بەناوى كۆبونەوە لەگەل(هیرۆ خان)لەناو ئاسایشى سلێمانیدا هەڕەشە لە دەرچوانى زانكۆ و پەیمانگاكانى هەڵەبجە دەكرێت
Thursday, 18/02/2010, 12:00
بەناوى كۆبوونەوە لەگەڵ هێرۆخاندا لەناو ئاسایشى گشتى سلیمانى دا هەڕەشە لە دەرچوانى زانكۆ پەیمانگاكانى هەڵەبجە دەكرێت و پێیان ڕاگەیەنراوەكە هەر جموجولێك بكەن ئەوا بەتوندترین شێوە ڕووبەڕوویان دەبنەوە .
پاش چەند رۆژ مانگرتنى دەرچووانى زانكۆ و پەیمانگاكان كە نوێنەرایەتى 220 دەرچووى زانكۆ و پەیمانگاكانى سنورى هەڵەبجە دەكەن لەبەردەم مۆنۆمێنتى هەڵەبجە شەهید.ڕۆژى چوار شەممە نوێنەى مانگرتوان بەناوى كۆبوونەوە لەگەڵ هێرۆخاندا بانگ دەكرێن بۆ سلێمانى و دەبرێنە ئاسایشى گشتى سلێمانى و لەوێ لەلایەن بەرپرسێكى ئاسایشەوە هەڕشەیان لێدەكرێت.
یەكێك لەو بەشداربووانى ئەو كۆبوونەوەیە پێى ڕاگەیاندین"بەناوى ئەوەى لەگەڵ هێرۆخانى ژنى مام جەلال كۆبینەوە بۆ ئەوەى ڕێگە چارەیەكمان بۆ بدۆزیتەوە و هەوڵێكمان بۆ بدات بۆ دامەزراندمان بانگهێشتى سلێمانى كراین و پێیان ووتین پێویستە سەرەتا بچنە ئاسایشى سلێمانى و دواتر لەوێوە دەتوانن هێرۆخان ببینین .
ئەو بەشداربووەى كۆبوونەوەكە پێى ڕاگەیاندین كە پاش چاوەڕوانیەكى زۆر هیرۆخانیشمان نەبینى ئیتر نازانین هۆكارەكەى چى بوو لەبرى بینینى هێرۆخان و بیستنى وەعدێك بۆ دامەزراند بەڵام بەداخەوە هەڕشەى بەرپرسێكى ئەمنى ئاسایشى سلێمانیمان بیست.
سەبارەت بە بەرنامە دواتریان یەكێك لە مانگرتووان ووتى ئەگەر تا 4 شەممە بڕیارى دامەزراندامان دەرنەچێت ئەوا هەڵوێستى توندترمان دەبێت و گوێنادەین بە هەڕشەى ئاسایشى سلێمانى و ژیان و سەلامەتى پاراستنى گیانى كوڕو كچى 220 بنەماڵەى هەڵەبجە لە ئەستۆى ئەكرم ئەحمەدى بەڕێوبەرى ئاساشى شارەزوور و ئەنورى حاجى عومەرى بەڕێوبەرى پۆلیسى هەڵەبجەیە ئێمە هەموو كات ئەوەمان بەبنەماڵەكانمان ڕاگەیاندووە كە خەمى ئێمەتان نەبێت هەرشتێكیشمان لێهات یەخەى بەرپرسە ئەمنیەكانى هەڵەبجە بگرن چونكە ئێمە لەسەر حەقى خۆمان بەدەنگ هاتووین هەتا بەدەستى نەهێنین كۆڵ نادەین .
هەڵەبجەى شەهید
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست