کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مادەم یاسا سەروەرنیە ، ئه‌وا مه‌سعوود بارزانی هەرسەرۆکە

Tuesday, 09/04/2013, 12:00






  لەدوای دەرکردنی هێزی سەربازی عێراق لەکوێت وبەرپابوونی راپەرین لە هەموو عێراقداو نەمانی دەسەلاتی بەعس لەشارەکاندا و دواتر نەهاتنەوەی دەسەلاتی بۆ کوردوستان بەدلنیاییەوە بۆ یەکەمجار دوای رەوەکە لە پارچەیەک لەچوارپارچەکەی کوردوستان سندوقی دەنگدان بۆ هێنانەدی ودامەزراندنی دەزگای حکومەتی هەرێمی کوردوستان دروستکراو کۆمەلگا زۆربە شەوق وجۆشێکەوە چوون بۆ دەنگدان وهەلبژاردنی ئەندامانی پەرلەمان گەرچی پێشوەخت هیچ یاساودەستوورێک نەبوو وە ئامادەکاریەکی یاسایی بۆ نەکرابوو ئەنجامەکەی چۆن ویستیان رێکیانخست بەلام پرۆسەی هەلبژاردنەکە مێژوویی بوو بۆنەتەوەی کورد وە سەلماندیشی بۆ هەموو جیهان کورد چەندە تینووی دیموکراتی وئازادیە بەلام چۆن مێژوو بەلگەیە لەوەی داگیرکەران وهەل ومەرجی سیاسی ناوچەکە رێگربوون لە نەهاتنەدی ئاواتەکانی شۆرشە یەک لەدوایەکەکانی گەلی کورد ئاواش بۆخۆی حیزب وپێشەواکانی کورد زیاتر رێگربوون تازەترین بەلگەش بۆئەمە لەدوای ماوەیەکی زۆر کورت ئەوەبوو شەری دەسەلات وبنەمالە لەژێرناوی شەری براکوژی هەلگیرسائەمەش نەک پەرلەمانیان دوولەتکردبەلکو لە بواری ئابوری وکۆمەلایەتی وجوگرافیا وپەروەردە و.....هتد نەهێشتەوەو دابەشیانکردو هەرێم بووە ناوچەی سەوزوزەرد بەرێزان ئەوەتا لەدوای ٢٠سالیش بەشێوەیەکی دەستووری ویاسایی ناتوانیت بڵێت حکومەتی هەرێم تەنها بۆ فرۆشتنی سامانە سروشتێکان و جێبەجێکردنی خواستەکانی ئێران وتورکیا نەبێت ئەو کارانەی کە دەبێتە هەوێنی حکومەتێک بەمانای یاسایی ودەستووری ودەولەتی ئەمانە نەیان کردووە یەکێک لەهەر بنەرەتێکان دارشتنی دەستوورە کەئەم بنامایانە دەبنە رێگاخۆشکردن بۆ هەلبژاردنێکی یاسایی ودیموکراتیانە ئێستاش بۆ چەواشەکردنی کۆمەلگا ودەوروپشتمان هاتوون سواڵی سیاسی دەکەن بۆ درێژکردنەوەی دەسەلاتی بنەمالە کە دەزانن ئۆپۆزسیۆنیش بێ مەرج رازی نابن وبەم شێوەیەیی هیچ ئامادەکاریەکیان نەکردووە بۆ بەرێکردنی هەلبژاردن بە شێوەیەکی یاسایی ودەولەتی دەزانن زۆربەئاسانی هەرخۆیان سەرکەوتوو دەبن بێجگەلەوەش دەیکەن بە مەسەلەیەکی سیاسی وچۆن بیانەوێت کۆمەلگا دەدەن لە بێژنگ وە هێنانەدی ئاواتەکانیان بۆیە دەبێت کۆمەلگا بەخەبەربێتەوە دەسەلاتی بنەمالە لەناوبەرن .

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە