بێده‌نگی له ئاست خه‌لیفه‌کانی به‌عس ئه‌نفالی دیکه‌ی به‌دواوه‌یه
Thursday, 18/02/2010, 12:00
خوێنه‌ری هێژا، هاوڵاتیانی تاواروگه:هه‌موومان دیمان، که خه‌لیفه‌کانی به‌عس، هه‌تیوه‌کانی سه‌دام ڕووی سه‌دامیان سپی کرد، به‌ڵگه له‌وه زیاتر چیتان ده‌وێت؟
ده‌مێکه که باوه‌ڕمان وایه، بێکه‌سی نه‌مریش سه‌لماندی که ماف ده‌ستێندرێت، نادرێت، بۆیه با چی زیاتر خۆمان له خشتهنهبهین، ئه‌و دوو جانهوهوهره په‌روه‌رده‌ی ژیگه‌ی تۆپزین، بێده‌نگی له ئاستیاندا، به‌ره‌و ئه‌نفالێکی دیکه‌مان ده‌بات.
خوێنه‌ری هێژا، ئه‌نفاله‌کانیش هه‌ر هۆکاری بێده‌نگیمان بوو، جا با نه‌هێڵین که ئانفال دوباره بێته‌وه.
به‌ڕێزان با هه‌ر له ئێستاوه ڕیکهوین سه‌ره‌تا به خۆپیشاندان، بۆ به‌رده‌م باڵوێزی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیاو یه‌کێتی ئه‌ورپا، تا به‌ڵێنی فه‌رمیان لێوهرنهگیردرێت، ئارام نه‌بین، ئارامبونمان به دڵنیایی، ده‌بێته هۆی دوباره‌ی ئه‌نفال.
به‌ڕێزان:کوتای سه‌ری ساڵی 2008 پۆلیسی گرێک مێرمداڵێکی 15 ساڵه‌یان کوشت، هه‌رچه‌ند به به‌ڵگه‌وه سه‌لمێندرا، که پۆلیسه گرێکیهکه گوله‌که‌ی ڕاسته‌وخۆ نه‌ناوه به‌و لاوه‌وه، به‌ڵکوو، گوله‌که به‌ر ته‌نێکی ڕه‌قه که‌وتوه‌و ههڵبهزیوهتهوهو پاشان، به‌ر ئه‌و لاوه که‌وتوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، گرێکێکیهکان ئهتێنیان سوتاند، هه‌روه‌ها گرێکیهکانی ده‌ره‌وه په‌لاماری، باڵوێزه‌کانی خۆیاندا له‌ده‌ره‌وه‌ی گرێکلاند له ئه‌ورپا، ده‌با ئێمه‌ش بیسه‌لمێنین، که‌له گرێکی که‌متر نین.
به‌داخه‌وه مه‌نتالیتێتی خۆرهه‌ڵات وایه که ڕێزگرتن به‌ترسنۆکی دهجوێندرێت، بۆیه نابێت بێده‌نگ بین، ئه‌گه‌ر بێده‌نگ بووین وا هه‌ست ده‌که‌ن، که ده‌ترسێین، بۆیه ده‌بێت، دان له جێگه‌ی دان بێت، پێویسته لوتیان بشکێندرێت.
ئه‌گه‌ر گۆڕانخوازان هه‌ر له‌یه‌که‌م په‌لاماری هه‌تیوه‌کانی به‌عسه‌وه، کاردانه‌وه‌مان هه‌بوایه، به دڵنیای ئه‌مڕۆ وایان نه‌ده‌کرد.
به‌ڕێزان، ده‌با بیسه‌لمێنین که ئێمه‌ی کوردیش هێچمان له گرێکی که‌مترنیه، گرێکیه‌کان له سه‌ر کوشتنی مێرمنداڵیک ئاوریان به‌ردایه ئه‌تێن، ده‌ب ئێمه‌ش دار‌و دیوار‌یان به‌سه‌ردا بسوتێنین.
مژده‌بێت له‌به‌رده‌رکی سه‌را، ئاتێن ئاوری تێبهردراجارێکیدهیکهش گرێکیه‌کان سه‌لماندیان، که هه‌رگیز سهرشۆڕناکهن، ئه‌وان دیسان سه‌لماندیان که هه‌میشه یه‌ک ده‌نگ به باوه‌ڕێکی پۆڵاینه‌وه دژ به سته‌مکاری چه‌وسانه‌وه، کێوکی سه‌ربه‌رزن و هه‌رگیز سه‌ردانانه‌وێنن.
ئێواره‌ی شه‌مه ٦ی ١٢ی٢٠٠٨، گرێکیه‌کان ئهفلاتونیان له خه‌و ڕاپهڕاندو مێرمنداڵیکی وه‌ک مێرمداڵهکهی که له به‌رده‌م مێنۆمۆنتهکهی هه‌ڵه‌به‌جه‌ی شه‌هید، که شه‌هیدکرا، کرد قوربانی.
هه‌رچه‌ند، داواکاری گشتی (مدعی عام) هه‌ردوو پۆلیسه‌که‌ی ده‌ستبه‌سه‌رکردوه، به‌گومانی کوشتن و یارمه‌تیدانی کوشتن، هه‌رچه‌ند شالیاری ناخۆی گرێک پێشنیاری ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی کردوه، گرێکیه‌کان سات له‌دوای سات زیاتر وزیاتر گڕ ده‌گرن.
زانکۆکان و قوتابخانه‌کانیش که‌وتوونه‌ته پلانداڕیژان، بۆ مانگرتن، هه‌روه‌ها دهها بازاڕی گه‌وره گه‌وره سوتێنداروه، دهها ماشێنی پۆلیس سوتینداروه، تائێستا ٢٥ پۆلیسی ئاشكراو١٥ پۆلیسی نهێنی بریندارکراوه.
گرێکیه‌کان، به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاون، به‌ڵکوو له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتیش، له ئه‌ڵمانیا کۆنسوڵگه‌ری خۆیان داگیرکردوه.
له‌ڕاستیدا پۆلیس پێویسته بۆ دابین کردنی ئاسایش و ئاسوده‌ی، نه‌ک بۆ هاوڵاتی کوشتن، نه‌ک بۆ کوته‌ک وه‌شاندن، دژ به هاوڵاتی.
پارت و ڕێخراو دروست ده‌کرێت بۆ به ده‌ستخستنی مافه‌کانی خه‌ڵکه‌و پاراستنی مافه‌کانی خه‌ڵکه، نه‌ک بۆ تاڵانی و ڕاوڕووت.
به‌داخه‌وه، ئه‌فسوس،پارت و ڕێخراو پۆلیس، له‌مه‌ڕ ووڵاته‌که‌ی ئێمه بۆته زاللویهک و خوێنی گه‌ل ده‌مژێت، که‌چی مێش میوانمان نیه.
ئه‌گه‌ر له جێگه‌یه‌کدا یاسا هه‌بێت، ده‌بێت یاسا له سه‌رو هه‌موو پله‌و پایه‌کانی مرۆڤه‌وه، بن، گرێکێکیهکان ئه‌وه‌یان سه‌لماند.
ئه‌گه‌ر گرێکی بومایه شانازانیم به گرێکی بوونمه‌وه ده‌کرد، ده‌با بڵێین بژی گه‌لی یه‌ک گرتوو، خۆزگه گه‌لی کوردیش له‌و شانازیکرنهوهیهی به نه‌وه‌کانی ڕه‌وا ده‌بینی.
دواجاریش ئه‌ڵێم مژده بێت له به‌ده‌رکی سه‌را، گه‌ل یه‌کی گرت و ئاوری له ئه‌تێن به‌ردا:
http://www.aftonbladet.se/webbtv/nyheter/utrikes/article3941000.abhttp://www.aftonbladet.se/nyheter/article3940461.ab#abArticleComments
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست