کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆبانی،شارێکە بۆ هە موومان

Sunday, 02/11/2014, 12:00



لێگەڕێن با ئەستێرەکانی ئاسمان
ئەستێرەکانی خولگەی خودای راستان
هەموویان
پێکەوە بێنە سەرئەوینی ژوان
با
گوڵە بۆنخۆشەکانی تەواوی
گوڵستانی پانتایی زەوی
روو لە بۆن وبەرامی گوڵی ئازادی کەن
لەوێ "با"
جۆبارەکان ببنە چەم
چەم ببێتە دەریا
ببنە دڵۆپێک لە رەنگی سووری
خوێنی کچە گریلا
لێگەڕێن
هەرچی باڵندەی دەنگ خۆشە
بێنە گوێسوانی کۆبانێ
با ئەویندارانی ئازادی لە وێ
پڕبەدەنگ
پەیامی شەڕوانی خاک
شەڕوانی وڵات
شەڕوانی کوردستان
بدەنە دەست کۆترە سپیلکەی
ئاشتی
"بێ" بیداتە دەستی کچان و کوڕانی
ئەوینەوان
لێگەڕێن " نای" جەنگی کۆبانی و" نایەی"
ئاهوڕاوشمشاڵی ئاهورایی
بکاتە پەڕاو
لەسەر لاباڵی مەلەکەتاووس
بۆلای خۆر لە تەنیشت ئیزەد
پەڕ بە پەڕ وشە بە وشە
بیکاتە ئاهەنگی سەرکەوتن
بیکاتە یاسا
بۆمرۆوایەتی بۆ ئاشقانی ئازادی
بۆ کورد
بۆ کۆماری کوردستان.
جەعفەر کەریمی
٢٩/١٠/٢٠١٤



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە