کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئەم سال بکەن بەسێ نەورۆز

Tuesday, 31/03/2009, 12:00

1879 بینراوە


لە شاری ئەمەد پایتەختی کورد تەپڵی سەرکەوتنلێدرا یەک هەنگاوی گەورەو دروست بەرو خەونی شاعیرانە نرا خەونی شاعیرێکی ڕاستگۆ هەستناسک خەوو خەمی میلەت لەسەرشانو سنگیا چەکەرەئەکا پێش ئەوەی بەخامەکەی لەسەر کاغەز نەخشیبکا خەونی. 4000هەزار دێی وێران خەونی منالانی بۆیاخچی سەرجادەکانی ئەستمبوڵ خەونی دایکانی کەگۆری کچوکورە لاوەکانیان نازانن لەپێناوی ئازادیا سەریان نایەوە خەونی هەموئازادی خوازێکی جیهان بەیەکسانی ژیانی مرۆڤەکان بەخەوەکەی مارتن لۆتەریشەوە دەسا ئێوەش باشوریەکان کەلە کوردایەتی سەردانەنەوانن بۆزوڵم ستەم دژایتی کردنیشی تەنها ڕۆژیک پشوتان نەداوە ڕۆژی ئێوە نزێکە بۆبڕیاردان .دیاربەکر نەورۆزی دوهەمی ل29 ئازارا تۆمارکرد ئێوە سێهەم .باساڵەکەی سێ نەورۆزبێ. بادواشی خەن ئەم گۆفەندە مانگێ دۆمانگ بۆکوێ ئەجن هەرئەبێ ئەمنەورۆزە بکرێ لەسەرپستی پشتی دزو جەردەو گەندەڵەکان .ئنخا باشاعیری سوڵتانو کورسی کەدورن لەبیننی خەوی جوان بەچارەنوس میلەتەکیان کارو ئەرکیان پیاهەڵدانو پینەکردنی درۆو خوارو خێچی ئاغاکانیانە بابزانن میلەتی کورد کا‌‌‌تێ خەوی بەئازادی وسەربەستیەوە ئەدی نە ئنتەر نێت نەدیخیتاڵ نەستەلایت لەئارادانەبو کورد بێکەس بو گوێمان لەترانسستر ئەگرت ئەگەر دێڕیک باسی کوردی بەخراپیش بکردایە گوێمان بۆئەگرتو هەزارشیکارمان بۆئەکرد وازیشمان لەخەونەکانمان نەئەهینا .تازەئێستا خەونەکانمان زۆرگەورەبون مەحاڵە بۆخاتری چەند پرنسێکی شەرو نەوتو دۆلار وابەئاسانی بەرداری بین .چونکە ئەوەی ئێوە خەوی پێوە ئەبینن زۆر بچوکە چەند گەورە‌ێ دزیەکانتان .خەونی میلەت زۆر گەورەیە چەند بچوک‌ بێ بەرژەوندی تاکەکانمان .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)