کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیه‌کانی هۆڵه‌ندا و کاندیده ‌کورده‌کان تێدا بناسه‌

Tuesday, 02/03/2010, 12:00


له‌ نێو شازده‌ ملیۆن ونیوی دانیشتوانی هۆڵه‌ندا،ئاخۆ ده‌بێ چه‌ند کورد هه‌بێ وچه‌ندیان ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان پاراستبێ وه‌کو کوردبوون وله‌که‌م وزۆر هه‌وڵیان دابێ بۆ ناساندنی کوردوکێشه‌ ڕه‌واکه‌ی کوردستانی له‌ت وپه‌ت وداگیرکراوکه‌ تا ئێستاش ئێمه‌ میوان وداگیرکه‌ران خاوه‌ن ماڵ .
که‌ دێینه‌ سه‌رباس کردن له‌مێژووی پڕله‌کاره‌سات وتراژیدیای نه‌ته‌وه‌یمان ،گله‌یی له‌ مێژوو ده‌که‌ین و له‌ خۆمان ناپرسین که‌ ناکۆکی وناته‌بایی ویه‌ک نه‌بوونمان ده‌ردی کوشنده‌مان بوون له‌ڕیگای به‌ ده‌ست نه‌هاتنی ئاوات وئامانجه‌کانمان وسه‌ربه‌خۆبوونمان .
ئه‌وه‌تا له‌ نێو(441) شاره‌وانی هۆڵه‌ندا وچه‌ندین پارتی سیاسی هۆڵه‌ندی که ‌ده‌رگایان واڵایه‌ بۆ ئه‌ندام بوون وکارکردن له‌گه‌ڵیان بۆ ئه‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردن که‌ له (‌3/3/2010) به ‌ئه‌نجام ده‌گات (7) کاندیدی کورد هه‌یه‌ له ‌شاره‌وانیه‌ جیاوازه‌کانی شاره‌کانداوکه‌هه‌ریه‌که‌ خۆبه‌خۆ که‌وتونه‌ته‌ کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگ ومسۆگه‌رکردنی ده‌نگێ له‌ نێوئه‌و ئه‌نجوومه‌نانه‌دا که‌ بڕیاری زۆر گرنگ ومێژووی تیا ده‌درێ و ده‌توانرێ له‌وڕێگایه‌وه‌ باشترین هه‌لی له‌باربۆ کورده‌کانی ئه‌وشارانه‌ مسۆگه‌ر بکرێ بۆ خۆناساندنی کوردوکێشه‌که‌مان له‌ڕێگای هاوکاری کردنی شاره‌وانیه‌کان وپشتگیری کردن بۆ دامه‌رراندنی کۆمه‌ڵه‌و ڕێکخراوه‌ ڕۆشنبیری وکلتوریه‌کان .
که‌ئه‌مه‌ش مافێکی سروشتی هه‌موو تاکێکی ئه‌و ووڵاته‌یه‌ که‌ به‌پێ ی یاسا نیشته‌جێ یه‌ تیداو ده‌توانی ده‌نگ و ڕه‌نگی خۆی بسه‌لمێنێ .
ده‌با ئێمه‌ی کوردیش له‌نێو ئه‌م کۆمه‌ڵگا تێکه‌لاوه‌ی که‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر ڕووی ئه‌م ووڵاته‌ بچکۆلانه‌یه‌ ،کورد بوونی خۆمان وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک نیشان بده‌ین و ده‌نگ و ڕه‌نگمان هه‌بێ و به‌یه‌ک بوون ویه‌ک هه‌ڵوێستی هه‌موو ڵایه‌کمان و ده‌نگ دان بۆ کاندیده‌ کورده‌کان ،هه‌موومان ڕۆژی 3/3 بکه‌ینه‌ یه‌ک بوونی کورد له‌پێناوی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یمان .
کاندیده‌کانیش له‌م به‌ڕیزانه‌ پێک هاتوون :
( SP) Goli-Abdurahman 1-
به‌ڕیز گوڵاڵه‌ پشده‌ری ژماره‌ 5 له ‌شاری ئه‌مستردام
( SP) Narmen Salh2-
به‌ڕیز ڕازاو خان ژماره‌ 3 له شاری پورمریند
(Sociaal Liberaal Amersfoort) Bakir Lashkari3 -
به‌ڕیز ئه‌بوبه‌کر له‌شکری له‌ لیستی ژماره‌ 10 له‌شاری ئه‌مسفۆڕد
( Unievandemocraten) Mirza Dana4
به‌ڕیز دانا هه‌ڵه‌بجه‌یی ژماره‌ 6 له ‌شاری دانهاخ
( PvdA) Nawzad Sulaiman5
به‌ڕیز نه‌وزاد سوله‌یمان ژماره‌ 6 له‌ شاری زۆته‌رمیر
(SP) Shilan tahir Dosky- 6
به‌ڕێز شیلان تاهیر دۆسکی ژماره‌ 6 له شاری ئه‌ڵمیره‌
(SP) Rashid Goran - 7
به‌ڕیز گۆران ڕه‌شید زماره‌ 18 له‌ شاری زوته‌رمیر

* له‌گه‌ڵ داوای لێ بووردنم ئه‌گه‌ر ناوێکم نه‌نووسیبێ ،ئه‌وه‌ی که‌هه‌شه‌ به‌هه‌وڵی خۆم کۆم کردوونه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ل سوپاس بۆ ئێوه‌ی ده‌نگ ده‌رو ئه‌وانه‌شی ده‌بنه‌ نوێنه‌ری ناوی کوردستانم له‌ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیه‌کانی هۆله‌ندا.
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە