کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


دەركەوتنی عیزه‌ت دوری .... بۆ لەم كاتەدا

Thursday, 07/02/2013, 12:00






عیزه‌ت دوری یەكێكە لە هەرە چڕو چاوە ناشرینەكانی حیزبی بعپ كە تا ئێستا ئازاد و دەربازە لە سزای یاسای دەوڵەت وەك كەڵە تاوانبارێكی نیۆ دەوڵەتی , ئەو هەردەم بە كەسی دووەم ناسراو بووە و بەشداری لە هەموو تاوانەكانی ئەو ڕژێمە كردوە بە درێژایی حوكمڕانێیە خوێناوێكەی ,بەڵام بۆ نزیكەی دەیەیەك دەچێت عزت دوری بووە بە سەركردەی یەكەمی یاخی بوانی تووندڕەوەكان لە عیراقدا و ئاڵای مقاوەمەتی دژ بە هەموو جیهان بەرزكردەتەوە بە ناوی ئیسلامەوە جارێك ((لەو كاتەی كە شەپۆلی بێزاری دژ بە ڕژێمەكەی لە سەرەوەبوو )) و هەر كاتێك پێویستی بكردبایە بێ شەرمانە فشەی بە خەبات و ڕابردووی پارتەكەی دەكرد بۆ جارێكی تر , بەڵام پرسیارەكە لێرەدا ئەوەیە بۆ رفیق عزت لەم كاتەدا گرتەیەكی فیدوێی بڵاو دەكاتەوە بە (كامل قیافەتی زیتونی جاران) ,
1_لەوەتەی بارزانی و مالیكی لە سەر نەوت و غازو دەسەڵات ناكۆكن و خەریكی جاڕ دانی كەمپینی پڕو پاگەندەو پڕ چەك كردن و كۆ كردنەوەی هێزن لە بەرامبەر یەكتریدا , لەو كاتەوە باڵانسی هێزە سیاسی و كۆمەڵایەتێكان لە عیراقدا گۆڕانكاریان بە سەردا هاتووە بە شێوەیەكی دراماتیكی و جەرەیان و ڕەوت و ڕیزبەندی تازە هاتۆتە كایەوە , عزت و پارتەكەی لێرەوە هاتنە ناوەوەی گۆڕەپانی سیاسی عیراق بەڵام هێشتا بە نهێنی , دەبیستین كە چۆن پارتێكی سەرەكی كوردی داڵدەی ئەو تاوانبارانەی رژیّمی بەعسیان داوە بۆ خۆ ڕێخستن و ئامادە كردن بۆ شەڕی ئەرما گیدۆن (مالیكی بە بڕیارێكی سەرۆكایەتی سەدان سەربازی پلە بەرزی پێشووی سوپای عیراقی گەڕاندەوە بۆ پۆستەكەیان) دیارە ئەم بڕیارەی مالیكی وەك ژەهرەكەی خومینی بووە كە نۆشی لە كاتی قبووڵ ڕاگرتنی شەڕ لە گەڵ ڕژێمی بەعسدا لە كۆتای هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا ,
2_ رفیق عزت ویستی لە چوارچێوەی ئاڵۆز بوونی سەرجەم بارو دۆخەكەی عیراق بە هۆی ڕەفتارەكانی مالیكیەوە لە دژی كورد و سوونەكان كە سەرچاوەی لە بن نەهاتووی تووندڕەو ئەندامانی بەعسی هەڵهاتووە لە بەر ڕوشنایی ڕوشی تازەوە ئەویش وەك سەركردەیەكی سەرسەختی عەرەب و سوونە قسەو بۆچوونی هەبێت بە هیوای ئەوەی كە كەمپینەكەی دژی مالیكی فراوانتر بكاتەوە و خۆپیشاندەران تووڕەتر بكات , وە لە كۆتایدا بەڵكو خەڵكی عیراق ڕایان بگۆڕن لە بارەی بەعسەوە وەك ڕەوتێك بتوانێ سنوور بۆ دەستدرێژی شیعەكان دانێ ( كە خودی مالیكی ئەمڕۆ شیعە بیەوێ یان نا نوێنەرایەتییان دەكات لە بەر ڕۆشنایی ئەم گۆڕانكارییە چارەنووس سازانە كە ڕەنَگە فلسەفەی دەسەڵاتی شیعەكان بە گشتی بخاتە ژێر پرسیارەوە,
3_ كا عزت ویستی لەو دەركەوتنەدا بیسەلمێنێ كە امریكا هات و چوو بەڵام ئەو هێشتا هەر ماوەتەوە و مالیكیش و سیخوڕەكانیشی هەمان شت بە دەردی ئەوان دەڕۆن بەم نزیكانە و بەڵام پارتەكەی ئەو هێشتا هەر وەكو جاران قومچییەو ئیسلامییە وباوەڕی بە زەبرو زەنَگ هەیە بۆ گۆڕانكاری ڕیشەیی كە عیراقێكان و بە تایبەت سوونەكان بۆی دەسووتێن ,
4_ڕەنَگە یادی 6 كانون وەك ئامرازێك بە كاری هێنابێت بۆ وەبیر خستنەوەی سەربازو پلە بەرزەكانی ناو سوپاكە كە هێشتا كوڕی نازداری بعسە و وە تەنها هەر بعس خاوەنی ڕاستەقینەی سوپای عیراقە ((ئەگەر چی هەر لە 2003 وە هەڵوەشاوەتەوە بە بڕیارێكی برێمر , ((دیارە كاتێ دەسەڵاتی حكومەتی ناوەندی نەمێنێ لە هەر جێگایەكی ئەم جیهانە بۆشایەكی گەورە لە دوای خۆی جێ دەهێڵێت كە ما فیای جیهانی و دەزگا سیخوڕێكان و تیرۆرستەكان ئامادە دەبن بۆ پڕ كردنەوەی ئەو جێگایە بە مەبەستی فراوانكردنی كاری لە سەرووی یاساو دەستووری بۆ بەرژەوەندێ ترسناكەكانیان , هەر لێرەدا و هەر زوو زۆربەی ئەفسەرەكانی سوپای ڕژێم پەیوەندیان كرد بەو دام و دەزگا بكوژەوانەوە )) , بەڵام لە ناوەڕۆكدا پەیامێكی هەڕەشە ئامێز بوو بۆ ئەو سەربازە پلە بەرزانەكە بە دەم بانَگەشە ڕەشەكەی مالیكیەوە چوون ,
5_ عمو عزت و هەواڵەكانی و هەموانیش باش دەزانین كە بەعسێكان بە تەواوەتی هەلی مێژوویی خۆیانیان وەرگرتووە و لە درێژایی دەسەڵاتیان جگە لە (فشل و فوچى وفەرتەنەیان جێ نەهێشتووە بۆ عیراق و عەرەبەكان و تەنانەت ئیسلامیش, بڵام ئەوە بعسێكان نین كە لە سیاسەت تێ بگەن بە گوێرەی لۆجیكی ڕووداوەكان و لە بار بوونی زەمینەكەی و وە یان بە خۆیاندا بچنەوە و داوای لێبوردن لە میژۆ بكەن,هەر لەو گرتە فیلمە تۆمار كراوەدا بینیمان چۆن دەستە لەرزۆكەكەی ڕادەوەشاند و بە هەمان هەڕەشەو ملهووڕی جاران , بەڵام وا دیاربوو ئەو گرتەیە تەنها بۆ پەیڤی تووند ڕەوەكانی ناو عەشرەت و تایفەی سوونێكان بووە كە ئەمڕو هەر كەسە بێت بۆ داوای دایكییان .....پێی دەڵێن مامە ,
شرۆڤە كاری سیاسی
مامۆستا محمد

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە