دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ل چه‌ند نوسه‌رو رۆشنبیریک
Friday, 27/11/2009, 12:00
دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ل چه‌ند نوسه‌رو رۆشنبیریک له‌مه‌ڕ ده‌نگدانی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان به‌ماده‌ی 6 و هه‌لوێستی نه‌ته‌وه‌یی کوتله‌ی یه‌کگرتووی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی عێراق.ئا.محمه‌د به‌رزنجی وه‌ک روون و ئاشکرایه‌به‌هۆی هه‌موار کردنی یاسای هه‌لبژارده‌نه‌کان له‌په‌رله‌مانی عیراق که زۆر خالی ئیجابی و سلبی له‌خۆگرتوه،یه‌کێک له‌و خالا سلبیانه‌ماده‌ی 6 بوو که‌زۆر به‌زه‌قی ئاماژه‌به‌ناوی پاریزگای که‌رکوک ده‌کات وه‌ک گومانێک له‌ریژه‌ی سه‌رژمیری ئه‌و شاره، ئه‌مه‌ش وا ده‌کات ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی کورسیه‌کانی که‌رکوک که‌وته‌ده‌ست کورد ئه‌وا نه‌یارانی ده‌ستبه‌جێ ده‌توانن کۆسپ و له‌مپه‌ر بخه‌نه‌به‌رده‌م ئه‌نجامی به‌رایی هه‌لبژاردنه‌که‌و هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌نگه‌کان ، به‌لام به‌داخه‌وه‌گۆڵیکی لێزانانه‌بوو له‌لیستی هاوپه‌یمانی کرا ،که ده‌بوو پاڵپشتی کوتله‌ی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان بوایه‌ن که‌بایکۆتی ده‌نگدانه‌که‌ی کرد‌و له‌هۆڵی په‌رله‌مان چوه‌ده‌ره‌وه، دوای ئه‌و رووداوه‌چه‌ندین نوسه‌رو رۆشنبیر‌و سیاسی کورد ئه‌م هه‌لویسته‌نه‌ته‌وه‌یی نیشتیمانیه‌یی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستانیان به‌رزنرخاند، که‌توانی پارێزه‌رێکی دلسۆزی گه‌لی کورد بێت له‌به‌غدا له‌ماوه‌ی ئه‌م چوار ساڵه‌ی په‌رله‌مانی به‌غدا ، پێمان باشه‌رای چه‌ند رۆشنبیرێک له‌و باره‌یه‌وه‌وه‌رگرین.
پاشان نوسه‌رو رۆشنبیر له‌ده‌سته‌ی گۆڤاری سامال لێکدانه‌وه‌ی به‌م جۆره‌بوو
'چۆن ده‌روانیته‌خاڵه‌سلبیه‌کانی ماده‌ی 6 که‌له‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی بۆ درا؟
_ ئه‌وه گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ى لیستى هاوپه‌یمانى له په‌رله‌مانى عێراق بوو كه رازى بوون له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه و ده‌نگیان بۆدا، له كاتێكدا بینیمان كه لیستى یه‌كگرتووى ئیسلامى بایكۆتى دانیشتنه‌كه‌ى كرد، هاوكات هه‌ڵوێستێكى نه‌ته‌وه‌ییانه‌ى پیشانى كورد به تایبه‌تى و جیهان به گشتى دا، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه لیستى هاوپه‌یمانى خۆیان به نوێنه‌ر و دابینكردنى مافه‌كانى ئه‌م گه‌له ده‌زانن! گه‌ر بهاتایه و ئه‌و یاسایه وه‌كخۆى كه ده‌نگى بۆ درابوو برۆشتایه ئه‌وكات بارى سه‌ر شانى نه‌وه‌كانى داهاتومان قورس ده‌بوو، ئه‌وه‌ش به‌و پێیه‌ى هه‌رگیز ئه‌و خه‌ون بینینه‌ى كه به شارێكى ره‌سه‌نى كوردى وه‌ك كه‌ركوك ده‌یبینین هه‌رگیز نه‌ده‌هاته‌دى، چونكه بارێكى تایبه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌دا خۆى له خۆیدا دۆرِان و له ده‌ستدانى ئه‌و شاره ده‌گه‌یه‌نێت، ئایا كه‌س هه‌یه له هه‌قى خۆى خۆش ببێت؟!
عه‌ره‌به‌كان ده‌یانه‌وێت ئه‌و گۆلاَنه‌ى جوله‌كه لێى كردوون ئه‌وان له كوردى بكه‌نه‌وه، وه‌ك چۆن له دارِشتنى به‌ندێك بۆ كشانه‌وه‌ى جوله‌كه له خاكى فه‌له‌ستین (من)یان له باتى (عن) به‌كار هێنابوو، ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت ئه‌و گۆڵه‌ى به ده‌ستى جوله‌كه لێیانكراوه بیكه‌نه‌وه له كورد، به‌لاَم خۆشبه‌ختانه لیستى یه‌كگرتووى ئیسلامى زوو دركى به‌وه‌كرد و بایكۆتى ئه‌و دانیشتنه‌ى كرد، هاوكات لێدوانه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانیش كاریگه‌ریه‌كى تایبه‌تى خۆى سه‌باره‌ت به‌و شاره هه‌بوو.
2"هۆکاری ده‌نگدانی لیستی هاوپه‌یمانی چۆن لێکده‌ده‌یته‌وه‌له‌کاتێکا نه‌یان توانی وه‌ک یه‌کگرتویی ئیسلامی بایکۆتی ده‌نگ دانه‌که‌بکه‌ن؟
هۆكار زۆرن ره‌نگه به‌شێكى بگه‌رِێته‌وه بۆ زه‌خت و زۆرى ئه‌مریكا، یاخود بگه‌رِێته‌وه بۆ ئاستى نه‌زانی و نا دڵسۆزیان، یاخود هه‌ندێ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌كانى عێراقدا، به‌لاَم خاڵى سه‌ره‌كى لاى من دیار نییه تا ده‌ستى بخه‌مه سه‌ر و راسته‌وخۆ بڵێم هۆكاره‌كه ئه‌وه‌یه. به‌س ئه‌وه‌ى جێى تێرِامانه ئه‌وه‌یه كه چۆن ئه‌وان لافى كوردایه‌تى و تاكه هه‌ق سێنه‌وه‌ى گه‌لێكى سته‌مدیده‌یان ده‌دا و لایه‌نه‌كانى تر به تایبه‌ت یه‌كگرتوویان به خائین له قه‌ڵه‌م ده‌دا، چۆنه ئێستاكه پێچه‌وانه خۆیان نواند، چۆن ده‌نگیان بۆ یاسایه‌كى له‌و شێوه ماڵوێرانكه‌ر دا؟! ئه‌مه وه‌لاَمه‌كه‌ى روون و ئاشكرایه ئه‌ویش ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى كه هه‌ریه‌ك له‌و دوو حیزبه زلهێزه‌ى كوردستان كه ده‌ستنیشانیان كردوون جگه له به‌رژه‌وه‌ندى شه‌خسى خۆیان بیر له گه‌لی كورد ناكه‌نه‌وه و نوێنه‌رى ئه‌م گه‌له نین، به‌ڵكو ئه‌وه یه‌كگرتوو بوو كه نوێنه‌رى راسته‌قینه‌ى ئه‌م گه‌له بوو، به هیواین كه نوێنه‌رانى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى عێراق كه دێته‌وه هه‌ر حیزب و لایه‌نێك بزانێت، كه كێ ده‌كاته نوێنه‌رى ئه‌م گه‌له
3" ئه‌و هه‌لوێسته‌نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌یی کوتله‌ی یه‌کگرتووی ئیسلامی چۆن ده‌نرخێنیت که‌زۆربه‌ی رۆشنبیران و سیاسیه‌کان باسی ده‌که‌ن که بایکۆتی ده‌نگدانی کرد‌و هۆڵی په‌رله‌مانی جێهێشت ؟
_ خۆى له خۆیدا په‌یامێك بوو بۆ گه‌لى كورد كه نوێنه‌رى راسته‌قینه كێیه، ئایا ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ده‌نگ بۆ یاسایه‌كى دژى گه‌له‌كه‌یان ده‌ده‌ن له پێناو كۆمه‌ڵێك ئیمتیاز، یاخود ئه‌و كه‌سانه‌ن كه هۆڵى په‌رله‌مان له پێناو گه‌لێك ئاینده‌ى گه‌لێك به جێ ده‌هێڵن؟! ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى یه‌كگرتوو بۆ هه‌ر تاكێكى كورد جێى ستایش و شانازییه، هاوكات وه‌لاَمدانه‌وه‌ى سه‌رۆك بارزانى سه‌باره‌ت به‌و یاسایه‌ش خۆى له خۆیدا هه‌ناسه‌یه‌كى به به‌ر گه‌لى كورددا كرده‌وه، كه به‌ڵێ كورد خاوه‌نى سه‌ركرده‌یه‌كى بوێر و پێداگیره له‌سه‌ر مافه‌كانى گه‌له‌كه‌ى، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى پیشاندا كه كورد یه‌ك لیستیش نه‌بێت، به‌لاَم له به‌رامبه‌ر مافه‌كانیدا یه‌ك هه‌ڵوێسته، یاخود لایه‌نێكى هه‌یه كه به‌رگرى له مافه‌كانى بكات و به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌هێڵێت مافى كورد له چوارچێوه‌ى عێراقدا بخورێت.
4" له‌سالی 2005 کاتێ یه‌کگرتووی ئیسلامی به‌ته‌نها به‌شداری هه‌لبژاردنه‌کانی کرد ده‌یان سینارویۆ و هێرش و په‌لاماردان و تۆمه‌تی نادروستیان سازدا له‌دژی که‌گوایه‌یه‌کگرتوو پالپشتی لیستی هاوپه‌یمانی نیه‌و ده‌چیته‌پال عه‌ره‌به‌کان ،به‌لام سه‌لماندی ماوه‌ی ئه‌م چوار ساله‌پارێزه‌رێکی دلسۆزو کارا بون به‌رامبه‌ر به‌پرسه‌نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌کانی گه‌لی کورد ، ئایه‌رای به‌ریزتان له‌و باره‌یه‌وه‌چیه؟
_ پێشتریش به وتار ره‌خنه‌م له‌و هێرشانه‌ى كه ده‌كرانه سه‌ر یه‌كگرتووى ئیسلامى گرتووه و به ئاشكرا وه‌ك تاكێكى ئه‌م گه‌له نارِه‌زایه‌تى خۆم ده‌ربرِیوه، به‌لاَم ئێستاكه بۆ گه‌لى كورد به گشتى و حیزبه‌كان به تایبه‌تى ده‌ركه‌وت، كه نه‌خێر یه‌كگرتووى ئیسلامى له په‌رله‌مانى عێراق داكۆكیكه‌رى سه‌ره‌كى مافه‌كانى میلله‌تى كورد بووه، نه‌ك به‌و شێوه‌ى له ساڵى 2005دا قانگی خه‌ڵكیان له دژى ئه‌و لیسته دا و به خیانه‌تكار و به كرێ گیراو ده‌دا، ئێمه گه‌ر هه‌ر لایه‌نێك، یا هه‌ر كه‌سێك به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان دژ به نه‌یاره‌كانى گه‌لى كورد بوه‌ستێته‌وه ئێمه پاڵپشتى ده‌كه‌ین، هاوكات كه‌سێكیشین چه‌نده ره‌خنه‌ى توند بگرین له ده‌سه‌لاَتى كورد، به‌لاَم گه‌وره‌ترین پارێزه‌ری ئه‌م خاك و ئه‌زمونه‌ین به ته‌واوى جوانى و ناشرینیه‌كانیه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست