ڕوون کردنه‌وه‌یه‌ک بۆ ئۆگرانی سینه‌مای کوردی سه‌باره‌ت به فیلمی (به‌هه‌شتی گیرۆده)
Thursday, 05/03/2009, 12:00
1635 بینراوە
ماڵپه‌ڕی په‌یامنێر له میانه‌ی چاوپێکه‌وتنێکی دا له گه‌ڵ که‌سێک به ناوی پێشره‌و نه‌به‌رد که به هونه‌رمه‌ندی بواری ده‌رهێنانی سینه‌مایی به خوێنه‌رانی ناساندوویه‌تی ، تیشک ده‌خاته سه‌ر کۆمه‌ڵێک کاری هونه‌ری ناوبراو له ده‌ره‌وه‌ی وڵات. له‌م ڕاپۆرته دا هاتوه که پێشره‌و نه‌به‌رد له دوایین کاری هونه‌ری خۆی دا فیلمێکی سینه‌مایی به ناوی به‌هه‌شتی گیرۆده‌یی به‌رهه‌م هێناوه ، که کۆمه‌ڵێک ئه‌کته‌ری کورد و نه‌روێژی به‌شداریان تێدا کردوه. نه‌به‌رد هه‌روه‌ها له چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی له گه‌ڵ په‌یامنێری په‌یامنێر دا سه‌باره‌ت به به‌رهه‌م هێنانی فیلمی به‌هه‌شتی گیرۆده ده‌ڵێ که : "له ساڵی (2004) بیرم له‌وه كرده‌وه فلمێكی ته‌لفزیۆنی به‌رهه‌م بێنم، كه باس له مه‌ینه‌تییه‌كانی ره‌وه‌ندی كورد بكات، به‌ناوی "به‌هشتی گیرۆده" خۆم سیناریۆ و كاری ده‌رهێنانیم بۆ به ئه‌نجام گه‌یاند، ناوه‌رۆكه‌كه‌ی باس له‌و به‌هشته ده‌كات كه خه‌ڵكی كورد بۆی را ده‌كات، به شێوه‌ی فیلمێك كاری له‌سه‌ر بكه‌م و نیشانی بده‌م ئه‌و به‌هشته چۆنه".
من واتا خاوه‌نی ئه‌م ڕوون کردنه‌وه‌یه که یه‌کێک له که‌سه هه‌ره سه‌ره‌کی و به‌رچاوه‌کانی ئه‌م کاره هونه‌ریه بووم به پێویستم زانی هه‌ندێک ڕوون کردنه‌وه بۆ ڕای گشتی بده‌م که ئاگاداری ڕاستی و درووستی ئه‌م کارانه بن.
پێشره‌و نه‌به‌رد باسی ئه‌وه ده‌کات که به‌هه‌شتی گیرۆده له سیناریۆ و کاری ده‌رهێنانی خۆیه‌تی . پێویسته ئه‌و ڕاستیه به هه‌موو لایه‌ک ڕابگه‌یه‌نم که فیلمه‌که له سیناریۆی خۆمه و هیچ پێوه‌ندیه‌کی به بیر و فکره‌ی ناوبراوه وه نی یه . ته‌نیا کاری ده‌رهێنان ئی ناوبراوه. بۆ من جێگای ئه‌وپه‌ڕی سه‌رسوڕمانه که که‌سێکی به ناو هونه‌رمه‌ند ڕاستیه‌کانی پێوه‌ندیدار به کاره هونه‌ریه‌کانی ده‌شارێته‌وه و ئاماده نیه ، یان نایهه‌وێ خه‌ڵک ئاگاداری ڕاستی و درووستی ئه‌م کاره بن.
له به‌شێکی دیکه له قسه‌کانی دا دیسان کۆمه‌ڵێک شتی دوور له ڕاستی باس ده‌کات و خۆی له حه‌قیقه‌ت ده‌بوێرێ . ئه‌و ئاوا جوابی په‌یامنێر ده‌داته‌وه: "بۆ به‌رهه‌م هێنانی ئه‌و فیلمه داوام له حكومه‌تی نه‌روێژ كرد هاوكاریم بكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم به شێوه‌یه‌كی باشتر كاری بۆ بكه‌م، ئه‌وه بوو هاوكارییه‌كی باشیان كردم و كۆمپانیای "كوردش كۆمپانی لاند" ئه‌ركی به‌رهه‌م هێنانی له وڵاتی نه‌روێژ گرته ئه‌ستۆ و توانیم له‌م وڵاته كاری بۆ بكه‌م، كه تیایدا (34) ئه‌كته‌ر به‌شدارییان له كاری نواندنی دا كرد، زۆربه‌یان یه‌كه‌م جاریان بوو كاری نواندن ئه‌نجام بده‌ن، جگه له‌وه‌ش به‌شێكی زۆری ئه‌كته‌ره‌كان خه‌ڵكی وڵاتی نه‌روێژ بوون".
ئه‌مه به ڕاستی درۆیه‌کی شاخداره . ئه‌و ده‌ڵێ که بۆ به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م فیلمه داوای له حکومه‌تی نه‌رویژی کردوه که یارمه‌تی بده‌ن و ده‌ڵێ که یارمه‌تی باشیان داوه. با جه‌نابیان بێت بۆمان باس بکات که کامه به‌ش له حکومه‌تی نه‌روێژ یارمه‌تی داوه . ئه‌و باس له کۆمپانیایه‌ک ده‌کات به ناوی كۆمپانیای "كوردش كۆمپانی لاند" . پێویسته ئه‌وه بڵێم که کۆمپانیایه‌ک به‌م ناوه له سه‌ر ڕووی ئه‌م زه‌ویه بوونی نیه . ئه‌م ناوه ته‌نیا ناوی ماڵپه‌ڕێک بوو که خۆی داینابوو و ته‌نیا ماوه‌یه‌ک کاری له سه‌ر کرد و پاشان ئه‌ویش نه‌ما . ئه‌دی به چ ڕوویه‌که‌وه باس له کۆمپانیایه‌ک ده‌کات که هه‌رگیزاو هه‌رگیز له‌م دونیایه‌دا بوونی نه‌بوه؟ ئایا ئه‌و له ڕووی هه‌ڵنایه‌ت که بڵێت خه‌رجی و ماندوو بوون و ئاماده کاری و هه‌موو پێداویستیه‌کی ئه‌م فیلمه له سه‌ر شانی که‌سێک بوو به ناوی (ژیان سددیقی) و له خه‌رجی ژیان و گوزه‌رانی خۆی مایه‌ی داده‌ناو بۆ خه‌رجی فیلمه‌که ته‌رخانی ده‌کرد؟ ئه‌و پێی شه‌رمه که بڵێت ژیان سددیقی که‌سێک بوو که هه‌موو فکر و زکری ببوو به‌م فیلمه و زۆر به جیددی هه‌وڵی ده‌دا که به شێوه‌یه‌کی زۆر سه‌رکه‌وتوانه کۆتایی به کاره‌کانی بێت. ئه‌و به‌ر له‌وه‌ی باسی خۆی بکات ، ده‌بوو باسی له‌و هه‌موو هه‌نگاوانه کردبا که ژیان سددیقی بۆ ئه‌م فیلمه هه‌ڵی گرتن . ئه‌و ده‌بوو باسی ئه‌وه بکات که ئه‌گه‌ر ژیان سددیقی نه‌بایه نه ئه‌م فیلمه قه‌ت له دایک ده‌بوو و نه پێشره‌و نه‌به‌ردیش ئه‌و که‌سه ده‌بوو که بێت و باس له کۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌زموون له بواری سینه‌ماوه ، له هه‌نده‌ران بکات . باشه ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڕێزه‌ش حاشا له‌و هه‌موو ڕاستیانه بکات خۆ ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له که‌سانی به‌شدار بوو ئاگاداری ئه‌م حه‌قیقه‌تانه هه‌ن و ناتوانن له به‌رامبه‌ر ویژدانی خۆیان دا خوانه‌خواستا درۆ بکه‌ن. ئه‌و که شانازی به‌وه وه ده‌کات که له ئوروپا زۆر ئه‌زموونی له بواری سینه‌مادا وه‌ده‌ست هێناوه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له بیر چۆته‌وه که کێ بوو ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ ڕه‌خساند و کێ بوو شه‌و و ڕۆژ کاری ده‌کرد و له ده‌می خۆی و مناڵه‌کانی ده‌گێرایه‌وه بۆ کاره هونه‌ریه‌کانی. ده با جارێک شه‌هامه‌تی هه‌بێت و بێت باسی ئه‌م شتانه بکات نه‌ک بیهه‌وێت خه‌ڵک چه‌واشه بکات و شتی به دوور له ڕاستیان بۆ بگێڕێته‌وه. ئه‌و هه‌روه‌ها باس له ژماره‌ی ئه‌کته‌ره‌کان ده‌کات که ده‌ڵێ 34 که‌سن و زۆربه‌یان نه‌رویژین . ئه‌مه‌ش دووره له ڕاستی و له‌و ژماره ته‌نیا 8 نه‌فه‌ریان نه‌رویژی بوون . جگه له‌م 2 نه‌فه‌ره‌ی که له لای چه‌پیه‌وه له وێنه‌که‌ی په‌یامنێر دا بڵاو کراوه‌ته‌وه ، 4 نه‌فه‌ریش وه‌ک پۆلیس و نه‌فه‌رێکیش وه‌ک مامۆستای مه‌کته‌ب ڕۆڵیان هه‌بوه هه‌روه‌ها که‌سێک وه‌ک خاوه‌نکاری یه‌کێک له ئه‌کته‌ره‌کان که کورد بوو ده‌وری گێڕاوه ... باشه ئه‌و ژماره به‌رچاوه‌ی دیکه کێن . ته‌نیا ده‌بێ له خۆی بپرسین. له درێژه‌ی وت و وێژه‌که‌ی له گه‌ڵ سایتی په‌یامنێر دا ، پێشڕه‌و ده‌ڵێت : "فیلمی "به‌هشتی په‌نابه‌ران" بۆ ماوه‌ی (6) مانگ كاری ده‌رهێنانیم بۆ ئه‌نجامداو پاشان بۆ یه‌كه‌م جار له سینه‌مایه‌كی ئۆسڵۆی پایته‌ختی وڵاتی نه‌روێژ نمایشكرا و خه‌ڵكێكی زۆر هاتن بۆ سه‌یركردنی، ئێستاش به‌پێی رێكه‌وتنێك ئه‌و فیلمه‌م فرۆشتووه به كه‌ناڵی ئاسمانی "كۆره‌ك تی ڤی، به نیازن به‌م نزیكانه نیشانی بینه‌رانی بده‌ن".
له پێوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنی دا که له گه‌ڵ (عیسا مێرگه‌سووری) له ته‌له‌فزیۆنی کۆره‌ک هه‌مبوو و هه‌موو ڕاستیه‌کانی پێوه‌ندیدار به‌و باسه‌وه‌م له گه‌ڵ هێنایه گۆڕ ، ناوبراو ئه‌مه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه که ئه‌وان وه‌کوو کۆڕه‌ک تیڤی هیچ چه‌شنه ڕێککه‌وتنێکی له گه‌ڵ پێشره‌و ئه‌نجام دابێت به مه‌به‌ستی کڕین و نیشاندانی ئه‌م فیلمه .
لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم که ڕای بگه‌یه‌نم من وه‌ک (ژیان سددیقی)هه‌رچه‌شنه ڕێککه‌وتنێک و کڕین و فرۆشتن و نیشاندانی ئه‌م فیلمه له کاناڵه‌کانه‌وه به بێ ئاگاداری و ڕه‌زامه‌ندی من و به بێ له به‌ر چاو گرتنی زه‌حمه‌ت و ماندوو بوونیه‌کانی من و به بێ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و خه‌رجیانه‌ی که له پێناو ئه‌م فیلمه دا کردوومن ، به نایاسایی ده‌زانم و له دژی ده‌وه‌ستمه‌وه و له ڕێگای قانوون و یاساوه به‌ر به هه‌موو سات و سه‌ودایه‌ک ده‌گرم.
پێشڕه‌وله کۆتایی دیمانه‌که‌ی له گه‌ڵ په‌یامنێر باس له کورته فیلمێکیش ده‌کات که پێک هاتوو له 9 خوله‌که‌و ئاوا ده‌ڵێت . "جگه له‌و كاره ئێستاكه كار بۆ كورته فیلمێك ده‌كه‌م به‌ناوی "هه‌نگاوی مه‌رگ" كه ماوه‌كه‌ی (9) خوله‌كه و به شێوازێكی سه‌رده‌میانه كارم بۆ كردووه".
سه‌باره‌ت به‌م کورته فیلمه‌ش پێویسته بڵێم هه‌ر وه‌کوو چۆن بۆ فیلمی به‌هه‌شتی گیرۆده قورساییه‌کی یه‌کجار زۆر له هه‌موو بوارێکه‌وه که‌وته سه‌رشانی من ، بۆ ئه‌مه‌شیان هه‌ر له کڕینی کامێرا‌و پێداویستیه‌کانه‌وه بگره تا ده‌گاته هه‌موو خه‌رجیه‌کانی ئه‌کته‌ر و کار‌و باره پێوه‌ندیداره‌کانه‌وه ، هه‌ر هه‌مووی له سه‌ر شانی من بوه ته‌نانه‌ت خه‌رجی بچووکترین شت له سه‌ر هیچ که‌سێک نه‌بوه و خۆیشی تاقه فلسێکی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نه‌داوه. هه‌موو ئه‌کته‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌م کورته فیلمه له دژی بڵاو بوونه‌وه‌ی کورته فیلمه‌که‌ن و ڕایده‌گه‌یه‌نن که له ڕێگای قانوون و یاساوه به‌ر به‌م کاره ده‌گرن.
له کۆتایی ئه‌م ڕوون کردنه‌وه‌دا هه‌ر ئه‌وه ماوه بڵێم که پێشره‌و نه‌ک ته‌نیا سه‌باره‌ت به فیلمه‌که‌و چۆنیه‌تی به‌رهه‌م هێنانی شتی زۆر دوور له ڕاستی له وتووێژه‌که‌ی له گه‌ڵ سایتی په‌یامنێر دا باس کردوه ، به‌ڵکوو ئه‌و باس له‌وه ده‌کات که فیلمه‌که‌ی فرۆشتوه به کۆره‌ک تیڤی . هه‌ر وه‌کوو بۆم ده‌رکه‌وت له پێوه‌ندیه‌ک دا له گه‌ڵ کۆره‌ک که دوره له ڕاستی . بۆیه جێی خۆیه‌تی که ئه‌وانیش له‌م باره‌وه لێپێچینه‌وه بکه‌ن و ڕاستی و درووستی مه‌سه‌له‌که‌یان بۆ ده‌ربکه‌وێت .
به سپاسه‌وه
ژیان سددیقی له وڵاتی نۆروێژ
5/03/2009