" نیشێنەکانی جڵتەی مێشک "
Saturday, 06/09/2014, 12:00
2506 بینراوە
لە زۆرینەی خەڵکدا نیشێنەکانی جڵتەی مێشک بە خێرایی ولە ماوەیەی چەند چرکە یا چەند خولەک دوای جڵتەی مێشک خۆیان نیشێن دەدەن. نیشانەکانی هەر جڵتەیەکی مێشک پەیوەندی بە بەشێک لە مێشک هەیە کە دوچاری گرفت بون. ئەو نیشانانە بریتین لە:
یەک : سستی ولاوازی دەموو چاو، باسکەکەن،لاقەکەکان، بەتایبەت لە لایەکی لەش.
دوو: فەلەج بونی دەموچاو، بازووەکان، لاقەکەکان، لە هەمان لایەنی لەش.
سێ: رانەگرتنی باڵانس رێگاڕۆیشتنی شەلانە.
چوار: ئاڵۆزی لە قسەکردندا یا حاڵی نەبون لە وشەکان .
پێنج: گرفت لە قووتدان. (نان یا هەر شتێکی دی) .
شەش: سستی وهێش لە بەشەکانی سەرووی لەش، گرفت لە فکرکردنەوە وفامکردن لە بارودۆخ .
حەوت: دوو بینین (شتەکان بە دوو ببینی)، لێڵ دیتن بە تایبەت لە چاوێکدا.
هەشت : سەرهێشەی زۆرو لە پڕ.
نۆ: لەدەست دانی زەین لە کورتخایەندا ولە درێژ خایەندا، گرفت لە فکر کردنەوەدا.
دە: سەرەگێژەی بێ هۆو کەوتن بەسەر عەرزدا.
یازدە: گرفت لە دیتنەوەی وشە کان ودرنگ تێگەیشتن لە مەبەستی خەڵكانی دی.
دوازدە: نەبونی توانا لە ئەنجامدانی جموجۆڵی ورد بینانەدا.
هەر کات جڵتەی مێشک زۆر بێ، ئەو بەشە لە مێشک کە کۆنتڕۆڵی زەختی خوێنیان وەئەستۆ گرتووە لە وانەیە تووشی گرفت ببن ومرۆڤ بباتە بێ هۆشی ویا مردن بە دوای خۆیدا بێنێ.
لە رووپەڕی: زانست نامەی ئازاد.
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی .
٢/٩/٢٠١٤