ووته‌كانی هه‌ردو مه‌لابه‌ختیار وفازڵ مه‌تنی دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌یان و چه‌ند سه‌رنجێك
Friday, 28/01/2011, 12:00
ئه‌مڕۆ گوێم له ده‌قی ڕۆژنامه‌وانی هه‌ردوو پاڵه‌وانی یه‌كێتی وپارتی گرت و هه‌ندێ سه‌رنجم لا دروست بوو یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه ئه‌م دوو حیزبه چونكه خۆیان گێلن وا ده‌زانن خه‌ڵكیش گێله‌و هیچ نازانێ و بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئه‌نجامدرا دیاره هه‌ر له سه‌ره‌تاوه فازڵ مه‌تنی جارێكی تر دووپاتی ده‌كاته‌وه كه سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌رۆكی هه‌موو خه‌ڵك نییه وته‌نها سه‌رۆكی ئه‌و دوو حیزبه‌یه بۆیه ده‌ڵێت له‌ژێرسه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی هه‌رێمدا هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی كۆبوونه‌وه ...سه‌یری گێلی ئه‌م سه‌ركرده حیزبییانه بكه‌ن مانگێكه خه‌ڵك ده‌ڵێت سه‌رۆك ،سه‌رۆكی پارتی ویه‌كێتی یه ئه‌وان ده‌ڵێن وا نییه كه‌چی ئه‌مڕۆ خۆیان دانی پیاده‌نێن..
جارێكی تر باسی اتفاقیه‌ی ستراتیجی ده‌كات و نازانێت كه هه‌موو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك تێگه‌یشتوون كه اتفاقیه‌ی ستراتیجی كۆشی هه‌ڵماڵدراو هه‌موو خه‌ڵك زانی چی تیایه جگه له دابه‌شكردنی داهات و ده‌سته‌ڵاتی خه‌ڵكی هه‌ژاری كوردستان شتێكی تری تیا نییه بۆ كورد.
باس له ناحه‌زانی ئه‌م دوو حیزبه ده‌كه‌ن من لێره‌دا له فازڵ مه‌تنی ده‌پرسم بێجگه له‌و دزو جه‌ردانه‌ی چوارده‌ورتان كه‌س ماوه حه‌زتان لێبكات دوایی ده‌ڵێت دۆسته‌كانمان نیگه‌رانی پۆزهتیڤییان هه‌یه له‌سه‌ر شته‌كان..بۆ ناڵێیت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان و قاچاخچیهتیهكهمان كه‌وتۆته خه‌ته‌ره‌وه بۆیه كۆبوینتهوه.
پاشان مه‌لا به‌ختیار وه‌كو چۆن ملی داوه‌و هه‌میشه وه‌ك برا بچوكی پارتی لێره‌شدا دوای ته‌واوبوونی فاچیل مه‌تنی له قسه‌كانی ده‌كه‌وێته قسه قۆڕه‌كانی كه كه‌س حسابی فلسێكی قه‌ڵبی بۆ ناكات وئه‌گه‌ر لێی نزیك بیت ته‌نها ته‌ماته‌ی تێده‌گریت ده‌ڵێت دوای ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له ناوچه‌كه‌و كوردستان هاتوونه‌ته كایه‌وه ده‌بێ فۆرماتی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆیان وپارتی بكه‌نه‌وه ...
سه‌یری ئه‌م زاراوه‌یه بكه‌ن كه به‌كاری ده‌هێنێ دیاره ووشه‌ی فۆرمات ووشه‌یه‌كی تازه‌یه له بواری ئای تی دا زیاتر به‌كاردێت وبه‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ئێمه‌ی كورد دوی ئاشنا بوونمان به كۆمپیوته‌ر ئه‌م زاراوه‌یه‌مان بیستووه هه‌رچه‌نده پێشتر ووشهكه وجودی هه‌بووه به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه كه له پرۆسه‌ی فۆرماتكردنی شتێك‌دا ئه‌و شته ده‌گێڕیته‌وه سه‌ره‌تای دروستكردنی یا دانانی شته‌كه ..بۆیه ئێمه لێره‌دا له‌و مه‌لا نه‌فامه ده‌پرسین ئێوه‌ی ژیری هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی فۆرماتهكهتان بۆ چ كاتێك ده‌كه‌نه‌وه...
كاتی شاخ ....كاتی شه‌ڕی ناوخۆ ...كاتی ...كاتی.
'''مه‌لا ده‌ڵێت ئه‌و كهموكوڕیو كێشه‌و گرفتانه‌ی تا ئێستا بنجوبنهوانیمان لێكنهدابۆوه بنجوبنه‌وانی لێكده‌ده‌ینه‌وه''' هه‌رچه‌نده وه‌كو زمانه‌وانی كه من زۆری لێنازانم به‌ڵام بنجوبنه‌وان لێكنادرێته‌وه به‌هه‌رحال ئه‌مه هه‌قه كه‌سانی پسپۆڕ له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بنووسن وپیشانی خه‌ڵكی بده‌ن كه چه‌ند ئه‌مانه‌ی خۆیان به‌پێشه‌وای ئه‌م میلله‌ته‌و ده‌مڕاستی ده‌زانن ئه‌وه‌نده زمانه‌كه ده‌شیوێنن .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ باسی لێوه بكه‌م ئه‌وه‌یه كه مه‌لا دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه شه‌ڕو ئاشتیه‌و به‌تایبه‌تی له دوای اتفاقیه‌ی ستراتیژی اعتراف ده‌كات كه هێشتا كێشه‌و گرفت كه‌موكوڕی هه‌یه له نێوان ئه‌م دوو حیزبه‌دا كه دیسان لیژنه‌یان بۆ دانا ....به مانا حیزبییه‌كه‌ی خۆیان بۆ لیژنه ...واته فت
له كۆتاییدا مه‌لا هه‌ندێ له‌ڕاستییه‌كانی هۆی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ڵێت كه ئه‌مان كۆبوونه‌ته‌وه بۆ كپكردنی ده‌نگی ئۆپۆزیسیۆن له كوردستاندا بۆیه‌كه‌مجار یه‌كخستنی تواناكانی هه‌ردو حیزب به‌ڵام به‌داخه‌وه دژ به ئۆپۆزیسیۆن وچۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بۆیه لێره‌وه من به هه‌موو خه‌مخۆرێكی كورد‌و به‌تایبه‌تی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی خۆشه‌ویست ده‌ڵێم چیتر دره‌نگه بۆ موئهسسهساتكردنی ده‌زگاكانی بزووتنه‌وه‌كه یا ڕاستتره بڵێن ئه‌م حیزبه نوێیه و په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و شتانه‌ی كه له‌سه‌ری دامه‌زراوه ئه‌و ناڕه‌زاییه‌ی خه‌ڵك جارێكی تر ئاوا كۆنابێته‌وه و خوانه‌خواسته شكستی پرۆسه‌ی ئۆپۆزیسیۆن له كوردستان شكستی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان وجارێك تر تێكشكانی تاكی كوردی تیایه.
پێم وایه ئه‌ركی گه‌وره‌و گرانی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش كه‌وتۆته سه‌رشانی ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌كه (كاك نه‌وشیروان) هه‌رچه‌نده تا ئێستا به‌فه‌رمی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ڵنه‌بژێردراوه بۆ ئاڕاسته‌كردنی بزووتنهوكه بۆ ڕزگاری ته‌واوی كورد نه‌ك به‌ته‌نها له باشوری كوردستان به‌ڵكو له ههرچوارپارچهكهو سه‌ركه‌وتن بۆ ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی كوردستان كه ملی بۆ هیچ داگیركه‌رێك شۆڕنهكردووه مردنیش بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی دژی كوردستانێكی یهكپارچهن .
بۆ گوێگرتن له ووته‌كانی ئه‌و زاتانه كلیكی ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه بكه
http://pukmedia.com
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست