زیانەكانی خواردنی بەسەرچوو پەرلەمانی بەسەرچوو چین؟
Friday, 03/07/2009, 12:00
(دیكتاتۆرەكان خەڵكیان پێ مشكە، بۆیە خوێن ڕشتنی مرۆڤەكانیان كردووتە تاقگەی مانەوەی دەسەڵاتیان)
لە ماوەی 18 ساڵی ڕابردوودا دەسەڵاتدارانی كوردی خواردنی بەسەرچوو دەرخواردی خەڵكی كوردستان دەدەن، بەوهۆیەوە سەدان هاوڵاتی كوردستان توشی نەخۆشی سیل ، سەرتان ، جەڵدە، هاتوون و زۆریشیان گیانیان لە دەستداوە،ئەم كارەی دەسەڵاتدارانی كورد لە باشور ئەوەمان بۆ ئاشكرادەكات كە خەڵكی كوردستانیان وەكو مشك بەكارهێناوە،وەكو چۆن توێژەرەكانی بواری تەندروستی لە كاتی تاقیكردنەوەی درمانێكی تازە لە گیانی مشكدا بەكاری دێنن،بۆ ئەوەی بزانن ئەو دەرمان بە كەڵكی مرۆڤە نەخۆشەكان دێت یان نایەت، دەسەڵاتیش لە كوردستان كوشتنی خەڵكیان كردوەتە تاقیگەی درێژدان بە دەسەڵاتی دیكتاتۆرێتی خۆیان.
بەو هەموو تیرۆری كوشتنەی كە لە ڕیگای خواردنی بەسەرچوو بە كاریان هێناوە نەوەستاون، ئەوەتا پەرلەمانی بەسەرچوو بە دەستورێكی شۆڤێنی دەسڵاتی مافیایی خۆیان زیاتر دەكەن، ئەو دەستورە لە خواردنی بەسەرچوو زۆر خراپترە، چونكە ئەو دەستورە كۆنەپەرستانەیەی هەردوو بنەماڵە لە ڕێگای دەسەڵاتی بنەماڵەی هەناسەكانی ئازادی لە خەڵك دەبڕێت، كاتێكیش ئازادی لە خەڵك زەوت بكرێت بەناچاری گەنجەكانی كوردستان و خەڵكانی ئازادی خواز ئەبێت ڕێگای شاخ بگرینەبەر، ئەو كاتەش كە ڕێگای شاخ بگرینە بەر بۆ وەدەس هێنانی ئازادی ئەبێت قوربانیەكی بێشوومار بدەین كە سەری چەندین گەنج دەنێتە چاڵ و شەڕی براكوژیش بەرپادەكات، كەواتە ئەم دەستورە كە بەرهەمی ئەقڵی بەسەرچووی دەسەڵاتی بنەماڵەی و خەڵكە عەقڵ ژەنگ گرتووكانی (پارە)لەمانە ئەگەر سەر بگرێت، ئەوە قوربانیەكانی ڕێگای ئازادی زۆر و زەوەند دەبن، ئەزموونی بەرهەمی خوێنی شەهیدانیشمان دەبێتە قوربانی مەرامەكانی دوو بنەماڵە و ئەو كەسانەی كە تادوێنێ بەعسی و ئەنفالچی بوون و ئێستاش مللیارددێرن، بۆیە ئەو دەستورەی كە پەرلەمانی بەسەرچوو دایناوە ئەگەر بخرێتە دەنگ دانەوە دەنگ بەدەست بێنێت، ئەوە خەڵكی كوردستان ئەبێت لەوە دڵنیابێت كە بەدەستی خۆیان داهاتووی منداڵەكانیان دەخنە ژێر مەترسی دەسڵاتێكی دیكتاتۆری،كە ئەوە لە زیانەكانی قوربانیەكانی خواردنی بەسەرچوو18 ساڵی ڕابردوو زۆر زۆرتردەبێت، ئەوەشی دەنگ بەو دەستورە بدات ئەوە دەنگ بە گەڕانەوەی دەسڵاتی سەردەمی ڕژێمی بەعس دەدات، كە هەزاران شەهید و ئەنفالماندا تا ڕزگارمان بێت لە دیكتاتۆرێت، نەك بەدەستی خۆمان بە دەنگی خۆمان دیكتاتۆرێكیتر درووست بكینەوە، ئەبێت ئەو ئەندام پەرلەمانانەی كە ئەو دەستورەیان تێپەڕاند دوور لە ئەخلاقی سیاسی و مرۆڤایەتی هەموویان بدەینە دادگا بەتایبەت عەدنان موفتی،بۆ ئەوەی بۆ جارێكی تر هیچ ئەندام پەرلەمانێكی داهاتوو ئاوا لە بەرامبەر پارەدا ئەقڵ و ئەخلاق و مرۆڤایەتی خۆی نەفرۆشێت، كە بەو كارەیان سەلماندیان ئەمانیش هیچیان لە ئەندام پەرلەمانەكانی سەردەمی بەعس كەمتر نیە كە بەرامبەر بە زوڵم و زۆرداری سەرانی بەعس بێدەنگ وكەڕو لاڵ و نابینابوون، من وەكو تاكێك ئەو كارە لە خیانەتی 31 ئاب و 66 بە كەمتر نازانم، هیواشم وایە خەڵكی كوردستان ئەمجارە دەسەڵاتی مافیای دزی سەروەتی نیشتمانی ڕسواو شەرمەزار بكەن، بیانخەنە نێو زبَڵدانی مێژووی دیكتاتۆرەكانی جیهانەوە،بژی ئازادی بۆ مرۆڤە كان، بڕوخێ دیكتاتۆرەكانی كۆیلەكەری مرۆڤەكان.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست