كتێب سوتاندن
Wednesday, 05/08/2009, 12:00
من وەك و خۆم هەمیشە گیرۆدەى داخ و خەم ئەبم كاتێك هەست بەسوتاندنى فكر ئەكەم هەموو بیر و بۆچونێك پڕن لە جوانى هەموو نوسراوێك دنیا یەك تێڕوانینى جوانە مانەوەیان تاجى سەرە.بەڵام چەندین پرسیار خۆیان قوت دەكەنەوە ئەویش كێ دەڵێت كەسێكى دیارى كراو یان لیستى دیارى كراو لەپشتى ئەم كارەوەیە من ئەڵێم ئەگەر وابێت كێ بەر پرسیارە لە هەڵواسینى مفەوەز.شەماڵ (گون بڕینى)كێ بەر پرسیارە لە پان كردنەوەى كەمال پشدەرى كە بە (بلۆك ژنان سەریان پان كردەوە) بزوتنەوەى ڕاپەڕین بزوتنەوە نەبوو وە هەرچى بزوتنەوەیە كیش ڕێكخراو نەبێت كەس نازانێت جەماوەر چى ئەكات و چى ئەڵێت ئەمانە ماناى ئەوە نیە هەموو شتێك بخەینە پاڵ یەك بزوتنەوە تاوان باری بەكەین بە هەموو كەمو كورتییەك ڕەنگە شتى ئازار بەخشیش ڕو بدات بەڵام سوپاس بۆ هەموو گەنجان زۆر شت ڕوی نەدات كە مایەى خەمى گەورە بێت بەڕاستى گەنجان وشیار و ئامادەن ؟!
ئەوەى من ئەمەوێت بیڵێم تەنها ئەوەندەیە ڕەنگە ئەو گەنجانەى كەلار یەك كتێبیشیان نەسوتانبێت وەك گۆڤارى(لڤین)بەئاشكرا(كۆ كرایەوەو سوتێنرا) بەڵام لەپشت بەستنیان بە دكتۆرى بەڕێز بۆ یاخى بون وەك داخێك ئەوەیان وتبێت ناتوانم بلێم ئا یا نا بەڵام لەو گەنجە (گەنجە لەبن نەهاتوەى مەعریفەت وە نوسین)ناوەشێتەوە كتێب بسوتێنن بەڵام ئەوەى زیاتر سەرنجى ڕاكێشاوم هەوڵە كانى ئەم برادەرە یاخیەیە تەڵەبە بۆچى یاخى دەكات چییان پێدەڵێ چییان پێ دەكات بۆكەى هەڵیگرتون بەگشت كێدا ئەچێتەوە بۆ یاخییە یان وەك تڕى سەگ وایە خۆشى نازانێ بۆكوێ دەر ئەچێت با میز بەخۆیا بكات باشترە لەوەى فێرمان بكات یاخى بین وە ئەوەى زیاتر سەرنجى ڕاكێشاوم لە هیچ ناڕازییە ئەى بۆ یاخیە سەرۆكە هەیەتى هەقە هەیە تى ئازادییە هەیەتى ئاڵایە بەسەر سەریەوە شەكاوەیە سەرۆكەكەى هەڵى كردوە سەرۆكەكەى عێراق و شەرقى ئەوسەتى ڕزگار كرد
وادیارە ئاگاى لە (31)ئاب نییە خۆ (28) مانگەو ئاگاى لە 27.26 شەقڵاوەوهەولێر وهەریر نییە بۆچى خەمبارە خەم لەچى ئەخوات ڕەنگە خەمى شیروانەى بێت پیس بوبێت بەتۆزى كتێبە كانى بەڵام كێ فیكرى ئێمەى لاو پاك بكاتەوە لە درۆ كانى كێ گسكێك بات لەماڵى یاخى مان. كەس بەقەد ئەو كەسى پیرۆز نەكرد كەچى تاوانى پیرۆزكردنى خەڵك ئەداتە پاڵمان كەس هێندەى ئەو بەشانوو باڵى دیموكراسی و ئازادیدا هەڵینەدا كەچى خەڵك گوناح بارە ئەگەر بیر و ڕاى جیاواز بێت كەس هێندەى تۆ هەراى نەكرد بۆ ئازادى كەس هێندەى تۆ تاناى لەخەڵك نەدا كەس هێندەى تۆ خەڵكى بریندار نەكرد كەچى بەرق لە خەڵك دەگرى ماڵت لە شوشەیەو بەرگەى هەناسیەكى گەرمى گەنج ناگرى ئەوەى بیر نەچێت كەباسى گردى حیز دەكات كەس گردى بە پیرۆز نەزانیوە ئەمە تەنها وێردى سەر زمانى لاوانەو كەچۆن گردى مامە یارە
گردى بەگژا چونەوەى ئەدمۆنز بوو حاجى تۆفیق هەمیشە گڕى نەورۆز ى بە چڕوچاوى تۆى چڵكاو خۆرو ئەدمۆنزدا پژاند وتى (27)ساڵە من نۆكەرى تۆم بە نانوو ئاو و جل و بەرگى خۆم (هێڵامەوە بۆ گوێگرانم) خۆشى نازانێت بۆچى لاوانى تەیار كردوە بەیاخى بوون ڕەنگە ئاوا ئێمەى تینوى مەعریفەت كۆش كردبێت بە مێژوو ى فەڕەنسا كەواتە هیچ شتێك لەم بان فرۆش و قن فرۆشە دەست ناكەوێت وەیان ئەیەوێت شەڕى سلێمانى و هەولێر ى دروست بكات بەڵام مژدەى یەك گرتنەوەى هەموو كوردستان ى پێدەدەم هەموو مان هەولێرین خاوەنى قەڵاهەموومان دهۆكین خاوەنى پردى دەلال هەموو هەولێر یەكان خاوەنى گردى مامەیارەو ئەزمەڕو گۆیژەین ئێمەش لە منارە نانى نیوەڕوان دەخۆین جیامان مەكەنەوە تا بە بەرى خۆمان سمێڵى تۆش ڕسم نەكەین تۆش خۆتت ناساندمێژوو بە كەس ڕەحم ناكات كەس بڵێ پاداشت دەڵێت نەخێر دایكى وەتەن پاكى و ڕاستى بوێرى گەرەكە ئەزیزم وڵات ناڵێت چیت بۆ ئەكەم ئەڵێت چیم بۆ ئەكەیت
:نەروبج
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست