کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حاشا لە تاڵەبانی ئیمە هەرگیز جگەرگۆشەی تۆنین !

Monday, 21/03/2011, 12:00




تۆیەک کەبەدرێژایی تە مەنت خاوەنی یەک کسەی خۆت نەبوی .
تۆیەک کە ئاخ هەڵبکێشێ بۆ تۆزێ کیمیایی تر بەڵکو جەند کەسێکی زیاتری هەڵەبجەیی شەهید بکردایە .
تۆ کە (تاریق ڕەمەزان)ی فڕۆکەوانت ئازادکرد ، ئەوە خیڕە ئێستا لاوان و گەنجانی شار بە ڕۆڵەو جگەرگۆشەی خۆت ئەزانی ؟
تاڵەبانی تۆ چونکە خۆت خەلەفاوی وجارجارە ئەیبزرکێنی وائەزانی ئێمەش وەک تۆ خەڵەفاوین !
خۆ هەر لەم هەفتەیەدابوو کە پیاوەکانی دژە تیرۆرت لە نیوەشەودا هەڵیان کوتایە سەر مەیدانی سەرای ئازادی و هەموو چادرەکانیان ئاگرتێبەردا،بەداروتێڵا کەوتنە گیانی ئەو لاوانە ، ئاخر کێ بەم وڕێنانەی تۆ باوەڕ ئەکا ؟ چەند ڕۆژێ لەمەوپێش هەڕەشەی تیرۆرکردنتان لە " فاروق ڕەفیق " کرد، ئێستاش ئەڵێ ی پشتیوانی هەموو داوەڕەواکانتانین وهەوڵ دەدەین بۆ دابین کردنی ژیان و ئازادی بۆتان ، کام ژیان !! کام ئازادی !!
ژیان وئازادیەک کە بەقەولی خۆت ئەڵێ ی لەژێرسایەی ئێوەومانان بێت . ئەوە هەرگیز ژیان و ئازادی نیە ، ئێوەومانان مۆدیلتان بەسەرچوو Expire بوون ، ئەگەر نا بۆ درێژایی ٢٠ ساڵ نەتان توانی چاک سازی وپاک سازی و لەڕەگ و ڕیشە هەڵکەندنی گەندەڵی و ناعەدالەتی بکەن ، ئەوە شەقی نەوەی نوێ یە کە هەردوو پێتانی کردۆتە ناو تاکی کەوشەوە ،ئێستاش بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکەو چۆڵ کردنی سەرای ئازادی هاتووی لەم قسە باق و بریقەدارانە دەکەی، وەکو ئەوەی زۆر باوەڕت پێبکەین.

ئەوە منیش پێت دەڵێم :-
سەرای ئازادی لوتکەی قەندیلە
وا بەئاسانی بۆتان چۆڵ ناکەین
ئەم ڕاپەڕینە بە خوێن تۆمار بوو
ئێمەش لەسەر خوێن قەد سازش ناکەین
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە