نهێنیه‌کانی پاراستن و ده‌زگای زانیاریی و گۆڕان !
Sunday, 22/11/2009, 12:00
جنێو فرۆشه ده‌رکراوه‌کانی ناو ڕیزه‌کانی یه‌کێتی ، ئه‌وانه‌ی به‌کلتوره فاسده حزبایه‌تییه‌کانی جارانیانه‌وه ئێستا له‌ناو ئه‌م ڕه‌وته نوێخوازهدان، به‌هه‌مان دووباره‌کردنه‌وه پیشه چه‌وته‌که‌ی پێشویان به‌رده‌وام له تومه‌ت پێچینهوهدان له‌هه‌وڵی بوختان و ناوزڕاندنی که‌سایه‌تی گۆڕانخوازانی حه‌قیقین، ده‌یانه‌وێت له‌و ڕێگایه‌وه ئه‌م ڕه‌وته به ئاقارێکی سه‌قه‌تدا ببه‌ن . ئه‌وانه‌ی سه‌دان که‌سیان له‌نێو ڕیزه‌کانی ئه‌م بزاڤه نوێ یه‌دا دورخسته‌وه ئاژاوه‌یان نایه‌وه ، ئه‌وه‌ی دوێنێ له‌گه‌ڵ یه‌ک ته‌با و هاوفیکری گۆڕانخوازی بوون، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ یه‌کدا ناکۆکن به‌هۆی کاره ناشیرینه دزێوه‌کانی ئه‌مانه‌وه . ئه‌مانه پاوانخوازن ، پیاوه ڕاستگۆکانی مه‌لا به‌ختیار و ئازادجوندیانی و سهرۆقادرهکانن. هه‌ر ئه‌مانه‌ن به‌شێکن له عه‌قڵه ڕزیوه حزبیه‌که‌ی جاران و ئێستا له پێستی گۆڕاندا خۆیان ده‌نوێنن ، بێجگه له قسه و تومه‌تبارکردنی گۆڕانخوازان زیاتر هیچ شتێکی نوێ له هه‌گبه‌یاندا نییه. هه‌رگیز ڕێگه‌یان نه‌داوه که‌سێک له‌خۆیان به‌تواناتر بێت له‌ناو ئه‌م بزاڤی گۆڕانه‌دا کار بکات. به‌رده‌وام تیرۆری مه‌عنه‌وی چالاکوانان ده‌که‌ن . ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا به نهێنی و ورته ورتهکان ، ئێستا به‌ئاشکرا و ده‌نگێکی به‌رزتر له جاران له‌تاک به‌تاکی گۆڕانخوازان ده‌ده‌ن به‌بێ ڕه‌چاوکردنی سنوری هیچ جۆره پرنسیبێک . هه‌ر یه‌که و به‌شێوازێکی جوادا له چوار چێوه‌ی بۆسهنانهوهدا ده‌ست نیشانیان ده‌که‌ن .
من وه‌ک خودی خۆم ده‌مێکه له‌و بۆسهیهدام به‌ڵام بێ‌ئاگان له‌وه‌ی که ده‌ڵێن به‌ینی خۆمان بێت باکه‌س ئاگای لێنه‌بێت ، هه‌ندێ جاریش به‌رپه‌چ ده‌درێنه‌وه ، دوایی ده‌ڵێن ئاخر وایان وت . من ده‌زانم بێجگه له خۆیان زیاتر که‌س وا ناڵێت ، من له‌به‌ینی خۆیانه‌وه پێم ده‌گات. ئه‌مه نه‌جارێ نه دوو نهچهندین جار ، له‌دوای ئه‌وه‌ی، که چه‌ند بروسکه‌یه‌کی هوشیارداریم بۆ لێدان، پێم وتن تکایه واز له‌م هه‌ڵسوکه‌ته بهێنن و که له بهدیوارێکی ئاگریندا مه‌کێشن له ڕێی مسته‌فای سه‌ید قادریشهوه ئاگاداریم بۆ ناردن له‌ته‌ک ئه‌م ههوڵانهشمدا سێ جار له‌گه‌ڵ گرده‌که په‌یوه‌ندیم به‌ست بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕێیه‌وه بتوانم ناچاریان بکه‌م ئه‌وان هه‌ڵوێسته‌یه‌کی ڕوون و په‌یامێکی به‌سوودیان هه‌بێت ، هه‌ندێک له براده‌رانیش به‌هه‌مان شێوه له‌و هه‌وڵه‌دا بوون . به‌ڵام بێ سود له سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌کانم له هه‌وڵه‌کانیان . به‌رده‌وام ده‌ڵێن : (ڕۆشار پارستنه به‌ینی خۆمان بێت) گه‌ر چی من ئاگادارم کردونه‌ته‌وه، تکایه با به‌ینی خۆتان نه‌بێت با هه‌مو که‌س بزانێت ،پێش وه‌ختیش به‌ده‌زگای زانیاری و کۆمه‌ڵێ وته‌و تومه‌تی ناشایسته‌ی تر .
بۆیه منیش له‌پاش په‌ستانی ئه‌و هه‌موو دان به‌خۆدا گرتنه‌دا وه‌ک مافێکی خۆم بڕیارمدا ڕاپێچیان بکه‌مه نێوه‌ند سه‌کۆی ئازاد و هه‌ندێ پرسیار و وه‌ڵام بۆ داماڵینی ڕووکه‌شه موزه‌یه‌فه‌که‌ی خۆیان. ده‌شزانم باوی ئه‌وه نه‌ما، که خه‌ڵکی بڵێ: جارێ وه‌ختی ئه‌م جۆره ڕوونکردنه‌وانه نییه و زه‌ره‌ر له گۆڕان ده‌دات، چونکه ئه‌مانه کاریان له‌کار ترازان و زیانی به‌رچاویان به گۆڕان گه‌یاند و ده‌رکه‌وت، که گۆڕانیان له‌خۆیاندا چۆن بچوک کرده‌وه به توله ڕێیه‌کی سه‌قه‌تدا کێشیان کرد .
ئه‌مانه به‌شێک له کوڕه چاپوکه جه‌نگاوه‌ره شه‌ڕکه‌ره چهتونهکان و پیاوانی به‌رده‌رگاو میوان ڕایکهرهکانی یه‌کێتی و مه‌سینه هه‌ڵگره‌کانی شاناز و هاوار حاجی مه‌کته‌بی ڕێکخستنی یه‌کێتی به‌ریتانیا بون . هه‌ر خودی ئه‌مانه بون سه‌رده‌مانێکی نزیکی به‌ر له‌ئێستا مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری کوردیان له له‌نده‌ن کرد به‌گۆڕه‌پانی ململانێ و دژایه‌تی کردن هه‌تا ئه‌و مه‌ڵبه‌نده جوانه‌یان به ئاقاری حزبی بونێکی چه‌وتدا برد ئاڵای سه‌وزی یه‌کێتی یان له‌سه‌ر هه‌ڵکرد و ئه‌مه‌ش بوه گورزێکی جه‌رگبڕ له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له به‌ریتانیا شیرازه‌ی بنکه‌یه‌کی ڕۆشبیریی وه‌ها گه‌وره‌و گرانیان هه‌ڵته‌کاند . دواجاریش کردیانه مۆڵگه‌ی مقاولاتی خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردن و گیرفان پڕکردن تا ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی به ده‌یان هه‌زار پاوهنات له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌مانه‌دا سه‌ره‌و نگون کرا، که هه‌ندێ له‌و زانیاریانه‌م لایه و ئێستا بۆ بڵاوکردنه‌وه ناشێت. به‌رده‌وام ده‌ستێکی کاریگه‌ری کارا بوون بۆ لێک ترازاندن و ئاشوب نانه‌وه له نێوان ڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی. ئه‌مانه له‌به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی یه‌کێتی بوون بۆ سووکایه‌تی پێکردنی ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌ی دژی ناعه‌داله‌تی ده‌سه‌ڵات ده‌وه‌ستانه‌وه دژی یه‌کگرتنی کۆمه‌ڵگه بوون . ئێستا له‌ناو گۆڕانخوازاندا درێژه به‌و کاره‌یان ده‌ده‌ن هه‌ر خودی ئه‌مانه‌بوون به‌گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ خواستی ده‌سه‌ڵات یه‌که‌م ئه‌زمونی نوێی کۆمه‌گه‌ی کوردیان له به‌ریتانیا ئیفلیج کرد که ده‌یویست هه‌نگاوی به‌لۆبی کردنی خۆی ببینێ وه‌ک گه‌لانی جیهان و خۆی له‌یه‌ک ڕه‌وه‌ندا بدۆزێته‌وه که وه‌رچه‌رخانێکی گرنگ بو بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له به‌رواری 23 / 10 / 2007 دامه‌زرێنرا ده‌یان که‌سی به‌توانای لێ کۆبوه‌وه . به‌ڵام ئه‌مانه هاوپه‌یمانیه‌کی ته‌واویان به‌ست له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ پارتی به‌شی پاراستنی و به‌رپرسه باڵاکانی یه‌کێتی و کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ . له پشته‌وه بونه خه‌نجه‌رێکی ژه‌هراوی هه‌رگیز ناتوانن بڵێن وانیه چونکه به‌ئاشکرا ئه‌و زانیاریانه‌م لایه . ده‌زانم چۆن کارتی سه‌وزیان بۆ ده‌رهێنرا بۆئه‌وه‌ی خێرا کۆمیته‌یه‌کی تر دروست بکه‌ن له‌ژێر ناونیشانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و پاره‌یه‌کی زۆر خرایه خزمه‌تیانه‌وه . په‌یوه‌ندیه چڕ‌و پڕه ژێرهکیهکانیان شاهیدی ئه‌وه ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ هێرۆی عه‌لی عه‌بدوڵاو چنار سه‌عدی وه‌زیری پێشوی شه‌هیدان و به‌یانی سامی عهبدوڕهحمن و دکتۆر به‌رهه‌م . ته‌نها ئه‌وه‌ی من ئاگام لێیه‌تی دکتۆر به‌رهه‌م 10000 ده‌هه‌زار دۆلاری ژێربه‌ژێر پێبه‌خشین ئه‌وه‌ی پارتیش پێویسته خۆیان ئاشکرای بکه‌ن چونکه زۆرنهێنی بو ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه بو ئه‌و پاره‌یه به‌شێوه‌ی ده‌زگای وه‌ریان گرتبو ، هه‌رگیز بۆ ساتێ ڕاستگۆ نه‌بون ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ قوربانیانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ش . هه‌ر ئه‌مانه بۆ ساتێکیش خۆیان لا نه‌داوه به‌بێڕێزی کردن به‌خوێنی شه‌هیدان و به‌کاهێنانی یاده‌وه‌ریه‌کان له پێناو فرت و فێڵی خۆده‌رخستن . نمونه هه‌ر له‌هه‌مان ساڵی 2007 هه‌ستان به گێڕانی بۆنه‌ی یادکردنه‌وه‌ی شه‌هید بونی سه‌رکرده ئازاد هه‌ورامی ، هێنده‌ی من ئاگادار بوم نزیکه‌ی 40000 هه‌زار دۆڵاریان له پیاوانی ده‌سه‌ڵات وه‌رگرت ، به‌م جۆره بو 10000 هه‌زار دۆلار له دکتۆر به‌رهه‌م ، 20000هه‌زار دۆلار له کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ 5000 هه‌زار له حامیدی حاجی غالی هه‌ندێک ئه‌م لاو ئه‌ولای تریش ، ته‌نانه‌ت دوایی بیستمه‌وه دکتۆر بهرهم وتبوی ئه‌وانه فێڵیان له‌من کردوه ، جامن لێره‌دا ده‌پرسم ئه‌مانه بتوانن فێڵ له‌که‌سێکی لهب له‌بانی وه‌ک دکتۆر به‌رهه‌م بکه‌ن ده‌بێت خه‌ڵکه ساده‌که چی لێبکه‌ن ؟ دواجار ئه‌و بۆنهیهشیان بۆ خۆ نمایش کردن و مێز ڕازانه‌وه‌ی شه‌رابی سورو ویسکی بو . هه‌ر له‌وێ باڵێکی تریان دروستکرد که‌پێش تر خۆیان بۆ ئاماده‌کردبو ، خۆیان وه‌ک ڕه‌گ ناساند نه‌ک وه‌ک دڵسۆزیان بۆ خوێنی شه‌هید ئازاد هه‌ورامی ، به‌بێ یه‌ک و دو ده‌ڵێم (ڕه‌گ)یش یه‌کێک بو لاهاوکێشه سه‌قه‌ته‌که‌ی ئه‌وی ڕۆژیان . له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی ناڕاست هاتنه نێو گۆڕه‌پانی جه‌ماوه‌ری ، لێره‌دا نامه‌وێت بیانخه‌مه ژێر به‌رپرسیارێتی ئه‌و هه‌مو لیسته دروست کراوانه‌ی که به‌ناوی پشتگیری و ئه‌ندامانی ڕه‌گ که پیشانی خه‌ڵکیان ده‌دا به‌ڵام ته‌نها یه‌ک پرسیاریان ئاڕاسته ده‌که‌م ، کوا ئه‌و لیسته‌ی که پێک هاتبو له 200 ناوی ئافره‌ت له به‌ریتانیا پشتگیریان له ڕه‌گ کردبو ئه‌ی بۆ ناوی خێزانه‌کانی خۆشتانی تیا نه‌بو بۆ ناوی ئه‌و هه‌مو ئافره‌تانه‌تان زڕاند له پێناوی خۆده‌رخستنی خۆتان . ئه‌مه بۆ ویژدانی خه‌ڵک به‌جێ دێڵم . به‌رده‌وام کرێگرته‌ی ده‌سه‌ڵات بون ، به پاره‌ی ده‌سه‌ڵات کارکردن ئه‌و مانه‌یه ده‌به‌خشێت . به‌ڵام ئێستا ئه‌وان خه‌ڵکی تومه‌تبار ده‌که‌ن هه‌ر خودی خۆشیان له‌ئاستی (به‌پاراستن بون و ده‌زگای زانیاری) بوندا زۆر لاوازن . له‌وه‌ته‌ی خزاویشنهته ناو ڕیزه‌کانی گۆڕانخوازانه‌وه پێم وانیه تا ئێستا توانیبێتیان هه‌ڵوێسته یه‌کی به‌رچاویان هه‌بێت دژی ناعهدالیهکانی ده‌سه‌ڵات ، گله‌ی یه له‌رزۆکه‌کانی ئه‌م دواینهیان ناڵێم . به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیه‌کانیان بهتوندو تۆڵی له‌گه‌ڵ حزب و ده‌سه‌ڵاتدا به پارێزراوی هێشتۆته‌وه ، مانای ئه‌وه‌یه به‌شێکی به‌هێزیان هێشتا له‌و به‌ر ماوه . په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری پارتی که (به‌یانی سامی عهبدوڕهحمن) ه زۆر به‌هێزه بهژێرهکی پاره‌ی باشیان لێ وه‌رگرتوه . هه‌ر به‌رپرسێکی حزبی یان ده‌سه‌ڵاتی بێته له‌نده‌ن ئه‌مانه کۆبونه‌وه‌ی نهێنی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌ده‌ن ته‌نده‌ری خۆیان فڕێ ده‌ده‌ن ته‌نانه‌ت زۆرجار ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بیش بێت . بۆ نمونه ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا کاک شۆڕش ئیسماعیل سه‌ردانی له‌نده‌نی کرد ئه‌مانه باتاک و به‌کۆ کۆبونه‌وه‌ی نهێنیان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام داوه . به‌هه‌مان شێوه شاڵاوی عه‌لی عه‌سکه‌ری که نوێنه‌ری جه‌لال تاڵه‌بانی بوه زۆر به‌نهێنی له له‌نده‌ن به‌هه‌مان شێوه کۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا کردوه و په‌یامێکیشیان بۆ جه‌لال تاڵه‌بانی ناردوه و ناوه‌رۆکی په‌یامه‌که‌یان ئاشکرا نیه . کۆسره‌ت ڕه‌سول ئه‌ویش هاته له‌نده‌نه‌وه ژێر به‌ژێر دانیشتنیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام داوه ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیانی ڕه‌فز کردوه دواجار له‌گه‌ڵ نوێنهرهکهشیدا کۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه . هه‌ر ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌و به‌ر له‌گه‌ڵ باڵوێزخانه‌ی عێراق له‌له‌نده‌ن کۆبونه‌وه‌یه‌کی نهێنیان ئه‌نجام داوه به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌س بزانێت ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه به‌چ مه‌به‌ستێک بوه . له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌مو نهێنیانه که‌چی بهڕوکهشی فرمێسکی تیمساحی بۆ نانبڕاوه‌کان ده‌ڕێژن و خۆشیان وا پیشان ده‌ده‌ن که‌دژی ته‌زویر کردنی هه‌ڵبژاردنه‌کانن به‌ڵام هه‌ر خودی خۆیان شه‌رعیه‌تیان داوه به‌و ته‌زویرکردن ، ده‌نا چۆن نوێنه‌ریان ده‌نێرنه مێزوخوانی بۆنه‌ی ئاهه‌نگی سه‌رکه‌وتنی مه‌سعود بارزانی له هه‌ڵبژاردندا ، هه‌ر ئه‌مه شه‌رعیه‌ت دانێکی ته‌وا به‌و تهزوێرانه بو ، ئه‌مانه به‌فرت وفێڵ له خۆیان له ئه‌نجومه‌نێکدا خۆیان بینیه‌وه به‌ڵام ئێستا له‌ساحه‌ی گۆڕانخوازاندا لایان داوه و بۆ هه‌مو شتێک په‌نا ده‌به‌نه به‌ر کۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی و یه‌کگرتو من ڕێزم بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه هه‌یه به‌ڵام ئه‌وانه خاوه‌نی حزبی موئهسهساتین ئیتر نازانم ئه‌م هاوپه‌یمانیه لهسهرگردهکهوهیه یان ئه‌مه‌ش له نهێنیه‌کانی ئه‌م تاقمه‌یه له‌نده‌نه . هه‌ر خودی ئه‌م تاقمه به‌ئاشکرا مافیان به‌خۆیان داوه گۆڕانخواز ده‌رده‌که‌ن و ئه‌وه‌ی خۆیان بیانه‌وێت نزیک بونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن . بۆیه من لێره‌شه‌وه ده‌ڵێم : نه‌وشیروان مسته‌فاش ئه‌و مافه‌ی نیه که که‌س له‌ڕیزه‌کانی گۆڕاندا ده‌ربکات چونکه گۆڕان نه حزبه نه ڕێکخراو .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست