کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەڵبژاردنی 4-6 ی ئەوروپا و ڕۆڵی ڕەوەندی كوردی

Sunday, 31/05/2009, 12:00


لەم بابەتە نایەمە سەر پایە فكری و ئایدۆلۆجییەكانی سەرجەم كتلەكانی پارلەمانی ئەوروپا و هەڵوێستیان لە ئاست ژیان و ڕاستیزم,ئەگەر لێرەوە بچینە ناو بابەتەكەوە ئەوا پێویست دەكات بەسەر و باڵی كوتلەی چەپ هەڵبدەین و دەستبكەینە هێرش و پەلاماری لایەن و كوتلەكانی دی,ئەوە چەپەكانن لە تەواوی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا ئاڵای تێكۆشانیان دژ بە سیاسەتە چەوتەكانی نیولیبرالیزم بەرز كردۆتەوە و بەرەو هێرشی بەربەریانەی سەرمایەداری بۆ سەر بەها و دەسكەوتەكانی ڕابردوو لە بیمەی تەندروستی و بێكاری و داڕوخانی حكوومەتی ڕیفاه وەستاونەتەوە , ڕێگرن شوێنەوارەكانی قەیرانی سەرمایەداری ژیانی هەژاران زیتر و زیاتر وێران بكات, لە پاڵ ئەوە هاوكات لە لایەن ڕاستەكانەوە هێرشی ڕەگەز پەرستانە بۆ سەر پەنابەران و قژ ڕەشەكان دەستی پێكردووە و دەستیان لە هیچ نەپاراستووە بۆ هێرش بۆسەر باری ژیانی هەژاران و سڕینەوەی شوێنەوارەكانی حكوومەتی ڕیفاە.
قەیرانی سەرمایەداری و هەڵاوسانی بازاڕ و دابەزینی كرێ و بەرزبوونەوەی ئاستی بێكاری و .... ژیانی هەژاران و دەستەنگانی كۆمەڵگاكانی ڕۆژئاواوای ڕەشكردووە ,ئەوەی بە تەنها لە بەرامبەری وەستاوە چەپەكانن.
لێرەوە ئێمەی كورد لە وڵاتانی ناو یەكێتی ئەوروپا وەك مرۆڤ كە بەهۆی نا هاوتاییەك زۆربەمان لە چین و توێژەكانی خوارەوەی كۆمەڵگاین و قژ ڕەش و بیانین و لە بواری ئابووریشدا لە توێژو چینە هەرە هەژارەكەی كۆمەڵگاین,ئەوەی لەم وڵاتانە لەگەڵمان بوونە و داكۆكیان لە مافەكانمان كردووە تەنها پارتەكانی بلۆكی چەپ بووە .
وەك دۆزی كوردیش ئەوا هەر پارتەكانی ئەم بلۆكە بوو لە سەرتاسەری وڵاتانی ڕۆژئاوا بە جدی لەگەڵ داخوازەكانمان بوونە و دەنگی ئێمە بوونە لە ناخۆشییەكان , نموونە :
- لە هۆڵەندا پارتی سۆسیالست ,لەهەموو خۆشی و ناخۆشییەكی كوردی هەموو بەشەكان بێ ر ِەچاوكردنی بیروباوەڕی لایەنەكە و قوربانییەكە پشتیوانیان لە ویست و داواكارییەكانمان كردووە , تاكە لایەن بووە هەموو كات بە دوی داواكارییەكانمانەوە هاتوونە , ئەوە لە پرۆسەی دادگایی فرانس ڤان ئانرات و بیرۆكەی درووستكردنی مۆنمێنتی ئەنفال پێش ئەوەی تاكە كوردێك بیریان لێبكاتەوە , داخوازی ئەوان بووە.
- پارتی چەپی سویدی:لە هەموو خۆشی و ناخۆشیەكدا لە كورد كوردانەتر بیری كردۆتەوە , دژ بە زیندان و ئیعدامی كوردان وەستاوەتەوە لەگەڵ ناساندنی ئەنفال بە جینۆساید و كردنی 16-3 بەڕۆژی قەدەغەكردنی چەكی كیمیاوی بووە , كچە كوردێكیشیان بردە پارلەمانەوە لە هەموو میحنەت و خۆشیەكدا ئامادەیە.
- پارتی چەپی ئاڵمانیا:لەگەڵ ویستی كوردان و داكۆكیكەرێكی سەرسەخت بووە لە مافەكانی ,داوای دادگایی كۆمپانیا ئاڵمانییەكانی كردووەو دژ بە قەدەغەكردنی ڕۆژ تیڤی هاتۆتە سەر شەقام , كچە كوردێكی بۆ یەكەمجار گەیاندە پارلەمانی ئەوروپا..... .
- سۆسیالست ڤینستەر پارتی : بۆ یەكەمجار پارتێكی سیاسی كۆمەلكوژی كوردانی لە بەرنامەی پارتەكەی جێگا كردەوە, هەمیشە لەگەڵ داخوازی كوردەكاندا بووە...... .
نموونە زۆرە و كۆتایی نایات , ئەوەندە زۆرە بە ئەندازەی هەموو ئەو ڕۆژانەی كورد بە میحنەتا تێپەڕیوەو قوربانی داوە و ئەوانیش لەگەڵیا بوونە.
ئەگەر ئێمەش پێمان دەكرێت بە دەنگدان وەفاداری بۆ ئەم دۆستانەمان نیشان بدەین , با لە چەند خولەكێكی خۆمان ببورین و ڕۆژی 4-6 دەنگ بە پارتەكانی چەپ لە پارلەمانی یەكێتی ئەوروپا بدەین,وەفاداری نیشانەی بەرزی مرۆڤایەتییە.
ئەم لینكەی خوارەوە بكەنەوە بۆ ئەوەی پارتەكانی ئەندام لە كوتلەی چەپ لە پارلەمانی ئەوروپا بناسن:
http://www.wata.cc/forums/showthread.php?t=1965


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە