کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هەڕەشەكانى بارزانى باوى نەماوە

Saturday, 24/01/2009, 12:00

1511 بینراوە


ناوبەناو بارزانى هەڕەشە دەكات ، زووش پەشیمان دەبێتەوە یان بۆ ئەوەى وەزعەكە خاو بكاتەوە ماوەیەك خۆى وون دەكات و كەس نازانێ دەچێت بۆ كوێ ، جارەكانى تر ئەمەى كردوە بۆیە كەس بڕوا بەم هەڕەشانەى ناكات ، هەموو جارێك خۆیان پێمان دەڵێن باوى هەڕەشە نەماوە ، زمانى گوڵ باشترە لە زمانى هەڕەشە ، ئەوان ڕەخنەى ئەوە لە پەكەكە دەگرن كە پێویستە واز لە زمانى هەڕەشە و شەڕ بهێنن و زمانى دیالۆگ هەڵبژێرن ، ماوەیەك لەمەو پێش سەرۆك لە چاوپێكەوتنێكدا نامەیەكى هەڕەشە ئامێزى بۆ مالیكى نارد و شوكور بۆ خوا زاتى ئەوەى كرد ووتى پەنا دەبەینە بەر جیا بونەوە لە عێراق ، قسە هەزارەو دوانى بەكارە و پیاو ئەو پیاوەیە لە قسەى خۆى پەشیمان نەبێتەوە ، كەچى كە دوو پەرلەمانتارى عێراق هەڕەشەیان كرد خێرا مەسعودو ووتە بێژەكەى سەرۆكایەتى هەرێم پەشیمان بونەوە و ووتیان سەرۆكى هەرێم قسەى واى نەكردوە و ناشیكات ، چونكە ئێمەى كورد بێ عێراق هیچ نین ، تەنانەت فوئاد حسێن و دكتۆر محمود عوسمان ووتیان قسەكانى مەسعود بە هەڵە تەرجومە كرا وە ، یەك كورد نیە پێى خۆش نەبێت كورد خاوەنى كیان و ووڵاتى سەربەخۆ نەبێت ئەوە خەون و هیوا و ئاواتى هەموومانە ، باوەڕ ناكەم كەسێك خۆى بە كورد بزانێ و ئاواتى ئەوە نەبێت كورد دەوڵەتى سەربەخۆى نەبێت ، بەڵام كە ئەم سەركردانە و ڕەفتارە نابەجێ كانیان ئەبینى ئیتر گاڵتەت بە هەموو شتێك دێت باش لەوە تێ دەگەیت كە هەڕەشەكانى ئەمانە جێگەى هیچ ناگرێت و بێجگە لە زیان گەیاندن بەم وەزعەى ئێستا هیچ مانایەكى ترى نامێنێ ،ئەم سەرۆكانەى ئێمە لە هەموو چاوپێكەوتنەكاندا قسەیەك دەكەن ئەو كاتە شوێنەكەیان خۆشە و ترسیان نیە ، بیر لەوە ناكەنەوە ئەم قسانە زیانى زیاترە بۆیە گوێ نادەنێ و قسەش گومرگى لە سەر نیە بەڵام كە زانیان تۆزێك ترسیان بۆ پەیدا ئەكات ئیتر بە دەیان بیانوو لێى پەشیمان دەبنەوە و جارێكى تر ئەو باسە ناكەنەوە ، تا ئێستا ئەمانە بێجگە لە بڕیارى شەڕى ناوخۆ و كورد بە كوشت دان نەیان توانیوە سوربن لە سەر هیچ بڕیارێك یان قسەیەكى خۆیان ، ئێستا مەسعود ئەزانێ ترسێكى بۆ دروست ئەبێت بۆیە خێرا كەوتۆتە پەشیمان بونەوە لەو قسەیەى كردویەتى ، وا پەشیمان بۆتەوە ئەگەر ئێستا بیكەن بە دەوڵەتێكى سەربەخۆ نایەوێت ، ئەمانە ڕێوى دەرەوە و شێرى ماڵەوەن ، ئەگەر جەنابیان زانیان تۆزێ وەزعەكە قرمزى ئەبێت ئەوا بە خۆ وون كردنێك هەموو شتێك بیر خەڵك ئەباتەوە و ئەچێتە خەڵوەوە تا بیرمان ئەچێتەوە

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)