ئە مجارەش فرۆكەوانەكە
Thursday, 19/02/2009, 12:00
1296 بینراوە
وەرگیریك بە ناوی یەریڤان ئەدهەم لە سایتی سبەی وتاریكی دەربارەی فرۆكەوانەكە نوسیوە ئەوەی كەپیویست بوە نەی وتوە لەبەشیكی ووتەكانیا ئەلیت : چوین بۆدادگای باڵای عیراق-ئەوە نوسینگەی دادگاكەكەبووە لەسلیمانی نەك دادگاكە- كەگوایە چاویان بە هەندی دادوەر كەوتوە- چاویان دادوەری لیپرسراوی كەیسی هەلەبجە كەوتوە لەگەل چەندلیكۆلەروەیەكی داد كە لەوكاتەدا لەویبون- ئیتر ئەوە گرنگە كە چی وتراوە ئەم وەرگیرە باسی ناكات من كەسیكم ئاگاداری ئەوەم دوكەسی بیانی هاتن وەكو رۆژنامەنوسی بەریتانی خۆیان ناساند بوو هە ندی پرسیاری سەیری مخابەراتیان ئە كرد دادوەرەكە زو لە مەبەستیان تیگەیی وتیان بۆ گیراوە دادوەرەكە وتی: بەگویرەی یاسای دادگای تاوانەكانی باڵا لەسەركەیسی هەلەبجە ومن گرتومە و چەند مادەیكی یاسایی وت, ئەو دوكەسە هەندی پرسیاری تریانكرد كە ئە یانویست زانیاری زۆرتریان دەست بكەویت دادوەرەكە وەڵامی داواكەیانی نەدایەوە بە لكو وتی: لەلای ئیمە بەكاری رۆژنامەنوسی ئەوتریت پیشەی ماندوكار(المتاعب) كەواتە ئەگەر ئیوە رۆژنامەنوسن برۆن خۆتان ماندو بكەن زانیاری كۆبكەنەوە دواتر وتیان ئەو كەسەمان(واتە فرۆكەوانە گیراوەكە) بۆبەردە-دیارە ئەمە مەبەستی سەردانەكەیان بووە - دادوەرەكە وتی : ئیوە لە وڵاتی خۆتان داوایەكی وا لەدادوەر ئەكەن ؟!! بە و وەڵامە بە هیزەی دادوەرەكە ئەوانەئیتر قسەیەكیان بۆ نەمایەوە و رۆشتن.