گردى پیرۆزسەرنجێكى شارى حاجى قادر بدە
Friday, 24/04/2009, 12:00
1879 بینراوە
ماوەیەكە لە میدیاكان ورۆژنامەكان ودەزگاكانى حكومی باس لە هەڵبژاردن دەكرێ لە كۆڕ و كۆبونەوەكانى حیزبیشدا ، هەموو هەوڵێكیان ئەوەیە خەڵكى سڵ كەنەوە كە دەنگ بدەن بە دوو حیزبە سەرەكى یەكە جگە لەوەى كە لەناو خەڵكى پڕو پاگەندە بڵاو دەكەنەوە ، كە ئەوەى دەنگ نەداتە ئەوان لەئایندەدا بەشەخۆراكیان دەبڕن وئەگەر مووچە خۆریش بن ، حكومەت دەریان دەكات ومافى ئەوەیان نیە بەردەوام بن لەكارەكانیان جگە لەوەى ئەوانەى كەدڵیان شكاندون و زویریان كردون دەچنە ماڵەكانیان وئاشتیان دەكەنەوە ئەمە جگە لەدەم چەور كردن وقسەى لوس و هەڵخەڵەتێن، ئەى بۆ پێشتر نەدەچونە ماڵەكانیان؟ بگرە لەڕێگاكانیش دەتانبینین ڕووتان لێوەردەگێڕان! ، دەى دەى كێشە نیە خۆتان دەزانن كوێ نیسكى باش دێنێ!! . بەڵام سەرەڕاى ئەم هەڕەشانەى كە بڵاوى دەكەنەوە لەناو خەڵكى ، ئەوەى جێگەى خۆشحاڵى بێت ، دەبینین سەرەراى ئەو هەموو جۆرە پڕوپاگەندانە، خەڵكى شارە بە شەرەفەكەى (حاجى قادر) ڕۆژ بەڕۆژ بەشێوەیەكى بەرچاو ژمارەیان لەزیاد بووندایە ئەوەى جێگاى سەرنج بێت خەڵكێكى یەكجار زۆر هاوپەیمانى لیستى سەربەخۆى كاك نەوشێروانن و دژ بەگەندەڵین ، دەمەوێ ئەوانەش دڵنیا بكەمەوە كەدەترسن لەوەى كە نان بڕاو دەبن بادڵنیابن كە ئەم جۆرە قسانە بریتى یە لە خەڵكى ترساندن وهێچ بنەمایەكى نیە ، خەڵكى كوردستان خۆشگوزەرانى دەوێت ئاسودەیى ودڵنیایى دەوێت چیتر گوێ لە درۆ ناگرن چونكە چاوەروانى چیتر بكەن تاكەى بەقسەى پوچ ودرۆ هەڵخەڵەتێن حكومەتێك لەماوەى 18 ساڵدا نەتوانى بێت كێشە و گرفتى میللەتەكەى چارەسەر بكات ئەمە چ حكومەتێكە دەڵێن شت كراوە، منیش دەڵێم شت كراوە بەڵام چى كرابێ پێنج هەندە دزراوە، خۆماست نیە بە سمێڵیانەوە دیار بێت خۆیان تائێستا سەرماو گەرمایان نەبووە ، كوڕى بەر پرسە گەندەڵەكان كام خانووى باشە هەیانە كام سەیارەى مۆدێل نوێیە دەبێ هەیانبێ باسى پارەش مەكە بایى هەندەیان دزیوە بەشى نەوەى نەوەكەشیان دەكات تامردنیش كوڕِى فەقیریش سەرى بەگۆڕى باوكى تاكەى دەستمان بەكڵاوەكەمانەوە بگرین با نەیبا بایەك بەهێزبێ نەك كڵاو خۆشت دەبا ئیتر بەهیواى نەمانى گەندەڵى و گەیشتنى خەڵكى كوردستان بەئاواتەكانى ....