کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


چوارێنەکانم

Sunday, 13/10/2013, 12:00


(لەسەر ئیزنی باباتاهیری کورد)

رەشە بەختم ژیانم پێچەوانەن
شەوورۆژم هەژاوەتار وتانەن
کەچی بوینە جەفاکێشی ئەوینت
من ودڵ چونکە دێوانی زەمانەن .

لەکاتی شەو کە خەو دێتە سەرینم
لە شم وەک ئاگرە پڕ تاووتینم
بە تەنیا دەردی دووریتم لە گەڵدا
دوو چاوم خوێنە وەک ژەهراوە ژتنم .

بە داییم دەستە دوعامە نە تۆری
نزیکم بی لێم بەدور بی لێم لە دووری
سۆمای چاوم نەما ئەوەندە بگریم
ژیانم نامەشێ ئازارە زۆری .

دڵیک ئاشق نەبێ تەفتو تونا بێ
بە دڵ شەیدا نەبێ با لابەلابێ
بە چرکە نەهەژێ لە ناو رکەی سنگ
دەبا دەرچێ لە گیان وێڵو خرا بێ .

دەزانم لێم بێزارودوور پەرێزی
لە بەزمی ئاشقان گەلێک بێ ڕێزی
لەبەر دەرگای دڵم داخەی ئەوینت
لەجوابی دڵ بڵێم چی گەر تۆ زیزی .

ئەتۆم یارو ئەتۆم یارو ئەتۆم یار
دەبم شادو بە ژین من دەبمە ژیندار
ئەگەر دەرگای ژوان داخەی لە سەر من
لە ژین هەر چی خۆشی بێ دەبم زار .

تەواوی گوڵ لە گوڵزاران تەمای تۆن
بە تاتای تاڵی زولفت دێنە سەر بۆن
گوڵ وخونچە بەهاران دێنە سەر پا
هەموو وەرزان بە بێ تۆ ژینگە نامۆن .

دە پرسی تۆ لە من بۆ بێ قەراری
بە وێنە سێ شەشەی وەرزی بەهاری
لە بەر چی روو دەکەیتە دەشتوسەحرا
چەما پشتم برینت بۆ تە کاری .

لەکوێ گوڵزارە بێ تۆ چرکەساتم
ئەگەر وادەی نەگا هەمووئاواتم
سەرا سەر تانو تونە ئەم جیهانە
بە بێ تۆ دوست وهاوڕێی مەرگەساتم .

لە بێدادو درۆی گەردون ئەی هاوار
سەراسە سوڕی دەورانی کەج و خوار
دەڵێم بدڕم یەخەی جەستەم بەجارێ
لە چەنگ ئەو قەحبە دونیایە هەزار جار .

ئەگەر چارەی دڵم نی بۆ لە لامی
وەها بێدەنگ ومت سا بێ کەلامی
نە دەرمانی نە مەرهەم بۆ برینم
لە کوێ یاری نە یاری بێ مەرامی .

جەعفەر/ کەریمی
١٩٩٧/ زایینی / تورکو /فەنلەند







نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە