كوردى بەتایبەت یەكێتى گوێ بە كێشەكانى خەڵك نادات , بەڵام بۆ هۆنینەوەى درۆكانیان لە سەر گۆڕان درێغى ناكەن , هەواڵى یەكەمیان ئەڵێ ((ئاسۆ عه‌لی‌ به‌نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ڵێ‌ "تۆ منت هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند، هیچ باوه‌ڕم پێت نه‌ماوه‌)) ئەوەى ئاسۆ على ناسیبێ یەكێكە لەو پیاوانەى ئەوەندە ئەدەبى تیایە قەت ئەم جۆرە قسانە ناكات , وە ئەویش لەگەڵ نەوشیروان مستەفا هەرچى كێشە بێت نیانە , هەرئەم سایتە درۆزنەش وەڵامێكى بۆ نەوشیروان مستەفا دروست كردوە ونوسیویەتى ((من منه‌تی‌ هیچ كه‌سێك نازانم)) ئەوەى كاك نەوشیروانى ناسیبێ باش ئەزانێ ئەو پیاوە قەت ئەم قسەیە بەرامبەر بە هاوڕێكانى ناكات , كەسیش نیە بەقەد ئەو خەم خۆرى برادەرەكانى بێت ئەو تەنها منەتى بە دوژمنەكانى و شتى وەكو ئێوە نیە ئەگینا بەرامبەر برادەرەكانى وانیە , ئەو جۆرە شتانە لە ئێوە دەوەشێتەوە , ئەو دوو كەسەى باستان كردون دوو پیاون نمونەى ئەدەب و ئەخلاقی هاوڕێیانە ,دوو پێشمەرگەى دڵسۆزى گۆڕانن تا سەركەوتنى یەكجارەكى كۆڵ لە گۆڕان نادەن , درۆى دووەمى سایتەكەى مەلا بەختیار ئەڵێ ((گۆڕان ناتوانێت كێشه‌كانی‌ ناوخۆی‌ چاره‌سه‌ر بكات‌و كێشه‌كان وا گه‌وره‌ بوون گرفتی‌ قوڵتری‌ بۆ دروست كردوون)) با دڵت شەق بەرێ مەلا بەختیار گۆڕان هەرچى كێشە بێت نیانە و ئەو پەڕى تەبایى هەیە , ڕۆژانە ئەو هەموو خەڵكە دەچێتە گردەكە و كەس نەیبیستوە كێشە هەبێت , ئەمەمان تەنها لە ئێوە بیستوە, چونكە ئێستا شت ناشارێتەوە شتێك ڕوو بدات هەموو دنیا باسى دەكات بزانە بۆ یە ئەڵێین درۆیە بێجگە لە سایتەكەى تۆ هیچ كەسێك و سایتێك وڕۆژنامە و گۆڤارێك باسى شتى واى نەكردوە , خەڵكیش وا ڕا هاتوە ئەوەى تۆ ئەیڵێت درۆیە , چونكە تا ئێستا ڕاستى لە تۆ و ئاغاكانت و ڕاگەیاندنەكانتان نەبیستراوە , یەك درۆى جەنابت باس ئەكەم ئەگەر بیرت بێت ووتت ئەگەر تا كۆتایى ئەم ساڵە مەبەستم 2008 بوو كارەبا باش نەبێت ئەوا واز دەهێنین بەڵام ئەوا 2010 و كارەبا خراپ تر بوە كەچى تۆش هەر بەردەوامى لە سەر درۆ , ئیتر من چۆن بڕوات پێ بكەم , درۆیەكى تریشت فەرموە كە ئەو پەڕى مایەى پێ كەنینە ,ئەڵێیت ((گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ به‌لێشاویان بۆ ناو (ی‌.ن.ك) په‌یوه‌ندی‌ به‌ده‌سته‌گه‌ری‌‌و خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردنی‌ سه‌ركرده‌كانیانه‌وه‌ هه‌یه‌)) دەك خوایە بێ چاوێنى بن ئەو گەڕانەوە بە لێشاوە ئەڵێیت كە پێشمەرگە و ئەندامانى خۆتان كۆدەكەنەوە وناویان دەنێن گۆڕان ئەگەر ئەمە دەڵێیت قەید ى نیە بەڵام بێجگە لەمە نەمانبیستوە و نەمان دیوە , ئەوە لێت تێكچوە كۆمپانیاى نۆكان و داهاتى میللەت لە گردەكە نیە تا ئەو برادەرانە خەریكى خۆ دەوڵەمەند كردن بن,ئێمە نەحكومەتمان هەیە ,نە كۆمپانیاى نۆكان ،نە نەسریەى كراوەى حیزب و مەكتەبمان لایە تا خەریكى خۆ دەوڵەمەند كردن بین , خۆتان باش ئەزانن گۆڕان بە هاوكارى خەڵك ئەژى , لەبەر ئەوە دەوڵەمەند بوون لە گردەكە نیە , ئێمە بۆ سەركەوتنى گۆڕان ئەوەى هەشمانە دەیدەینە بزوتنەوە كەتا سەركەوێ , بە سە درۆ كردن هەى خەجاڵەت بیت خۆت و سایتەكەت ئەى مەلا بەختیار ,ئەبوایە ئەمڕۆ باسى پیرەمەگرونتان بكردایە نەك ئەم درۆو دەلەسانە ,باسى كێشەى بێ كارەباى و بێ نەوتى بكەن , ئەم درۆیانە هیچتان بۆ ناكات ,


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە