پیسی که‌وا
Saturday, 09/05/2009, 12:00
1783 بینراوە
سه‌رکرده ڕزگارکه‌ری گه‌ل نییه. گه‌ل خۆی ڕزگارکه‌ری خۆیه‌تی. ئه‌مه ئه‌ریستۆ چێ گیڤارا وتویه‌تی. له‌و کهللانهی مێزی سیاسی یه‌کێتی له کۆبونه‌وه ساردوسڕهکانیا خڕی ئه‌کاته‌وه، قلێکیان مونازیل سه‌عدییه، له‌م ماویه‌دا ئه‌م سه‌عه پاشڵ زۆر پاکه ڕاستییه‌کی لێ ده‌رچووبوو و وتبوی که‌سی ده‌وری ئه‌و مێزه نییه که‌واکه‌ی پاک بێ، کورد بدوێنه شه‌رحی حاڵی خۆی ئه‌کا، ئه‌م په‌نده که من دژی بونی و وتنیشیم، لێ ته‌رح و هه‌ڵویستی وا یه‌ته ئاراوه، وات لێ ئه‌کا به‌سه‌ری بکه‌یته‌وه. ئه‌وه کونیه و پێناسه‌ی ئه‌ندامه‌کانی مه‌کته‌به‌که‌ی مامی ره‌ئیسه به‌و پاشڵ و شه‌وقه‌وه ئه‌یانه‌وێ هه‌ڵبژاردن به‌رنه‌وه. ناحه‌قمه دوودڵبم له کوردبونی ئه‌وانه‌ی له پشت ئه‌مانه‌وه هه‌نگاو ئه‌هێنن و ده‌گیان پێ ئه‌یه‌ن؟
له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه، چێ گیڤارا ده‌ست پارتی بنهماڵهبکهوتایه، به کوشتوی له ڕێی شاوه ته‌سلیمی ئه‌مه‌ریکان ئه‌کرد. لای ئه‌وانه چونکه خێڵانه بیر ئه‌که‌نه‌وه، گه‌ل یان هۆز بێ سه‌رۆک ڕزگار نا کرێ، مه‌لا به‌درێژای ژیانی ئه‌وه‌نه‌ی له خه‌می ڕزگارکردنی خۆ‌یا بوو، ئه‌وه‌نه له خه‌می میلله‌تا نه‌بوو، ڕاکردنه‌کانی بۆ سۆڤییه‌ت و ئه‌مه‌ریکا به‌ڵگه نه‌ویستی ڕهفتارین. ئه‌وان پیشه‌یان چه‌کبازی بووه، ڕۆژێ له ڕۆژان به فه‌لاحه‌ت خۆیان تێر نه‌کردووه، دراو عه‌ره‌بی بوبێ فارسی و تورکی و ئه‌مه‌ریکی یان ڕۆبل، ده‌ستیان بۆ کردۆته‌وه. خوێنده‌واریشیان هێنده ئاست لاواز بووه، شا یا سه‌دام چۆنی ویستبێ وا بردوویه‌تی، وه‌ک شا سه‌دامیش زانیبوی مه‌لا خوێنی گه‌نجی کورد نه‌بێ هیچی تری پێ نییه و کابرایه‌کی ناشییه. بۆ فێڵ لێ کردنی سه‌یری به‌یانی 11 ئازارکه چۆن سه‌دام زۆربه‌ی په‌ڕه‌کانی به به‌تاڵی ئیمزایکردبوو، له 2 مانگی 5 دا سایتی(کڵاوڕۆژنه) بابه‌تێکی بۆ میکایئل ئیبراهیم بڵاوکردۆته‌وه که گوایه ئه‌م (نوسه‌ره ڕۆشنبیره) به‌رپرسی ئاژانسی په‌یامنێره کاڵوکرچهکهی پارتی بهنهماڵهیه. پێڕێک (شیئعهلاوشیو)
دیموکرسییهت له فهرههنگیانا نییه، هاتووه باسی کاک نه‌وشیروان ئه‌کا کاتی خۆی یاخیبووه و ئێستا که هاتۆته‌وه چی له کورد ئه‌وێ؟ نازانم ئه‌م ساویلکه‌یه‌ی رێبازی مه‌لا له خه‌می چییایه؟ بۆ ئه‌وه‌نه له خۆی و خۆیان ئه‌ترسێ؟ له سه‌ر چ به‌ڕه‌یه‌ک وه‌ستاوه ئه‌و له‌ترسی ئهوهیایه گۆڕان له ژێر پێیا ده‌ریبهێنێ؟ گه‌ر به‌رپسی ئاژانسی په‌یامنێری بنه‌ماڵه ئه‌وه کولتور و ئاسته‌که‌ی بێ، ئه‌بێ کوردێکی نه‌خوێنده‌واری ده‌ڤه‌ره‌که‌یان چۆن بێ، پزمام؟ چاوت به‌وه‌یا هه‌ڵنایه، به‌ده‌ر له‌و جوته بنه‌ماڵه، کهسیتر شه‌رفی نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل له ئه‌ستۆ گرێ، سروشتی کاکه نه‌وه یاخیبوون وه چ له شاخ له شار یان له ده‌روه‌ی کوردستان، ئه‌و یاخی بوونه‌ی ئه‌وه مژده‌ی گۆڕان و دروشمی نه‌مانه‌وه وه‌ک گا له پێستی به‌را.خۆتا کاکه مانی یاخینهوه چی کردوه؟ تو ڕێبازی ئاغاکه‌ت، نه‌و شیروان بوو خاولی یا به شانیا بۆ حهرهسجمهوریهکان که هه‌ولێری هۆلاکۆبه‌زێن به پۆستاڵیان پیسبکرێ؟ ئه‌و هێنانی میز بکه‌ن به په‌رله‌مان و ئاڵاکهمانا؟ یان کوێخاکهت، تو کهرامهتهت کامیان ماف و شه‌ره‌فی ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌شداری و باسی هه‌ڵبژردن بکه‌ن و کامیان ئه‌بێ لوتی خۆی ڕه‌شکا؟ ئه‌و که‌سه که‌سه، ئه‌و ڕێبازه ڕێبازه ئه‌لفێکی به‌سه! ئه‌گه‌ر ئه‌توانی جه‌نابی ڕێبازی موقه‌ده‌س، ئه‌م نوسراوه‌م له سایتیهکهتا بڵاوبکه‌ره‌وه، خۆ دنیا سه‌روژێر نابێ،
باوهڕهیارم، کاک نه‌وشیراون به‌و وته‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ی چێ گیڤارا ئاشنایه، کاک نهوشیرونیش ڕزگارکه‌ر نییه، گه‌ل خۆی ڕزگارکه‌ری خۆیه‌تی، ئه‌ویش یه‌کێکه له ئێمه، ساده، بێتهماع له داهاتی گه‌ل، لێ بهتامع بۆ به‌ده‌سهێنانی ڕه‌وای، ڕۆژی باشتر بۆ یه‌کێتی بۆ ڕێفۆرم بۆ کورد، بۆسفۆڕ چۆن ئاسیا له ئه‌وروپا جیا ئه‌کاته‌وه، کاکه نه‌وه‌ش سهگوسهگبابی، ناکهسبهجهی و گه‌نده‌ڵی و هه‌ڵه‌شه‌ی له پرینسیپی که‌سی و پیشه‌ی خۆی و مه‌داری جیا ئه‌کاته‌وه. که له‌مه‌ڕ پرسی کورد و به‌ڕێوه‌بردنی چۆنییه‌تی ئۆڕگانێکی وه‌ک ینک و میلله‌ت بۆچونه‌کانی، له ئه‌نجامی غهرابوونی هه‌ندێ ده‌عبا، به هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه، که گۆشه‌ی هه‌ڵبژاردووه و ئه‌ژنۆکانی له سه‌نگی نزیککردۆته‌وه، خۆی گیرۆده‌ی بیرکردنه‌وه کردووه. به مێشکێکی ساف و به گوڕ و ته‌وژمێکی ئهڕێیانه، له بیری ئه‌وه‌یا بووه خۆی و ئێمه‌ش چۆن له کهواپیسلهبهرهکانی کوردستان جیابکاته‌وه. به‌رپرسی په‌یامنێرێ بنه‌ماڵه، کاک نه‌وشیروان هیچی له کورد ناوێ، ئه‌وه ئێمه‌ین شتمان له‌و ئه‌وێ، ئێمه‌ین ئه‌نوسین بۆی و زۆری لێ ئه‌که‌ین خیبره و کێشی، به‌و پاکییه‌ی خۆی که هه‌یه‌تی بۆ گه‌ل به‌کاری بهێنێ، ئێمه‌ین کێشی به‌هه‌ند له گۆڕهپانهکهیا وه‌رئه‌گرین، ئه‌وی باش گه‌وره‌کرا و په‌روه‌رده‌کراو، ئه‌و شاخه چڕه‌ی لێ درچوو که هاواری تیابکرێ ده‌نگ ئه‌داته‌وه، ئه‌و ده‌نگی ئێمه‌ی داوه‌ته‌وه، له‌که‌لی گه‌نده‌ڵی و نێپۆتیزم هاتۆته خواره‌وه و له گه‌ڵمان ڕیزی به‌ستووه.
پیشاندانی جیاوازی له ڕه‌فتار و هه‌ڵسوکه‌وت، ئنجا هه‌ستی به‌رپرسیارێتی له ئه‌دگاره‌کانی خانهیانی سلێمناییه ئهسڵییهکانه. له‌م بێنه و به‌ره و مهئاساته شهوهزهنگهیا که باڵی کێشاوه به‌سه‌ر باری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و شارستانییه‌تی خاک و گه‌له‌که‌مانا، ئه‌و سه‌رقاڵی داگیرساندنی مۆمێکه بۆی که تاریکیمان بۆ ئه‌گۆڕێ به ڕوناکی، ڕوناکییه‌ک بمان گه‌یه‌نێته سه‌ر ڕێی گه‌لانی له خهمڕهخساو، ڕێگه و ڕوناکییه‌ک کوردی به‌ئه‌مه‌ک و شارستانیخواز تامه‌زرۆیه‌تی، کاکی به‌رپرسی په‌یامنێری بنه‌ماڵه، ئه‌م هه‌سته بههادارهمان بۆ خۆمان نییه بۆ تۆ و هه‌موو کوردێکه، ئێمه بێجگه‌له ژیانێکی شایسته و له‌بار بۆ کورد به گشتی، هه‌ستی گۆڕانکاریمان هچیتری له خۆ نه‌گرتووه، ئه‌گه‌ر تۆش له به‌رژه‌وه‌ندی به‌رزی گه‌لی خۆتایت و نه‌خۆشی ئه‌نفلۆزای بنهماڵهشت نییه که له‌وێوه نه‌بێ له‌هیچ شوینێکیتروه شته‌کانت بۆ نه‌بینرێ، بۆ ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه به‌هاداره وه‌ره تۆ و هی وه‌ک تۆ با ده‌ست بخاته ده‌ستمان، ده‌ستی گه‌ل، ئه‌م کاروانه کارونێکه هه‌رکه‌سێ بییه‌وێ و به خۆ‌یا بچیته‌وه و له خه‌م و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لا بێت نه‌ک هی بهنهماڵهکان، بۆ خۆی و بۆکورد، به‌ئاسانی ئه‌یگاتێ. ڕێباز ئه‌و ڕێبازه، خاوه‌نه‌که‌ی یان به‌رپرسه‌که‌ی کوڕ و خێڵی به‌سه‌ر میلله‌تا ساغنهکاتهوه،
ڕه‌ئیس مامه به جهڵهبێ سهروسمێڵ قیرتاوکراو و مه‌لا شیاکهوه، کاکه‌ی 96 یش به کۆمه‌ڵێ نه‌خوێنده‌وار کۆنه جاشی شیوعی کۆنه موسته‌شار و سهگۆوه، ئه‌و جوته ژێرکرده کورتکوژانه تا توانیان کوردیان به ده‌ستی کورد له ناوئه‌برد، ئێستا بودجه و شهریکهدزی، سمتی هه‌ردوکیانی له لیباسێ خنیوه، بۆ جه‌لال و تاقمه (شازی سۆشیالدیموکراتهکهی) له پێناوی دزی و هه‌ڵلوشینی داهات و بوجهکهیا، خۆخستنه باوه‌شی تاقمێکی خێڵه‌کی لێ پێ باشتره، وه‌ک له خۆ خستنه ژێر مه‌نگه‌نه‌ی ڕێفۆرم و چاکردن. مناڵ له ده‌رزی لێیان ئه‌ترسێ، بیری بۆ ئه‌وه ناچێ کوتان یان دهرزلێیان ئه‌ی پارێزێ یان چاکی ئه‌کاته‌وه. منداڵ ڕقی لێت ئه‌بێته‌وه که ئه‌ی به‌ی بۆ لای پزیشک، مامه و دۆکتۆره‌کانی ده‌وری، به زاراوه‌ی ڕێفۆرم، وه‌ک نانی تیری له ترس و ڕقا یهقئهکهنهوه.
یه‌کێتیه ههنوکهکهی ڕه‌ئیس تا ئێستا له گه‌ڵ ماڵی مه‌لایا به % 50 که‌متر ئه‌یژه‌ن ، ئێستا به جیابونه‌وه‌ی، هه‌ندێ باڵ به ئاشکرا و هه‌ندێ به نهێنی، له‌ولاشه‌وه، ته‌ره‌کردنی لایهنگیرانێکی زۆر، ئه‌بێ جه‌لال چاوه‌ڕێی چ ئه‌نجامێ بێ و ئه‌م جاره له‌سه‌ر حسابی کێ و به‌چی و به‌جه‌ند بی ژه‌نێ؟ وه‌ڵامی ئه‌مه مه‌لا حیکمه‌ت، بۆ مه‌کتب سیاسیه‌که‌ی سه‌عه مه‌له‌ف هێمای پێ یا بوو، ده‌بری ئه‌کا، (زله حه‌سیر له گه‌راج به‌غدا)، چاو‌دێر ... نه‌ی خۆی تاڵه.
مه‌لاکرێکار به ده‌می پشتگیری گۆڕان ئه‌کا، کاتیخۆی، وتبووی گایه‌کم ئه‌وێ گاکه‌ی یه‌کێتی (ئه‌وه‌ی ئه‌وسامان) بخا. هه‌ر ئیسلامییه‌کان وا بیرناکه‌نه‌وه، دانه پاڵی پارتی بنه‌ماڵه و خێڵه‌کی کۆنه شیوعییه‌کانیش هه‌ر هه‌مان دیده‌یه. ئه‌وانیش ورچێکیان ئه‌وێ ورچه‌که‌ی یه‌کێتی (ئه‌وه‌ی ئه‌وسامان) بخا، تا گۆڕه‌پان بۆیان پان و پاکبکرێته‌وه بۆ تراوترێنیان، ئه‌وروپای شه‌رقی به ده‌ستی شیوعیه‌وه ههڵیتڕان، کوردستانیش نۆبه‌ی ڕه‌فیق سه‌گۆ و ڕهفیقهکانێتی شیوعیه‌تی پیا ههڵتڕێنن. لێ سه‌گۆ ئه‌وه‌نه وه‌ڕی تا خۆی داغانکرد، پێش ئه‌وه‌ی کوردستان به ههڵتران با شیوعیه‌ت، ئه‌خیره‌که‌ی خۆ به خۆ‌یا ههڵتتران، کورد ئه‌ڵێ سه‌کی هار عه‌مری کورته، پارتی بنه‌ماڵه ناویهوێ شه‌ریکه دزی دڵگرانبێ ئه‌م جاره، فه‌رمانی قه‌ده‌غکردنی مڕاندن و وه‌رینی بۆ ده‌رکردوه، ئه‌مه هه‌واڵه ئیدیعایه‌ی شیوعیه‌کان نییه، ئه‌مه په‌یڤ و فه‌رمانی مه‌کته‌بی ئهزبهنییه له سهریڕهشه ئیزعاجهکه. پارتی بنه‌ماڵه که ئه‌مانه و ئهمسالیان ئه‌ژێنێ و له خۆی گرتوون وه‌فایان بۆ جه‌ند ساڵی پرینسیپی شیوعییه‌ت خۆیان نه‌بووه، سه‌رم ده‌رناچی ئێستا چۆن کت‌وپڕ بوون به فه‌قێی ڕێبازی کابرای سه‌بیلی چگه‌ره. لای کۆنه شیوعی هه‌موو شتێ واریده، هه‌تا وهڕاندنیش. ئه‌ی ئه‌وه نییه زوو زوو ناماقوڵی و شه‌کر ده‌رخواردی ڕه‌فیق سه‌گۆ ئه‌یرێ له‌لایه‌ن میلله‌تی چاودێری دڵکز ئه‌ما وریامانهوه!
ورده‌ورده، کۆمه‌ڵانی سیاسی ده‌ڤه‌ره‌که‌مان، ئه‌وانه‌ی سیاسین و ئه‌وانه‌شی که به‌رۆکی سیاسه‌تیان گرتووه و بهئامانوزهمان به‌ری نایه‌ن، جهژنئاسا له ڕازانه‌وه‌ی پێشانگاکانیادان، به که‌سه‌رێکی بێشوماره‌وه، کاڵاکانی پێیانه نوسخه‌ی کۆنن یان وه‌ک خۆیان ئێکسپایهرن، ئه‌گه‌ر هێنراشبن کلتور ی وڵات و ئیماراتی ده‌وروبه‌رن. ئاخر دیده‌یان ته‌نها و ڕێک پێشی خۆیان ئه‌بینێ، با 18 ساڵی تریش وه‌ک مۆته‌که خۆیان سواری ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل که‌ن، توانای دور ڕوانییان نییه، مانه‌وه‌ی ئه‌مانه و بوونیان هیچ سه‌رڕوت و سهرپێچراویێکی کورد سودمه‌ند نا کا، مه‌سینه ههڵگرهکانییان نه‌بێ. له‌م جه‌ژنی هه‌ڵبژاردنه‌یا، زۆربه‌یان، موڵکی خه‌ڵک و بوجه حه‌یاته‌که خۆشبێ، پاره‌ی باشیان لێ ئه‌بارێ، پێگه‌یوون و بوون به خاوه‌ن پێشانگا، ئه‌ی مهسحوت نه‌ی وتبوو بابزانین کێ شیرینه!؟ لای ئه‌و خلیجییه خۆشه، کورد هه‌موی شه‌کرله‌مه خۆره! له بازاڕهکهیا، هه‌یه جارێ هه‌ر عه‌ره‌بانه‌ی ده‌ستی ئه‌گێڕێ و به‌رهه‌می وای پێ نییه خه‌ڵک له خۆی نزیک بکاته‌وه، لهگهڵئهوشا بیریشی بۆ ئه‌وه ناچێ له پێنا و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل بچێته پاڵ یه‌کێ به به‌رهه‌مه‌که‌ی جه‌ژنه‌که به ڕاستی بکا به جه‌ژنێکی مێژووی. له بازاڕهکهیا تیایه‌تی که (ئهیامزهمان) له قافی تهسلیمبونهوهیا گیراوه، ئه‌م ڕوخاوه مه‌وعیدی هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕژێمهیا که ئێستا حیزبه‌که‌ی کرواوه به نوسخه‌یه‌کی، ئه‌م ڕهحهتهڵقومهی مامی، کاتێ که وه‌ک که‌و گرتبویانهوه، هه‌رئه‌وه‌نه‌ی بۆوترابوو: (باوکم من که‌ی وتومه خوله چه‌خماخه‌م)، ئه‌گه‌ر بۆی بچوایتهوه سه‌ر تهسلیمبونهوهکه و بمابایه له ژیانا، ئێستا دراوسێی شێخ جه‌عفه‌ری مهحافیزا ئه‌بوو، ئه‌م ئێستا بۆی لواوه و بۆیان لواندووه، له‌و بازاڕهیا کردویانه به چاودێری پێشانگایه‌ک، لێ له ترسی پێست و سه‌لامه‌تی کلکی، چاودێریش بۆ پێشانگای تاکه بنهماڵهکهیتری ده‌سه‌ڵات و توانای گه‌ل قۆرخکردووش ئه‌کا، چاودێری هه‌رکه‌سێک ئه‌کا به‌رهه‌می نوێ و ته‌ندروست بخاته بازاڕه‌وه، به‌رهه‌می هه‌ر لایه‌ک بۆ گه‌له ههناسهسوارکراوهکهمان، گوڵی گۆڕانی له خۆی یابێ، پاش وه‌ک (سه‌گۆ) تێبه‌ربوون، بێ یه‌کودوو خاوه‌نی به‌رهه‌مه‌که به وێنه‌یه‌کی ناشرین و ناشیرینکراوهوه، له‌ته‌ک وێنه‌یه‌کی باش ده‌ستکاریکراو و هه‌ڵبژێراوی خۆیه‌وه، له ده‌وری چه‌ند وشه‌یه‌کی عهلوجئاسایا له سایتهکهیا که بنه‌ماڵه‌ی بله و بۆی داناوه بڵاوی ئه‌کاته‌وه.
به‌رهه‌می سیاسی دوبارهوسێباره و ئێکسپایر بازاڕی پێشبڕکێی سه‌ره‌تای گهڵبژاردنی ته‌نییوه و ئه‌یانه‌وێ به‌سه‌رمانا ساغی بکه‌نه‌وه، هه‌ندێکیان ئاسنی سار ئه‌کوتنه‌وه، تیانایا خاوه‌نی مه‌لحه‌مه بێئابڕوهکهی 96 ه، که‌چی له هه‌موکه‌س زیاتر هه‌ڵه‌داوانی ده‌سه‌ڵاتێتی. 18 ساڵه بوخچه نه‌ما تێی نه ئاخنێ، یه‌ت خۆیمان به شیرین پێ ئه‌فرۆشێ. باسی یاسا و ده‌ستور ئه‌کا، لێ له ڕۆژنامه‌ی بنه‌ماڵه‌که‌یا، که وێنه‌یان دائه‌به‌زێنن، به یه‌کجار باوک و کوڕ و برازا له پشتیشیانه‌وه تابلۆیه‌کی غه‌یره (نازیجزهوق) به سه‌بیل و خه‌نجه‌ر و پیاڵه‌یه‌کی زهڕلییهوه، گه‌وره ئه‌زبه‌نی، نازانم له خۆشی چی زه‌رده و وهسمهیهتی، دا ئه‌نێن. به‌ده‌ر له لێ نههاتوییان نهم ده‌عبا ساویلکانه، گه‌لی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی ئه‌فه‌ریقی و خلیجی نیشانی کۆمه‌ڵگای جیهانی ئه‌یه‌ن.
کارم به باره‌گا و بارهجوێرهکهوه نییه ڕه‌سمی که‌له‌ی بزن له دیوار ئه‌یا، یا تابلۆی چ مه‌سینه‌یه‌ک دائه‌نێ، لێ له بینای میلله‌تا، ئه‌م ڕه‌فتارانه ته‌ئسیر له‌سه‌ر بوونم وه‌ک کورد ئه‌کا، ئاخر هه‌ر هه‌موو کورد خێله‌کیانه بیرناکاته‌وه، یا دیمه‌نی وای بۆ هه‌زم نابێ. له ده‌سه‌ڵاته حهقیرهکانا نه‌بێ، له کام وڵاتی حهزارییا سه‌رۆک و ژێرۆک بۆی هه‌یه دیواره‌کانی ته‌لاری گه‌ل به ڕه‌سمی خۆی و هۆزی بڕازێنێته‌وه؟!
ئێمه به‌و 13 ئه‌بووبه‌کری سه‌دیقه‌ی کورده‌وه 50 ملوێنین که له‌م دوایه‌دا کڵاش ئاسا ههڵگهڕهانهوه، ئه‌مانه دیاره باوه‌ڕیان نه به وته و حاڵی که‌سوکار و گه‌ڕه‌ک و کۆمه‌ڵگایه به‌و هه‌موو نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوس و ڕه‌خنه‌گر و نهگرهی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستانا که له شه‌قام و میدیا و سایتهکانا هه‌ڵوێستیان ئه‌بریسکێته‌وه نه بووه، بۆ ئه‌وه‌ی به چاوی خۆیان له نزیکه‌وه ڕاستیه‌کان ببینن، وه‌ک خۆیان ئه فه‌رموون، ئه‌و 13 ڕه‌سوڵه ئازیزه‌ی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسامان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته فزولییهیه، ئه‌و ئه‌رکه‌یان له ئه‌ستۆی خۆیان گرت و چاویلکه‌ی کهوابۆرلهبهرهکانیان بۆ خواسترا. ئه‌نجامی وردبونه‌وه و دیقهتاکانیشیان، ئنجا پشکنین و ئیفاده و شایهدیهکهشیان به(سوتفه و به ته‌سادوف) له سایته‌که‌ی مه‌لا شایزهیا ڕازێنرایه‌وه. ئه‌و براده‌رانه ئێمه‌یان به ساویلکه داناوه، قه‌رزاربار و داوای باقی و نه‌فره‌تیشمان لێ ئه‌که‌ن که له‌و ناز و نیعمه‌ته‌ی ئه‌و کهوابێگهردانه ڕامانکردووه و ناشکوری ئه‌نوێنین، ئه‌م 13 چاودێرهیتری کورد، زیاتر زومی دیده‌یان له سه‌ر پڕۆژه‌کانه، ئه‌و پڕۆژانه‌ی که قت ته‌واو نابن ئه‌ڵیی سێبه‌ری مرۆڤه که هه‌ر ئهڕۆاو نایگاتێ، تێچونه‌کانیان و ده‌ستاو ده‌ستکردنیان له‌م به‌رپرسه‌وه بۆ ئه‌وه به‌رپرس ئه‌وه هه‌ر باسمه‌که، دیاره کێشه‌ی گه‌نده‌ڵی و پرینسیپ و مۆڕاڵ و بوجه‌که و له چ گیرفانێکایه و چۆن ئه‌چێته ناویه‌وه و چۆن یه‌ته ده‌روه، ئنجا دزیوحیزیهکانی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه کاری ئه‌م 13 سیاسیه کورده‌ی دانیشتوی وڵاته‌که‌ی چه‌رچل و ڕوخێنهرانی باستیل نییه، له ڕهتبونیانا له به‌رده‌م چه‌ند بینایه‌کی ئه‌م و ئه‌و که زیاتر هه‌ڤاڵه‌کانی مه‌لا و دزهحیزبییهکانیان له پشته، به بلۆک چنراون و به‌رزکراونه‌ته‌وه و به له‌وحی تورکی داپۆشراون، به‌ره‌و گهعدهحیزبییهکان، پێیان نیشاندراوه، سلێمانیان لێ بووه و لێ کراوه به نیۆڕک،
خۆش ئه‌وه‌یه ئه‌مانه له وڵاته‌که‌ی چهرچلیشهوه هاتوون، باشه به‌ڕاست، ئه‌مانه له‌و دومانگی چاودێرییهیان له‌و گهندهڵستانییهیا به چی ژیاون؟ به مه‌سره‌فی کێ ئهمسهروئهوسهریان کردووه؟ له لیدز و پاریس به چی ئه‌ژین وا دومانگ ئه‌وێیان به‌جێ هێشتووه؟ به‌چی گهیشتونهتهوه کوردستان؟ به‌چی و چۆن هه‌ر 13 یان کرێخانووی ئه‌وێیان پێ دراوه، له کاتێکا له سلێمانی قۆڵیان کردووه به قۆڵی ما‌لا و له‌گه‌ڵ ئه‌هلی گه‌نده‌ڵا ڕۆژیانکردۆتهوه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ئیش ئه‌که‌ن، چۆن ئیجازه‌ی دومانگیان وه‌رگرتووه، کێ بێ ئه‌و خاوه‌ن ئیشه که ئیجازه‌ی دومانگ ئه‌یا؟ بڵێی له‌سه‌ر پرس و کێشه‌ی شێتی خۆیان ته‌قاویت کردبێ، وا ترسی لێپرسینه‌وه‌یان نییه و که‌س لێیان ناپرسێته‌وه و به 2 مانگ ئهدرێسیان به جێبهێڵن تا بچن ئیفاده‌ی شێتانه لای ده‌زگاکانی شازی سۆشیال‌دیموکراتی مه‌لا بده‌ن؟ باشه ئه‌م 13 پاڵه‌وانه چۆن وه‌حیان بۆ هات ڕۆیشتنه‌وه رێکخه‌ن و هه‌ڵببژێرن تا خۆیان له نزیکه‌وه به زه‌ڕه‌بین شته‌کان ببینن؟ باشه چه‌ند ساڵه نهڕۆیشتونهوهتهوه بۆ کوردستان ئاوا نامۆن له‌و ته‌مه ڕهشهیا که باڵی کێشاوه به‌سه‌رمانا به جۆرێ فرۆکهوانیشی تیایا سه‌روبن ئه‌بێ و گهوادێکیش نییه لێپرسینه‌وه‌ی له مهزههبا بێ؟ باشه بۆ باوه‌ڕیان به که‌س نه‌ما کوتوپڕ و فه‌رامۆشیان هه‌ڵبژارد له به‌رده‌م ئه‌وه‌ی که چی ئه‌گوزه‌رێ له کوردستانا، وا ئێستا به‌و ههڵهداوانه گه‌یه‌نراونه‌ته لای مونهزهمهکهی مه‌لا شیاکه؟ بۆچی(بلزات) له‌م کاتی هه‌ڵبژاردنه‌یا ئه‌م هه‌ڵوێسته، ئه‌م په‌شیمانییه ئه‌م ناماقوڵییه؟ وهڵهمهکهی ئه‌شێ لای مه‌کته‌به‌که‌ی له‌نده‌ن، یان مونزهمهکهی مه‌لا، یان لای تاپۆی سلێمانی بێ، ڕونتر ئه‌وه‌یه که لای هه‌رسێکیانه!
زۆرکه‌س له کراسه سپییه بێگه‌رده‌که‌ی کاکه نه‌وه سڵ ئه‌کاته‌وه. زۆر له‌وانه‌ی که ئیمتیازپێدراون، له ئه‌وروپان و مانگانه‌یان بۆ بڕاوه‌ته‌وه، هه‌بووه پهرهمێزچی بووه و ئێستا به‌رپرسه. یه‌کێ له‌وانه‌ی که من ئه‌ی ناسم وتی گۆڕانی باری سیاسی کورد له به‌رژه‌وه‌ندی کوردا نییه، وتم بۆ له به‌رژه‌وه‌ندی کوردانییه عه‌ده‌د مه‌سینه؟ ها به گۆڕان ئه‌نفلۆزای به‌رازمان توش ئه‌بێ؟ وتی نه‌ئ. وتم ئه‌ی چی؟ وتی دراوسێکانمان چاویان له‌سه‌رمانه و هێرشئهکهنه سه‌رمان!
وتم ئه‌گه‌ر گهوادهکانیان نه‌یان هێنن ئه‌وان نایه‌نه سه‌رمان، وتی چۆن ئه‌زانی وایه، وتم تۆ جێلی یان خۆت جێل ئه‌که‌ی؟ ئه‌ی باشه 96 ت بیرچووه‌وه؟ به‌ڕاست تۆ خه‌می مهعاشهکهته که حیزب له میلله‌تی ئه‌دزێ بۆت، به‌رامبه‌ر مه‌سینه ههڵگترنهکهت بۆی و له‌پاڵ کۆمه‌کی سۆشیالی ئهوروپاتا بۆت دا ئهبهزێنرێت؟ باشه وا به‌و جۆره جه‌ند ساڵیک ئه‌م ژیانه‌ت پێ برده سه‌ر، ئه‌ی بیر له مناڵ و چاره‌نووسی ماڵه‌وه‌تان که له کوردستانه، مناڵی براکانت کوره دراوسێ باشه‌کان و ئاشاناکانت و داهاتوویان ناکه‌یته‌وه؟ ئه‌و براده‌ره ئه‌بڵه‌ق ببوو، هیوادرم ئهبڵهقبوونهکهی بیهێنێته سه‌ر ڕێگای ڕاست و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل نیشانده‌ری بێ بۆ خۆی بۆ خزم و دراوسێکانی، گه‌ڕه‌که‌که‌ی، شاره‌که‌ی، کوردستانه‌که‌ی بۆ گۆڕان، گۆڕانی دروستکه‌ر بۆ هه‌موومان به هه‌موو ڕه‌نگه سیاسیه جۆراوجۆرهکانمانهوه.
هه‌موو له به‌زمی گۆڕاناین، ئاخۆ کێ بێ ئه‌وه‌ی گۆڕانی لێ بووه‌شێته‌وه و به ته‌نگی ڕوو له ژیانێکی گونجاوی ڕامیار و کۆمه‌ڵایه‌تی و شارستانییه‌تی گه‌له‌که‌ی بێ؟ کێ بێ ئه‌و که‌سه که بیر له خۆنهکردوه و له خه‌می گه‌لدایه؟
برای کوردی بهئهمهکم، ئه‌مڕۆ له سێ شارهکهمانا له 90 % کالا و به‌رهه‌مه‌کان بێگانه و هاورده‌ن که ده‌ستی دهسهڵادارانیان له‌گه‌ڵایه، دوو بنه‌ماڵه سوکانی به‌ڕێوه‌بردنیان ناشیانه به‌ڵام توند گرتووه و ئه‌ڵێن به خواشی نایه‌ن. مه‌سعوود له باره‌ی هه‌ڵبژرادنه‌کانه‌وه وتبوی بابزانین کێ شیرینه. ئه‌م ده‌عبایه که ئه‌ڵێن 9 کلاسی هه‌یه سه‌رکردایه‌تی میلله‌تێ ئه‌کا له باشورا، له جیهانا، خاوه‌نی ئاڵۆزترین کێشه‌ی ڕامیارییه. ئه‌م که به ڕیال و برنج و ڕۆنی شا و ئایه‌توڵاکان گه‌وره‌بووه، له‌م ئهزبهنییه وایه کورد هه‌موی کۆنه شیوعیه، وا ئه‌زانێ هه‌موی داده مه‌هاباده، ئه‌زانێ ئه‌و شیرینه و خه‌ڵکانێک هه‌ن ئهیلێسنهوه، به‌وه که‌ری خۆی به‌ستۆته‌وه و له سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌کانا دڵنییایه، به‌س بڵێی کورد هه‌ر هه‌موی شیرینی خۆر بێ وه‌ک ههمسێ له‌و کۆنه شیوعییانه و ئه‌و 13 ئه‌بووبه‌کری سه‌دیقه‌ی میوانداری مه‌لا شیاکهیان کرد؟
له کاتێکا ڕه‌ئیس چه‌لال، وه‌ک کچه عازه‌ب نازی هه‌ڵبژاردنه‌وه ئه‌کا، له‌م لاشه‌وه هه‌ڵۆی بنه‌ماڵه‌ش سه‌ری له گۆڕان ئه‌خورێ، لێ هه‌رچه‌ند ئه‌که‌م سروشت و واتای گۆڕان لای ئه‌و تێناگه‌م، من نازانم ئه‌یه‌وێ چی بگۆرێ؟ گه‌رده‌که‌ی سه‌لیم به‌گ به گردێکیتری باشتر و به‌رزتر؟ لوشلێدان و ماشینه‌وه‌ی زه‌وی زیاتر له سلێمانی و ده‌وروبه‌ری؟ ئه‌ی باشه ئه‌گه‌ر ئه‌و گۆڕانی ئه‌وێ با له ماڵی خۆیانه‌وه ده‌ست پێ بکا، هه‌یه ڕێی لێ گرتبێ، چاوه‌ڕیی چی یه؟ بۆ تا ئێستا هیچ ههنگاوێکی هه‌ڵنه‌هێناوه و پرچی داده‌ی نه‌بڕیوه که له‌گه‌ڵ حاکم قایهرا سلێمانیان وه‌ک سه‌یاره بۆ خۆیان هه‌ڵوه‌شاندوه. له چی ئه‌ترسێ له ماڵه‌وه ده‌ری ئه‌که‌ن؟ یان شینی ئه‌و شینی به‌شی چه‌ورتره!
له سایه‌ی جه‌لال و ده‌وروبه‌ریا، جاران له ئه‌من و له حامییه‌ی سلێمانیا جوێت له زمانی عه‌ره‌بی ئه‌بوو، ئێستا له سلێمانیتر و له کوردترین کۆڵانا جوێت له عه‌ره‌بی ئه‌بێ. هه‌ر ئه‌مه نییه، له ڕادوێکه‌ی جه‌لالا له سلێمانی، به‌یانییان، ناو به‌ناو، له پاڵ شتی تری وه‌ک بڵاوکراوه‌کانی ڕادوێی به‌عس، ڕێکلام بۆ عێڕاقهکی مامه ئه‌کرێ. ئێمه ئه‌ڵێین که‌رکوک ئه‌بێ بیرازی تهعریبکرێ، شاره‌که گه‌نجی کوردی وای تیایه نه‌خۆشه و پاره‌ی عه‌یاده‌ی نییه، مالیکی ئاشنا و ڕه‌فیقی جه‌لال، مروری شیعه‌ی بۆ ئه‌نێرێ. له پاسا بووم ڕادوێکه کرابووه، رێکلامه‌که که بهسهروباڵای عێراقا هه‌ڵئه‌یا، ئامۆژگاریمان ئه‌کا که ئه‌بێ وه‌ک چاومان بۆ مامی ههڵهشهبانی بیپارێزین، ڕێکلامه‌که ئاوا کۆتای پێ یه‌ت: (عێراقی تۆ ..... عێراقی من ...،) برادهێک له سه‌رنشینه‌کان، به ڕسته‌یه‌کی کوردی و کورت، ئا ئه‌مه‌ی بۆ زیاد کرد و به‌مه کۆتای پێ هێنا: عێراقی دایکت...
با ئێمه‌ش به ته‌وژمی گۆڕانهکهمان، به هه‌موومان به ژیری به ده‌ست له ناو ده‌ست کۆتای به‌و هه‌موو ناله‌باری و ناڕه‌واییه بهێنین. ئه‌گه‌ر بۆ خۆمان نه‌بێ و نه‌گه‌ینه به‌ره‌که‌ی، به دڵنیایه‌وه بۆ نه‌وه‌کانمان هه‌ر ئه‌بێ، مایه‌ی ئێمه‌ش ئاسوده‌ی ئه‌بێ.
ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک
من که ئه‌م نوسینه‌م نوسیوه، نه له‌دور و نه له نزیک په‌یوه‌ندیم به ده‌زگای وشه و به‌رپرسانی نییه، ڕێی تێ ئه‌چێ ئه‌وان له سه‌ر ناوه‌ڕۆک و سرروشتی نوسینه‌که‌م له‌گه‌ڵما کۆک نیین و نه‌بن، ئه‌مه‌ش سروشتییه، من له بۆچونی خۆم ده‌رئه‌بڕم و ناڕه‌وای ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌مافیایه زۆری بۆ هێناوم بۆمن بۆ هه‌زارانی وه‌ک من، هه‌روا ئه‌بێ، ئه‌ڵێن ئاسن به ئاسن ئه‌کوترێته‌وه و ئه‌خرێته‌وه شوێنی خۆی. به‌ڵام من باکم نییه. ناکرێ له گه‌ڵ خراپا هه‌موکاتێ باشبی، که ئه‌ون شه‌رمیان نه‌بێ من بۆ شه‌رمیان لێ بکه‌م. به شه‌وقه‌وه و به جلی کوردی ڕازوهوه خۆم ئه‌گه‌یه‌نمه داگیرساندی مۆمۆمهکی کاکه نه‌وه، له ههڵبژاردنهکهیا به شداری له بنیاتنانی ڕۆژێکی به‌هادار و سه‌ره‌تایه‌ک له سه‌رکه‌وتن، سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر دوژمنی جه‌هل و ناوه‌کی گه‌ل ئه‌کم و خۆم ئاسوده ئه‌که‌م، بۆمن ئه‌مه‌یه ئه‌رزه ئه‌مه‌یه ئه‌مه‌یه شه‌هاده و جه‌واز و پۆست ئه‌میه ئاسوده‌ی بۆخۆم بۆ خانه‌واده‌م بۆگهلم، ئه‌و دزانه نه‌ک هه‌ر بوجه و داهات و دیموکراتیه‌ت، ئه‌وه‌تا مافی دهنگانیشیان له کوردی هه‌نده‌ران دزی و زه‌وتکرد، خۆ مه‌کته‌بیان هه‌یه له ده‌روه‌ی وڵات، هه‌ی به‌ڵام لێیانا، له‌به‌ر حیزبحیزبێنه و چهتهییهکانیان بیر له به‌رپرسیارییه‌تی مێژوی وا ناکه‌نه‌وه، ئه‌م ئێکسپایه‌رانه ئه‌قڵیان به شتی واناشکێ، هه‌ر له بهرژهوندیشیانا نییه، خۆیان ئه‌مه باش ئه‌زانن، نیگه‌رانم له کاک نه‌وشیروان و چاک و ڕێکخراوهکانیتر و خه‌ڵکی به ئه‌مه‌ک و میدیا ئازاده‌کان نیگه‌رانم که له‌م باره‌یه‌وه هیچ حساب بۆ به‌شداریکردن له ده‌نگدانی کوردسانیانی هانده‌ران نه‌کراوه و هه‌وڵی جدی بۆ ئه‌م پرسه نه‌ته‌وه‌ی و مێژوییه نه‌دراوه، هه‌رچییه‌ک بێ پاساوکهی بێ بناغه‌یه ناڕه‌واییه، به‌شداری ئه‌وان بۆ ئه‌هلی گۆڕان و ڕێفۆرم بڕیاده‌ره، نیگه‌رانییه ده‌نگیان به فیڕۆ بڕوا و کاریگه‌ری خۆی نه پێکێ. موسته‌شاره‌کان و پیاوه‌کانی ئه‌مڕۆ و دوێنێیان بۆ به چه‌وتی ده‌نگ به‌ن له‌سه‌ر چاره‌نوسی گه‌له‌که‌م، له ژێر چه‌تری ئه‌و دوو بنه‌ماڵه مافیایهیهیا که ده‌ستیان له قوڕگی قوت و بڕیار و ده‌سه‌ڵاتی میلله‌ته‌که‌مان گیرکردووه. براده‌رانمان و که‌س و کارمان له‌وێ بۆ ئه‌و مافه‌یان فه‌رامۆش و زهوتبکرێ؟ بۆ؟ به بۆچونی من کاک نه‌وشیروان ئه‌بوو کتێبه نوێکه‌ی دوا بخستایه و خه‌ریکی ئه‌م کێشه و پرسه بوایه، (چاک) نابێ به هۆی دادگایهکانهوه ئه‌م پرسه مێژوی و نه‌ته‌وه‌ییه فه‌رامۆشبکا، بۆ ئێستاش دره‌نگ نییه، هیمه‌تێ ئه‌ی کوردی به‌شه‌رفی هه‌ورامان و بادیانان و سۆران و گه‌رمیان ڕۆژی ڕزگاربونمان له سه‌رانی حیزبه عه‌سکه‌ری و بنهماڵهمافیایهکانی باشورهکهمان نزیک بۆته‌وه، کوردستانه‌که‌مان ئه‌مڕۆ له هه‌موکاتێ زیاتر و ڕونتر ڕه‌نگی شارستانییه‌ت و ئاسۆیه‌کی ڕون چاوه‌ڕوانییه‌تی، ... هیمه‌تێ.