کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


دژ به‌باری ئه‌منی هه‌ولێر(12) كه‌سایه‌تی نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی (4) كۆنسۆڵگه‌ری بیانی له‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ن

Tuesday, 15/05/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنیری 1ی هه‌ولێر
به‌ پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ ئیسلامیه‌كان‌" به‌مه‌به‌ستی ئه‌و بار گرژیی و ره‌شبگیره‌یه‌ی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی سه‌ربه‌ پاراستنی پارتی له‌ هه‌ولێر ده‌ستیان داوه‌تێ كه‌ زیاتر له‌ 200 كه‌س تا ئێستا ده‌ستگیر كراون و زۆربه‌یان له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌و لێدان و تۆقاندندا زۆر سیناریۆیان بۆ دروست كردوون" له‌گه‌ل ده‌ستگیر كردنی چه‌ندین كه‌سایه‌تی ئاینی كه‌ هه‌وڵی رفاندن و ده‌ستگیركردنیان دراوه‌" زیاتر له‌ (12) رۆژنامه‌نووس و پارێزه‌رو رۆشنبیر و پیاوانی ئاینی نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی (4) كونسۆڵگه‌ری ولاتانی بیانی كردووه‌، كه‌ ئاشكرابوونی ماهیه‌تی دیكتاتۆرانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانیان بۆ ئه‌و ولاتانه‌ خستۆته‌ روو" له‌ ناوه‌رۆكی نامه‌كه‌دا" باسیان له‌وه‌ كردووه‌ ئه‌وه‌ی ڕژێمی به‌عس له‌ كوردستان نه‌یكردبوو ئه‌مرۆ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی و كوڕه‌كانی دژ به‌ خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه‌ دەیکەن!
هه‌روه‌ها باسیان له‌ دوو زیندانی نهێنی كردووه‌ له‌ مێرگه‌سوور و له‌ سه‌لاحه‌دین كه‌ زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌ بیانووی دژایه‌تی بنه‌ماله‌ ده‌ستگیر ده‌كرێن بۆ ئه‌و دوو شوێنه‌یان ده‌نێرن و ئێستا له‌و دوو زیندانه‌ زیاتر له‌ 123 كه‌سی خه‌ڵكی هه‌ولێریان تیا زیندانی كردووه‌.
ئه‌و كه‌سانه‌ دواوایان كردووه‌ هۆشداری بده‌نه‌ پارتی كه‌ هه‌موو بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌كانی مه‌ده‌نیه‌ت و دیموكراسیه‌تیان پێشێل كردووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە