هه ڵوێسته یه ک بۆ یه که مین کۆنفرانسی هه ڵه بجه له په رله مانی یه کێتی ئه وروپا
Wednesday, 23/03/2011, 12:00
لا ی هه موو لایه ک ئاشکرایه هه ڵه بجه زامێکی قوڵه له مێژوی گه له که ماندا له هه موو لایه که وه هه وڵده درێت بۆ ناساندنی ئه و که یسه به جینۆساید ، ئه مساڵ به هه وڵ و کۆششی کۆنگره ی نه ته وی کوردستان (ک ن ک)بۆ یه که مجار کۆنفرانسێک بۆ هه ڵه بجه له باره گای په رله مانی یه کێتی ئه وروپا رێکخرا له بروکسلی پایته ختی به لجیکا ، کۆنفرانسێکی به ڕه نگه ده ستکه وتێکی به نرخه بۆخه ڵکی هه ڵه بجه وسه رجه م گه لی کورد ، له کاتێکدا له ماوه ی 23 ساڵی رابردودا حکومه ت و په رله مانی باشوری کوردستان نه یتوانیوه ده نگ وزامی هه ڵه بجه بگه یه نێته په رله مانی ئه وروپا ، هه وڵ و کوششی (ک ن ک) جێگای ده ست خۆشیه .
لێره دا ده مه وێت باس له و هه ڵوێسته ی په رله مانتارانی کوردستان بکهم که له هه ولێره وه هاتبون بۆ ئه و کۆنفرانسه و ڕا پۆرتێکیان خوێنده وه ، ئه وه ی جێگای سه رنج بێت لێره دا ئه وه یه که په رله مان تارانی کوردستان له ناوجه رگه ی وڵاتدا به زمانی بیانی قسه ده که ن که چی بۆ که یسێکی وا گرنگ و له په رله مانی یه کێتی ئه وروپادا راپۆرته که یان به کوردی بوو له کاتێکدا ده یانزانی وه رگێری زمانی کوردی تێدا نیه و هیچ را گه یاندنێکی ده سه ڵات ئاماده نه بون و بگره باسیشیان نه کرد له کاتێکدا ده سه ڵا ت بۆ مه به سته کانی خۆی له هه موو شوێنێکی جیهاندا په یامنێری هه یه .
له راپۆرته که ی په رله مانی کوردستاندا هه موو ئه و دا خوازیانه ی که خرابونه ڕوو جگه له قه ره بو کردنه وه که بۆته پێشه ی هه ردهم هیچ داخوازیکی گرنگی تیادا نه بووخاڵه سه ره کیه کانی که یسی هه ڵه بجه له بیر چۆته وه وه ک داخوازی به جینۆ ساید ناساندنی هه ڵه بجه یاخود به دادگا دانی ئه و کۆمپانیانه ی چه کی کیمیایان فرۆشتبوه ڕژێمی پێشوی به عس ، ئه مه له کاتێکدا خۆیان له خاڵی هه ره گرنگ دزیوهته وه به هیچ شێوه یه ک باسی ناکه ن که (گارق ڕه مه زان) بکوژی 5000 هاوڵاتی بێتاوانی کورد و له خاچ دهری هه زاران خه ون له هه موو گۆشه یه کی ئه م که یسه دا له بیر کراوه له کاتێکدا به هیچ شیوه یه ک ئاماژه به رۆڵی سه رکرده سیاسیه کانی خۆیان له بیر ناچێت و له بیریشیان نه چوو .
هه ڵه نابێت گه ر بڵێین زامی هه ڵه بجه به و هه ڵوێسته نه ک ته نها کولایه وه به ڵکو 5000 تریان له هه ڵه بجه شه هید کرد کاتێک گارق ره مه زانیان له زیندانه کانی خۆیان ئازاد کرد ،
گه ر ئاورێک له دوژمنانی کورد بده ینه وه چۆن هه لسوکه وت ده کهن له گه ڵ ئازادی خوازانی کورددا ، به رێز عبدلڵا ئۆجه لان له پێناو ئازادی و مافه ره واکانی گه لی کورددا ده سه ڵاتی ترکی فاشست له جه زیره ی ئیمرالی له ناوه راستی ده ریادا زیندانیان کردوه که ته نانه ت باڵندهش ناگاته ئه و شوێنه دوژمنان به و ڕه نگه هه ڵسو که وت ده که ن له گه ڵ سه رۆکی ئازادهی خوازدا که چی ده سه ڵا تی کورد بکوژی 5000 کورد له زیندان ئازاد ده کات بێ پاساو که هیچ پاساوێکیشی نیه تکتی ته یاره شیان بۆ کریوه تا گارق ره مه زانی کورد کوژ بگه یه ننه شوێنی مه بهست .
پرسی گرنگ لێره دا ئه وه یه تۆ بڵێیت ده سه ڵتی کورد له باشور ئازاد کردنی تاوانبارێکی وه ک گارق ره مه زان به هه ڵوێستی ئاشتی خوازانهی خۆی بزانێت ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست