وەزیرى تەندروستى كێى نارد بۆ ڕانیە بۆ لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون
Tuesday, 30/07/2013, 12:00
هەموو كارمەندو خەڵكێكى دڵسۆز خۆشحاڵە بەپێكهێنانى لیژنەو بەدواداچوون بۆ گەندەڵی و باشتركردنى سیستەمى دەوام و كەمكردنەوەى رۆتینات بەئامانجى خزمەتكردنى خەڵك بەتایبەتیش لەناوەندە تەندروستیەكاندا كەپەیوەندى ڕاستەوخۆى بەژیانى هەموو كەسێكەوە هەیە بەڵام ئەمرۆ لەكوردستان (دروستكردنى لیژنە لەتێكرایى بوارەكان) بۆ پەردەپۆشكردنى گەندەڵیە نەوەك چارەسەركردن كەدەیان و سەدان نمونەى زیندوو هەیە لەم بارەوە ؟ چ جاى ئەوەى كەسێك بكەى بەسەرۆك و ئەندامى لیژنە كەخۆى تابینە قاقاى گەندەڵی بێت ، كەرتى تەندروستى لەڕانیەو سنورەكە توشى ئیفلیج بوون و كارەساتى گەورە هاتووە بەدەست كەسانێكەوە كەنائامادەن وازبهێن و دەست لەكاربكێشنەوە نەجورئەتى ئەوەشیان هەیە لەپێناوى باشتركردنى سیستەمەكە هەنگاوى جدى بنێن ، ماوەیەك پێش ئێستا وەزیرى تەندروستى لیژنەیەكى لەوەزارەتەوە ڕاوانەكرد بۆ بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە بۆ لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون بەسەرۆكایەتى (دكتۆرێكى حزبى)كە كاتى خۆى معاون توبى بووە لەگەرمەى شەڕى ناوخۆ بەبریارێكى تایبەتى كۆسرەت ڕەسوڵ دوور لەیاساو ڕێنمایەكان براوە بۆ كۆلیژى پزیشكى زانكۆى سلێمانى واتا (بەقبول خاس كۆلیژى پزیشكى تەواو كردوە) كەگەورەترین كارەسات و سەرپێچی بووەو ئێستا بەرهەمەكەیان دەبینین كەئیفلیجكردنى زانكۆكان و سیستەمى تەندروستى لێكەوتۆتەوە ، جگەلەوە ناوبراو پاڵپشت بە نووسین و ڕاپۆرتى ڕۆژنامەوانى و ناڕەزایى خەڵك لەبەڕێوبەرى گشتى تەندروستى كۆیەلادراوەو براوەتەوە ناو دیوانى وەزارەتى تەندروستى بەداخەوە جەنابى وەزیر ئەمەى نارد لێكۆڵینەوە لەكێشەو گرفتە تەندروستیەكان بكات و سسزاى كارمەندانى تەندروستى بدات لەڕانیە و نەخۆشخانەكانى سنورەكە .
لێرەوە بەجەنابى وەزیرى تەندروستى دەڵێین ئەى بۆ لیژنەیەك پێك ناهێنى هەربەسەرۆكایەتى ئەم دكتۆرە بەڕێزە بۆ گەڕانەوەى بیناى كۆنى نەخۆشخانەی ڕانیە كە بەڕێوبەرى تەندروستى ڕانیە پانزە ساڵە داگیرى كردووەو ڕێگە نادات بكرێت بەسەنتەرى نەخۆشیە درێژخایەنەكان لەڕانیە ؟ كامەیان زیاتر خزمەت بەخەڵك و ڕانیەو سنورەكە دەكات كردنەوەى ئەم سەنتەرە یان هێشتنەوەى ماڵى جەنابى مودیرعام لەناو ئەم بینایە ؟ .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست