نه‌ک ته‌نها ده‌سه‌ڵات ...به‌ڵکو ئۆپۆزسیۆنیش گوێ له شه‌قام ناگرێت!!!
Wednesday, 13/04/2011, 12:00
له 17 ی شوباته‌وه شه‌قام خرۆشاوه له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ وناشه‌رعی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی بۆ به‌یاساکردنی هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته بێ گۆێ و ناشه‌رعی یه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان و به‌رقه‌رارکردنی ده‌سه‌ڵاتی یاسا و چه‌سپاندنی ماف و داواکانی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان له‌ده‌ستورێکی هه‌میشه‌یی کوردستاندا...!!
بارزانی و تاڵه‌بانی نه‌ک وه‌ڵامی داخوازی یه‌کانی جه‌ماوه‌ری ناڕازی و مه‌یدانه‌کانی ئازادی یان نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵکوبه‌رده‌وامن له پلان دانان بۆتیرۆری گیانی شۆڕشگێڕانه و شۆڕشی نێرگزی، به‌داڕشتنی سیناریۆی جۆربه‌جۆری پڕتاوان و سه‌رکوتکردن...!!
بارزانی وتاڵه‌بانی په‌رله‌مان و حکومه‌تێکی کارتۆنی حیزبی یان دروستکردووه‌و له‌پشته‌وه به فه‌رمانی خۆیان کاراکته‌ره‌کانی ئه‌وده‌سه‌ڵاته کارتۆنی یه ده‌جوڵێنن چۆن به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانیان بخوازێت ، جارجاریش گه‌رپێویست بکات باس له یاسا ده‌که‌ن و چه‌ند بڕیارێکیش بۆقازانجی خۆیان ده‌رده‌که‌ن. ئه‌م شێوازه دیکتاتۆری یه‌یان ناوناوه ئه‌زمۆنی دیموکراتی له کوردستان..!! ئه‌م دیکتاتۆرانه له‌ژیانی سیاسی یاندا بۆ ساتێکیش له ڕیزی حیزبه‌کانی خۆشیاندا بڕوایان به ئازادی و دیموکراتی نه‌بووه، ئه‌گینا زیاتر له په‌نجا ساڵه نه‌ده‌بوونه که‌ڵه‌گا و دیکتاتۆربه‌سه‌رحیزبه‌کانیان وپه‌رله‌مان و حکومه‌ت وکۆمه‌ڵگادا...!!
ئه‌مان خۆیان سه‌رچاوه‌ی کێشه‌کانن چونکه رێگرن له به‌یاساکردنی ده‌سه‌ڵات له کوردستان دا، تا خۆیان و حیزبه‌کانیشیان به یاسا ئه‌رک و مافه‌کانیان دیاری بکرێت، نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان خۆیان له‌سه‌ر و حیزب و خه‌ڵکه‌وه دابنێن...!!!
ئه‌م دوودیکتاتۆرانه زیاتر له په‌نجا ساڵه بڕیاریان داوه که گوێ له که‌س نه‌گرن، چ جای گوێ له‌داوای خه‌ڵکی ناڕازی بگرن که داوای ده‌ست له کارکیشانه‌وه‌یان بکات...!!
لیستی گۆڕانیش له هه‌ناوی حیزبێکی بێ گۆێ ودیکتاتۆرو خۆپه‌رسته‌وه هاتۆته ده‌ره‌وه بۆیه ئه‌وانیش هه‌روه‌ک بارزانی و تاڵه‌بانی گۆێ به داواکانی شه‌قام ناگرن و پشتگوێ ی ده‌خه‌ن..!!! .چونکه ئۆپۆزسیۆن چه‌ند جارداوای لێکراوه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی تا به راشکاوی وبه یه‌کجاری بێنه‌ناو مه‌یدانه‌کانی ئازادی کوردستان وزیاتر شه‌قام بخرۆشێنن به‌تایبه‌ت له‌هه‌وڵێری دیلکراوبه زه‌بری چه‌ک و هه‌ڕه‌شه‌و ره‌ش به‌گیر...!!
ئۆپۆزسیۆن نه‌ک هه‌روه‌ک ده‌سه‌ڵات بێ گوێ یه، به‌ڵکو هه‌رهه‌مان سیاسه‌تی ئه‌وان پیاده ده‌کات، وه‌ک ته‌واوکه‌ری ده‌سه‌ڵات، بۆیه هیوای زیاتری به‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه بۆگفتووگۆ...!!!
ده‌نگۆێ ئه‌وه هه‌یه که به‌م زووانه ئۆپۆزسیۆن و یه‌کێتی و پارتی کۆبونه‌وه بکه‌ن..!!
بێ ئه‌وه‌ی هیچ حسابێک بۆ داخوازی یه‌کانی شه‌قام و سه‌رای ئازادی بکه‌ن..!!
ئۆپۆزسیۆن له‌وه‌ئه‌چی شه‌قام و مه‌یدانه‌کانی ئازادی وه‌ک کارتی فشار له دژی یه‌کێتی و پارتی بۆ قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی وده‌سکه‌وتی سیاسی خۆی به‌کاربهێنێت...!!!
به‌م هه‌ڵوێسته‌یان ئۆپۆزسیۆن خۆی ده‌خاته خانه‌ی خیانه‌ت و تاوانه‌وه به‌رامبه‌ربه شه‌قام ! گه‌روابڕوات...سه‌رای ئازادی و هه‌موومه‌یدانه‌کانی ئازادی ناچار ده‌بن که ئۆپۆزسیۆنیش وه‌ک پارتی ویه‌کێتی ته‌ماشابکه‌ن و هیچ متمانه‌یه‌ک به قسه‌کانتان نه‌که‌ن..!!!
ئۆپۆزسیۆن ده‌کرێت به‌خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان بڵێن به‌نیازن باسی چی بکه‌ن له‌وگفتووگۆیانه‌دا، له کاتێکدا بارزانی و تاڵه‌بانی هیچ وه‌ڵامێکی ئۆپۆزسیۆن و شه‌قامیان به‌کردارنه‌داوه‌ته‌وه و له دژما ن به‌رده‌وامن له پلان دانان و پێشێلکاری و تاوان..!!!
ئێوه ئۆپۆزسیۆنێکی زۆر شه‌رمن و ترسنۆکن به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات....له‌به‌رئه‌وه ی ئۆپۆزسیۆنی ڕاسته‌قینه ده‌بیت بێ ترس له ده‌سه‌ڵات ڕه‌خنه‌و ئه‌ڵته‌رناتیڤی خۆی بخاته ڕوو هه‌روه‌ها هه‌وڵی جدی ئه‌دات بۆ جێ به‌جێ کردنی داخوازی یه‌کان بێ سازش کردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداراندا، به‌م شێوه‌یه ئێوه ناتوانن هیچ گۆڕڕانکاری یه‌کی جدی و بنه‌ڕه‌تی بکه‌ن له ده‌سه‌ڵاتی کوردستاندا...!! چونکه ئێوه خه‌ریکه پشت ده‌که‌نه شه‌قام و داخوازی یه‌کانی..!!!
به‌پێجه‌وانه‌وه ده‌سه‌ڵات ئێوه له ئۆپۆزسیۆنه‌وه ده‌کاته نوخبه‌یه‌کی ڕزگارکه‌ری ده‌سه‌ڵاتیان!!
هه‌رچ دانیشتنێک بێ پرسی شه‌قام و له‌به‌رچاوگرتنی داخوازی یه‌کانی شه‌قام ده‌چێته خانه‌ی سیاسه‌ته‌کانی ده‌سه‌ڵات له دژی شه‌قام و داخوازی یه‌کانیان و مێژوو لێتان خۆش نابێت..!!!
ئۆپۆزسیۆن نابێت چیتر له‌وه زیاتر ببێته هاوکاری ده‌سه‌ڵات بۆ ڕزگاربوون و ده‌ربازبوون له داخوازی یه ڕه‌واکانی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان...!!!
پشتگوێ خستنی داواکانی شه‌قام له لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه...ده‌بێته مایه‌ی تووڕه‌بوونی زیاتری جه‌ماوه‌ری ناڕازی کوردستان لێتان و به هاواریان گۆێتان به‌یکجاری که‌ڕده‌که‌ن ..!!!
شه‌رمه‌زاری یه دانیشتن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتێکدا که گوێ له داخوازی یه‌کانی شه‌قام ناگرێت!
له‌وه شه‌رمه‌زارتر.. ئه‌وبێ گوێی یه‌ی ئۆپۆزسیۆنه به‌رامبه‌ر به داواکانی شه‌قام لێ ی..!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست