پێنج رۆژە ئاسایشی هەولێر بۆ ترس و تۆقاندنی هەولێرییەکان، هاوڵاتییەک بێسەر و شوێن دەکات
Saturday, 22/06/2013, 12:00
پەیامنیری کوردستانپۆست/ هەولێر
هاوڵاتيه‌ك بە ناوی (حازم سابر ئيبراهيم)، كاسبکار و پيشه‌ی شۆفێری شۆڤڵ دانيشتوی گه‌ڕه‌كی به‌هاری نوێی هه‌ولێر. كاتژمێر 10 ی سه‌رله به‌يانی 17/ 6 / 2013 كه‌سێك به ناوی كارمه‌ندێكی ئاسايشی گه‌ڕه‌كی به‌هاری نوێ لە هه‌ولێر ته‌له‌فۆنی بۆ ده‌كات و ئه‌ميش ده‌چێته بنكه‌كه و دواتر ديار نامێنێت، ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ ماڵه‌وه‌يان بەدوایدا دەگەڕێن و بەدواداچوون لەسەر دیارنەمانی دەکەن، بۆيان ده‌ر ئه‌كه‌وێت، کە له‌لايه‌ن ئاسايشی پارتيیه‌وه ده‌ستگيرگيراوه. ناوبراو له دايكبوونی ساڵی 1978 ه، خاوه‌نی 5 كوڕ و كچێكە. لە پەیوەندییەکی تەلەفونییدا، کوردستانپۆست قسەی لەگەڵ برایەکییدا کرد، ئەویش هەواڵەکەی پشت‌راست کردەوە, وتی کە ئاسایش پێمان ناڵێن لەسەر چی گرتوویانە، براکەم سیاسیی نییە و سەر بە هیچ حیزب و لایەنێکیش نییە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست