کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


تراژیدیاى شەنگال

Tuesday, 02/09/2014, 12:00

2115 بینراوە


بەرپرسە هەڵاتوەكانى شەنگارو زومار و شوێنەكانى دیكە، ئەگەر لە هیچ شەرم نەكەن دەبێ لە فرمێسكى ئەو مناڵانە شەرم بكەن، كە بەبەر چاوى میدیاكانى دنیاوە دەیانباراند،تك تكى ئەو فرمێسكانە گللەیى و شكات بوون لەو شان پڕ ئەستێرانەى نەتەوەیەكیان لە دواى خۆیانەوە بۆ كوشتن بە جێهێشت ، ئەوەى لە شەنگار روویدا و راكردنى ئەو هەموو شان پڕ ئەستێرەیە ، لە هەركوێى ئەم دنیایەروویبدایە حكومەتى ئەو وڵاتە دەستى لە كار دەكێشایەوە و بەپرسەكانى ئەو هەڵاتنە دەدرانە دادگا ، ئەوە چى ڕویدا وا بە خێراى ئەوان هەڵاتن و ئێزدیە سڤیلەكانیان دایە دەست مەرگەوە ، ئایە ئەمە هەر هەڵاتنێك بوو هیچى تر یان ئەمە سیناریۆیەكى زۆر ناشرین بوو ، بۆ نیشاندانى دڕندەى داعش ، یاخود بۆ ئەوە بوو ئەو بەر پرسە هەڵاتوانە بڵێن : دەى ئەمانە ئێزیدین و قیرسیان چیان لێدێت با لێیان بێت ، ئەگەر مەسەلەكە هەرچیەك بێت ئەوەى روویدا خیانەتێكى گەورەیە لە خەڵكێك كە پشتیان بەو پێشمەرگەو بارەگا حزبیانە بەستبوو بۆ ئەوەى لە تەنگانەدا بیانپارێزن ، تازە پاش ئەوەى هەموو هەڵاتن هیچ پاساوێك دادى ئەو هەڵاتنە نادات ،وەك ئەوەى بەرپرسێكى سەربازى گوتبووى سەروى خۆم پێیان ووتووم بكشێنەوە، ئەوە گریمان سەروى خۆیشى ئەو فەرمانەیان پێكردبوو، ئەى ئاكارى سەربازى ، ئەى ژیانى ئەو هەموو خەڵكە ،لە دۆخى وادا سەروو كێیە تا فەرماندەیە هەزاران خەڵكى سڤیل بە جێبهێڵێ و رابكات .
بە دواى ئەم ستەمكاریەدا كە ئەگەر بكەرەكانى پەلامارەكە داعش بن ، ئەوەخوڵقێنەرى راستەقینەى تراژیدیاكە ئەو بەرپرسانەن خۆیانیان لە خاك و خەڵك لا گرنگتر بووە ، لە كاتێكا ئەركى ئەفسەرو بەرپرسە سەربازیەكان،پاراستنى خەڵك و خاكە نەك خۆیان ، چ شەرمەزاریەكە فەرماندەیەك بیانوەكەى بۆ كشانەوە لەناو خەڵكداو لە ناو شارە پڕ حەشیمەتەكان ئەوە بێت ئەگەر نەكشایەتەوە رەنگە تیا بچوایە ، ئاخر ئەگەر فەرماندەیەك بەو شێوەیە پەروەردە نەكرابێت كە تیاچوون ، لە پێناو میللەتا سەربەرزیەو ئەوە هەنگاوە راستیەكەیە ، ئیدى خەڵك چاوەڕوانى لەوبەرپرسانە بكات ، راكردن و پشتكردنە خەڵك هەرچیەك بێت شەرمەزاریەو ، برینەكەشى ئەگەر سبەینێ هەركەس بیەوێت بە خێرایى لە بیرمانى بەرێتەوە ، وەك ئەوەى بۆ زۆر بابەتى دیكە ئەوە كراوە ، بەڵام وەك پەڵەیەكى رەش دەمێنێتەوە ، دەمێنێتەوە چونكە ئازارەكان لە بیر ناچنەوە ، وێنەكان نەوە بۆ نەوە دەگوازرێنەوە ، ئەوە چ گێلێكە دەیەوێت بیانوو بۆ ئەم تراژیدیایە بێنێتەوە بەوەى گوایە هەن ئەم شكست و پاشە كشەیە بۆ لێدانى هێزو حزبێك بە كار دێنن، وەك ئەوەى هەندێ میرى پوڵان بە نوسینەكالنیان دەیانەوێ ئەوە بڵێن، ئەوەى لە شەنگار روویدا هى ئەوە نیە نەپاڵەوانى مقەبا دابتاشین بۆى نەبیانوو بۆ شەرمەزاریەكە بێنینەوە، هەندێك دەیانەوێ بڵێن ئێمە خەڵكەكەمان جێنەهێشت ، كەچى ئەوان لە برى بەرەنگارى لەگەڵ خەڵكە سڤیلەكەدا بەرەو چیاى شەنگار هەڵاتبون ، بەرەو ئەو شوێنەى كە لەبرى ئەوەى خەڵكە سڤیلەكەى لێبپارێزرێ ، بە چوونى ئەوان ئەوێش دەبێتە ئامانج ، ئەو شكستە هى هەڵوەستە لەسەر كردن و خوێندنەوەو پێدا چونەوەیە نەك ئەوەى دواى شكست ، پەیتا پەیتا میدیا بە ئێمە بڵێت لە پێشڕەویدان ، ئاخر پێشڕەوى چى ، تۆ بە چەند سەعاتێك چەندین شارو شارۆچكە دابنەیت و ئاوڕ لە خەڵكەكەیش نەدەیتەوە تا میدیاى دنیا هاوارەكە دەگوازنەوە، چەند شەرمە میدیا كوردیەكە دواى میدیاى دنیا تراژیدیاكە بگوازێتەوە، لە كاتێكا پێشتر بەردەوام بە ئێمە بڵێت لە پێشڕەویداین .
تراژیدیاى ئێزدیەكان هەرگیز نابێ لە بیر بكرێت ، نەك لەبەر ئەوەى بیرو بڕوایەكى ئاینى جیاواز لە بەردەم هەڕەشەدایە ، نا لەبەر ئەوەى ئەو خەڵكە سڤیلە كرانە قوربانى و پشتیان تێكرا ، دەبێت وەك مرۆڤ سەیرى ئەوان بكرێ ، نەك وەك ئەوەى بیرو باوەڕیان هەرچیەكە ، ئەوان ئازادن لەوەى خاوەنى چ ئاین و بیرو باوەڕێكن ، تۆ ناتوانى و نابێ سوكایەتیان پێبكەیت ، تۆ مامەڵە لەگەڵ مرۆڤ دەكەیت نەك بیرو باوەڕ ، ئەمانە هەموو پێویستە دواتر قسەیان لەسەر بكرێت و نابێ نادیدە بكرێن ،وەك ئەوەى هەندێك دەیانەوێ ئەوە بكەن ، تراژیدیاى شەنگار تراژیدیایەكى مرۆڤایەتیە ئەنفالێكى ترە لە سەردەمێكى تردا ، جێهێشتنێكى شەرمنانەى خەڵكە بۆ ئەوەى بخرێنەبەردەم دڕندەو بڕندەكان .
ئاخۆ ئەوانەى شەنگاریان بەو جۆرە لە دواى خۆیانەوە بە جێهێشت ، كە فرمێسك و هاوارى ئەو خەڵكەو ئەو وێنە سامناكانە دەبینن ، تەریق دەبنەوە، ئاخۆ داننان بەوەى ئەوە شەرمەزارى بوو بباشتر نیە لەوەى بمانەوێ تۆمەتەكە بدەینە پاڵ خەڵكانى تر .

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)