کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێشمەرگە لە نێوان دوێنى و ئەمڕۆدا ! ئایا ئەو ڕۆژانە ئەمڕۆیان دروست كرد؟

Monday, 04/02/2013, 12:00


پیاوانى بە ئە مەك وشۆڕشگێڕو بێ ووێنە لە سەر كە وتن وململانێكاندا بە رامبەر دێوزمەى بەعس وجەلادەكانى ئاگامان لە تۆزى ژێر ئەدیداسەكانتان بوو كە چۆن پڵنگ ئاسا هێرشتان بەناو جەنگەڵەكانى خوێن دا و توناوتونى سەردابەكانى مەرگتان دەكردە نیشانە و خۆتان ئاسا لەچاوتروكانێكا دەتان پێكا هێرشەكانتان بۆ سەكانتان هەزارجارە بوو یان لە ژماردن نەدەهات و كاروانە نەمرە پیرۆزەكەى شەهیدانیش ڕۆژانە داستانە سەروەریەكانتان و ئازیزە شە هیدەكانمان ئەوانەى ئەمڕۆیان دروست كرد دەخوێندەوە و چالاكیەكانتانى پێ ڕادەگەیاندین, گشتمان لەكاتى بڵاوبونەوەى سەركەوتنەكاندا گوێمان دەبوو بە هەزار گوێ دڵمان دەبوو بە هەزار دڵ واش تامەزرۆتر دەبووین بۆ بیستنی تۆڵە و باڵابەرزى چالاكیەكانتان , دڵنیابن ئێمەش لەگەڵ ئێوە ئەو ڕۆحەبووین كە ڕۆژانە لە نێو سەنگەرەكانى بەرەنگاربونەوەدا بووین ئێوە جارێ بە سەربەرزى شەهید دەبوون ئێمە سەد جار لە ناخا دەمردین. تەنها ئاواتى دڵ و دەرونمان پێشمەرگە نەبەزەكانى شاخ كاشكا ئەم نووسینە بەردەوام بوایە لە تۆماركردنى تیشكە جوانەكانى ناو گلێنەى ئێوەى بازو بەور و برسى, شۆڕەسوارانی شاخ و لادى َو ڕۆشنبیرەكانی ناوشار و مەدەنیەت هەزار حەیف زۆربەتان خۆتان دۆڕان ئێستا وێنەتان زۆرجیاوازە لەوسا ئەوسا ڕۆحیانەتێكى پاك وەك بلور هەناسەیەكى نازداروەك شە هیدبوون , ئێستا جیاوازلەو ڕوە خۆشەویستانەى كە بەردەوام سرودى مەشخەڵان و سرودى هەژاران و هۆ كاكى بێشمەرگەتان دەچڕى ووێنەكانى كاكە ئارام و سەركردە شەهیدەكان و شەهیدە هاورێِكانتان بەردەوام لەسەر سنگ بوو ئێستا لەوە ئەچێ خۆتان ئاگاتان لێ نەبێ و نەیبیستن یان هەستى پێ نەكەن چۆن بۆنى زبڵدان و ڕەنگى سۆزانیەكانتان گرتوە, لەجێى ماچى كوڕە شەهید و ماچى سەرى دایكى شەهید هێندە ماچى سۆزانیەكانتان كردوە بۆنى دەمتان ڕۆژە ڕێیەك دەڕوات , ماڵەكانتان پێشترجێگەى نامیلكە و ئەو نامانە بوون كەتەتەرەكان دەیان هێنان لەڕێخستنەكانى شارەوە ئێستا ڤێلایە و بۆتە جێگەى یارى كردن بەسنگ و بەرۆكى سۆزانى و شەهوەت بازى لەگەڵ ئەو بەرەڵایانەى كەگەوادەكان لەدورترین شوێنەوە دەیان هێنن وبۆتان ئامادە دەكەن, لەجێى تروسكایى ئەو مۆم و قووتیلە و لەمپایەى شەوانە داستانە نەمریەكانتان لەبەر باس دەكردو و هەڵمەتەچڕ و پڕەكانتان بۆ سەرمۆڵگاكانى دوژمن تاو و توێ دەكرد ئێستا ژورى عاشقانەوچراخانە ژورى هەزاران هەزار سۆزانیە, یادگارى هاوڕێیانی سەنگە ر و نوكتەو قسەخۆشەكانیان ئێستا یادگارى ماچ و گەمەكردنەكانە لەگەڵ خۆشترین چێژى جوانترین بەرەڵا و تۆكمە ترین باخەڵدا, شایەلە و تفەنگ و نانەڕەق و لایت و كۆڵ لەپشتەكانتان زۆرجوان بوون لەبیرتان چوون سەد ئاخ ئێستا جانتاى دبلۆماسى پڕ لەدۆلار و پەساپۆرتى نێودەوڵەتى و بەرزترین جۆرى سەیارە جێگەى گرتۆتەوە, لاى ئێوەى خاوەن ئەم هەموو ڕەوشتە ناشیرینانە باسى كارگەر و زەحمەت كێش و پڕۆلیتار و كەم دەرامەت نەماوە جێ گرتنەوەى هەموو ئەو بەرەڵاییانە بوون كە باسمان كرد. دەك داوەشێن ووشەى پیرۆزى پێشمەرگەتان لە خۆتان تۆراند هەموو جوانى و خۆشى لادێ و شاختان گۆڕییەوە بۆ دزى و هەوڵى خۆپێگەیاندن لە ڕێگەى نامەشرووعەوە. دەك ڕیسوابن گۆڕان لە جوانەوە بۆ ناشیرین لە پیرۆزییەوە بۆقێزەون لە جوانترین ووشەى سەر وێردى زمانمانەوە كەپێشمەرگە بوو بۆ بوون بەخاوەن كۆمپانیا و دروست كردنى مافیا و باندى لەش فرۆشى.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە