حزبايه‌تى و جاشايه‌تى
Friday, 17/08/2012, 12:00
سه‌ره‌تاى دروست بوونى جاشايه‌تى له نێو كوردا ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى ميرنيشين و حاكمداره‌كانى كورد كه به‌شێێكيان له‌دژايه‌تيكردنى ده‌ولَه‌تانى عوسمانى و سه‌فه‌وى شه‌رِيان ده‌كرد به‌شێكى تريان گوێرايه‌لَ و ملكه‌چى فه‌رمانه‌كانى دوژمنان وبون له‌ناو ميرنيشينه‌كاندا چه‌ند كه‌سێكيان دروست كردبوو بۆ ئه‌وه‌ى زانيارى سيخوريان به‌سه‌ره‌وه بكه‌ن, دواتر ئه‌م جاشايه‌تيه گوازرايه‌وه بۆ ناو خێلَ وئاغا و عه‌شره‌ته‌كان بۆ گه‌وره‌كردنى هێزى خۆيان, له‌سالَى 1966 سه‌ره‌تايه‌كى نوێ بوو له‌دروست بوونى جاشايه‌تى و چوونه پالَ حكومه‌تى به‌عس كاتێك (ابراهيم احمد و جه‌لال تالَه‌بانى) له‌پارتى و(مه‌لا مسته‌فا) جيابوونه‌وه چوونه ناوچه‌كانى خانه‌قين و به‌رامبه‌ر به كورد سه‌نگه‌ريان گرت له‌و كاته‌وه ووشه‌ى جاشايه‌تى سه‌رى هه‌لَداوه له‌نێو خه‌لَك و خانه‌واده‌كان ده‌بيستراو, ئه‌مه قۆناغێكى نوێ بوو له رووبه‌رووبونه‌وه‌ى كورد له‌ناوخۆى كوردا و شه‌رِى براى كوژى سه‌رى هه‌لَدا, له‌سره‌تاى سالَى هه‌شتاكانه‌وه قۆناغێكى تر له جاشايه‌تى دروست بوو ئه‌و بوو له‌سالَى 1982 له‌سه‌ره‌تاكانى ئه‌و سالَدا يه‌كێتى نشتيمانى كه‌وته دروستكردنى په‌يوه‌نديه‌كانى له‌گه‌لَ به‌عس تاوه‌كو كۆتايى هه‌شتاو دوو سه‌ره‌تاى 1983 سه‌دام به‌يه‌كێتى ووت ئێوه كورد و خاكى كوردستان به‌شێكه له عێراق باقى حزبه‌كاتى تر بوونه‌ته پێاوى ئێران ئێوه هه‌موو حزبه‌كانمان بۆ ته‌سفى بكه‌ن ئێمه‌ش حكومى زاتى ده‌ده‌ينه ئێوه و وه‌رنه‌وه بۆ ناو شار ئه‌وه بوو له‌كۆتايى هه‌شتاو سێ‌و سه‌ره‌تاى هه‌شتاوچوار شه‌رِى پشتاشان روويدا كه يه‌كێتى به‌هاوكارى حكومه‌تى به‌عس و حزبى تووده‌ى ئێران هێرشى كرده سه‌ر باره‌گاكانى حزبى شيوعى ويه‌كێتى له‌دواى ئه‌و رووداوانه گه‌رِايه‌وه بۆ سلێمانى وناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى به‌لاَم نه‌يتوانى بچێته هه‌ولێر ودهۆك چونكه ئه‌وكات به‌عس رێگرى له ئيشه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌گرت له‌وناوچانه نه‌يهێشت نفوسيان زياد بكات وبه‌ئاشكرا كاربكه‌ن .
له‌دواى گه‌رِانه‌وه‌ى يه‌كێتى بۆ باوه‌شى به‌عس له‌هه‌شتاكان حكومه‌تى عێراقى بيريكرده‌وه كه كاريك بكات خه‌لَكى به‌دواى پێشمه‌رگه‌نه‌كه‌ون و نه‌چنه شاخ ئه‌وه‌بوو له‌سالَى (1982) يه‌كه‌م سرى جاشايه‌تى دروست كرد له‌ناوچه‌ى (عه‌ربه‌ت) كه(فه‌تاح به‌گ) ى كرده‌و ئامر سيرى دواتر زانى كاره‌كانيان زياتر ده‌بێت وخه‌لَك به‌دواى ده‌چن ئه‌و سريه‌ى كرد به مسته‌شار چه‌ندين مسته‌شارى له‌شاره‌كان دروست كرد چه‌ندين ئاغا و سه‌رۆك خێلَى له‌خۆى كۆكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى خه‌لَك بۆ لاى خۆى رِاكێشێت ئه‌وه‌بوو ئه‌و جاشانه ده‌ستيان هه‌بوو له زۆر كاره‌سات به‌تايبه‌ت ئه‌نفال و زيندانى كردنى ده‌يان گه‌نج و كوشتنى ده‌يان پێشمه‌رگه وچوونه‌سه‌رمالاَنى ده‌يان خێزان دوانر حزبه‌كانيش سوديان له‌م جاشانه وه‌رگرت به‌هۆى دروستكردنى په‌يوه‌نديكردن پێيانه‌وه دواتر له‌دواى رِاپه‌رينه‌وه هێنايانه ناو ريزه‌كانى خۆيان بۆ زياد كردنى ده‌نگ, دواترين جاشايه‌تى هێناى جێشى ئێرانى له‌لايه‌ن يه‌كێتى بۆ پارتى و توركيا له‌لايه‌ن پارتيه‌وه بۆ سه‌ر يه‌كێتى له31 ئاب هێنانه‌وه‌ى به‌عس بۆ هه‌ولێر و ده‌ست نيشانكردنى شوێنى نيشته‌جێبوونى خێزانه‌كانى ديموكراتى ئێران له‌لايه‌ن يه‌كێتى بۆ ئێران, ئێستا جاشايه‌تى به‌شێوه‌يه‌كى تر ده‌كرێت كه به‌شێك له حزبه‌كان پێاوى ئێران وتوركيا و ماليكى و هيترن زۆرترين زيانيش به‌ر گه‌لى كورد ده‌كه‌وێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست