ئه‌خلاقی و نائه‌خلاقی و ده‌سه‌ڵاتێکی بێ ئه‌خلاق
Monday, 07/09/2009, 12:00
ئه‌ڵوه‌نه وشکیان کردووه، که‌چی مه‌لا لمۆزی له گردی گه‌ل کردووه، باڵی گه‌نده‌ڵی ینک بوو به چاپته‌رێکی مێژوو، که‌چی مه‌لا له ئاشتکردنه‌وه‌ی سلێمنای و دهڤهرهکانیهتی، ئه‌وه نییه ده‌زگا سیاسبی و ڕۆشنبیرییه‌که‌شی بۆ کردن به پێگه و بڵاوکراوه و کردنه‌وه‌ی غیبه‌ت و سکه‌نداڵ، له پڕۆسه‌ی ئاشتکردنهوهکهیا، له پاڵ نانبڕینکردنیان، غیره‌ت ئه‌کا و ئه‌چێ تانه له که‌س و ده‌سته‌یه‌کی بههاداریان ئه‌یا. مه‌لای ئۆلۆمپی وا سه‌ری له خۆی و خۆیان شێوانووه و چه‌واشه‌کردووه، سه‌ری ئێشێ، که‌چی ده‌ست ئه‌یاته حه‌بی زه‌حیری.
ههرچییهکبێ پاش مردن ڕه‌حمه‌ت باشه، له مه‌لا مسه‌فا نه‌جاتمان بوو، نۆ به‌ی مه‌لا حیکمهتمانه، مه‌لا مسه‌فا جاران ئه‌بێ یا (ماڵ ئه‌ودیوی هاوردبێ) یا بایع بووبێ، بایعی شه‌کروچا، ئه‌ی خۆ ڕۆژێ له ڕۆژان له‌به‌ر سه‌بیل و سهبیلتاشین و عیسا پژمان، فه‌قیرانه بۆیان نه‌کراوه کێل و گاسن له زه‌وی وه‌رده‌ن، ئێستا زاڕۆڵه‌کانی به هاوکاری سه‌پان و بهردهستیکارانیان، دوکان و سه‌رمایه‌که‌یان بۆ کرووه به ده‌زگای خێر خوازی، له تهعالاوتهبارهکا به‌زیابێ، خێر به کورد ئه‌که‌ن، ئه‌وان ئه‌وه باش ئه‌زانن کورد له سایه‌یی سه‌قه‌تی و چه‌وتی له سیاسهتیانا، خێری پێ ئه‌شێ و کورد شایسته‌ی خێری ماڵی مه‌لایه، به‌س نییه کورد ئه‌و ده‌زگا خێرخوازییهشی هه‌یه، ئه‌وه‌ش نه‌بوایه چیمان بکردایه، خۆ باشور ده‌ڤه‌رێکی بێ پیت و سامانه، که‌ر بکه‌وێ له برسا دانی ئه‌شکێ، نه نه‌وتی هه‌یه و نه ئاو، وشک و بیابانه تا میلله‌ت ئه‌وروپییانه ژیانی ڕۆژانه‌ی شارستانیانه بگوزه‌رێ. ئه‌مه‌ریکا ئه‌وانه‌ی ناردونی بۆ عێرا ق و کوردستانه تێوهگلاوهکهی، ئه‌زانن چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌ڤه‌ره سه‌دری و بارزانی و تاڵه‌بانی و حه‌کیمی و ده‌عوه‌ی و چی و چیتریه بکه‌ن. ئه‌وان بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان و ڕێگاگرتنی کاره‌کان به‌و ئاراسته‌یه‌ی که خۆیان ئه‌یانه‌وێ بگا و له بهرژهووندی خۆیانایه، هه‌موو شتێک ئه‌که‌ن، با سه‌ردانی مه‌زاری بایعچیانیش بچێته سه‌ر، قه‌یدی چییه؟ بۆ ئه‌مه‌ریکا چی تێ ئه‌چێ، ئه‌وه‌ش بۆ ماڵی مه‌لا ئه‌که‌ن، به‌س به مه‌رجێ کورد ناوی که‌رکوک و به‌شه‌کانیتر و ده‌وڵه‌تیان لا نه‌هێنێ و ئه‌و دهستیدهستییهی لا پهسهدنبێ، کورد و خاکه‌که‌ی به قوربانی سه‌ردانی مه‌زاری بهنهماڵه بێ، چی تیایه؟
ئێستا هاورده نه‌وه‌ی زۆری لێ که‌وتۆته‌وه و ڕه‌نگه خاوه‌نی دوو جیل قه‌برسان بن، مهسحوت تهزویرانی، به‌و خوێنه‌وارییه کۆڵه‌وه که هه‌یه‌تی و ئه‌و ده‌سته چڵیته دزه‌ی ده‌وری، چۆن که‌رکوک ئهگهڕێنێننهوه بۆ باو باپرانی، ئه‌وه پرسیارێکه وڵامه‌که‌ی لای شێخ بزێنی و دال. پیرباڵه.
ئێمی پهنگخوردو، هێشتا نه ته‌قیو ئه‌ڵێین ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه ڕه‌بی خیانه‌تن، له‌به‌ر ئه‌مانه و ئه‌وانه، که‌چی ئهزلامهکانی بنه‌ماڵه ئه‌ڵێن وه‌ڵا، بۆختانه و وێنه‌ی ئاغای تهزویرییان به‌جاوی خۆیان دیوه له مه‌تاری ئیسته‌مبول هه‌ڵواسراوه، ڕاسته ئه‌شێ هه‌ڵواسرابێ منیش یه‌کێ 3000 که‌سیم بۆ بهکوشتبا و بێم له‌و خاکه بێساحێبه تلاوتلێن بکه‌م و داهاتی کوردم به‌ده‌سته‌کانی خۆی بۆ ئهمدیوکا، ڕه‌سمه‌که‌ی هه‌ڵ ئه‌واسم، خۆ چی تێ ئه‌چێ، غهیرهنازیجێک به وێنه هه‌ڵواسین دڵی خۆشبێ چی تیایه، پاشان خوا ئه‌زانێ له تورکیای فه‌سادا، جه‌ند به‌رتیل بۆ ئه‌و وێنه موهیمه‌ی سه‌رۆکه ته‌زویره‌که، له‌سه‌ر داهاتی کورد درابێ منیش خاوه‌ن مه‌سله‌حه‌ت بومایه وه‌ک ئهزلامهکانی ئه‌مه‌ریکای توجار، سه‌ردانی مه‌زاری بایعیهکه ئه‌که‌م، به مه‌رجێ وه‌ک ئێستا کورد له‌و مه‌مره و مهژیهیا بمێنێته‌وه و داوای هیچی وام لێنهکن بۆیان بکه‌م و سه‌رم قاڵ نه‌که‌ن و گۆرانخواز نه‌بن و درێژه به ژیانی هه‌ژاری و تاریکی و سوکایه‌تیکردن و جه‌هلی خۆیان به‌ن. هه‌ر ههنگاوێکی سهرکهشانهو و پێشکه‌وتوخوازانه ی کورد نه لهبژهوهندی منی ئهمهریکایایه نه له برژه‌وه‌ندی دۆسته عه‌رب و ترکه‌کان. جا کوردێ سه‌ردانی مههزاری له‌من بوێ، به‌و مهخانه ئه‌وا (عهلهعێنی، عێنی عێنی!)
کوردستانپۆست ئه‌ڵێ به‌سه، ستۆپ، هۆو کابرا ستۆپ به‌سه خیانه‌ت و و لێنههاتوی و گه‌نده‌ڵی و ته‌زویر و کوڕوکوڕهزایهتی. له بۆنه ژنان و ئافرهتییهکانا خۆتان و گونتان مه‌که‌ن به ژورا عیبه بۆ سهومعهی کورد، کورد مه‌که‌ن به‌سه‌گ، که‌چی تانجی و مهرهسهکانی ماڵی مه‌لا ئه‌ڵین، کوردستانپۆست ده‌سته‌که‌مان که‌شف ئه‌کا و لای شاقام و کۆڵانی کوردی و بێگانه، بۆیه به بۆچونی ده‌سه‌ڵاته بنه‌ماڵه‌ی و مافیاییهکهمان ئه‌م هاتنهدهنگهی کوردستانپۆست ئه‌چێته قاڵبی لائهخلاقیهوه، ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی کوردستانپۆست بچێته بابی لا ئه‌خلاقییه‌وه، من له‌و سه‌کن و سهپانهی ماڵی مه‌لا تێ ئه‌گه‌م چ قاپێکی ئه‌یه‌نێ بیلیسێتهوه، بۆیه وا دژی ده‌نگی گه‌لی سته‌مدیده، ئه‌نوسێ، به‌ڵام له مالپه‌ڕی مهشبوهو قسهلهسهرهکه ئه‌پرسم که بۆی بڵاوکردۆته‌وه، تو سه‌ری مسهحوت و سه‌ری باڵی گه‌نده‌ڵ، پێم ناڵێی ئه‌م خاڵانه‌ی بۆتانم کورتکردۆته‌وه و به کوردی ئه‌چنه مه‌زاری کام و چ لائهخلاقیهکهوه.
ئه‌ها چهمهڵهکهی سلێمانی و ده‌ڤه‌ره‌کانی
ئه‌ها تاڵان‌کردنی سلێمانی
ئه‌ها دیکتاتۆریه‌ت و باوکوکوڕکوڕێنه.
ئه‌ها 3 شار و دوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا
ئه‌ها خزمخزمینه
ئه‌ها خه‌سته‌خانه‌کان
ئه‌ها ئاووکاره‌با
ئه‌ها مامۆستاکان
ئه‌ها ته‌نده‌ره‌کان
ئهه پڕۆژه دهستیدهسکردنهکان و سه‌قه‌ته‌کان
ئهه ئاودیکردنهکان
ئه‌ها حیزب و حوکمه‌ت
ئه‌ها بوجهکهمان
ئه‌ها گه‌نجان
ئه‌ها خواردن و به‌رهه‌مه ئێکسپایه‌ره‌کان
ئه‌ها گونده‌کان
ئه‌ها 31 ی ئاب
ئاها ته‌زویر
ئه‌ها سۆرانی مامه حه‌مه چاوتان لێ ناتروکێنێ
ئه‌ها له پشته‌وه خه‌نجه‌ردان له پشتی خوشک وبرایانی ڕۆژهه‌ڵات
ئه‌ها ئاش به‌تاڵ و قوچانی بۆ ئه‌مه‌ریکا
ئه‌ها به کوشدانی 3000 کوردی باشور بۆ ترک
ئه‌ها تاڵان و گومرگ
ئه‌ها پلانه‌کی میته‌ران
ئه‌ها بێسهرو شوێنکردن
ئه‌ها داده ئاسکه
ئه‌ها سفرهچاوزهقهکهی سلێمانی و ده‌ڤه‌ری که بۆیان دانان
ئه‌ها به مه‌نجه‌ڵی مردوو لێنانی برنج له که‌رج
ئه‌ها گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه
ئه‌ها که‌رکوک
ئه‌ها گه‌رمیان و هه‌ڵبجه
ئه‌ها بۆمبه‌کانی که‌رکوک و شه‌نگار
ئه‌ها ئه‌نفاله‌کان و گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان
ئه‌ها شانۆگه‌رییه‌کانی په‌رله‌مان
ئه‌ها ئه‌نفالچیان بون به کوڕی باوکی ڕۆحی کورد
ئه‌ها ته‌زویره‌که
ئه‌ها نان بڕانه‌که
ئه‌ها د. که‌مال میراوده‌لی
ئه‌ها 18 ساڵی ڕه‌به‌قه ئه‌م ژیانه
وه‌ڵامه ڕاسته‌که‌ی لای هه‌مومانه، لێ هه‌مانه که نه‌ک خۆی له ڕاستی ئه‌م ژیانه کوله‌مه‌رگی و ناڕه‌واییه که ناڕه‌زای و شه‌رمی لێ ئه‌بارێ، گێل ئه‌کا، بگره به‌رگریش هه‌م له باره‌که و هه‌م له‌که‌سانی که هۆکارین ئه‌کا، ئه‌گه‌ر یه‌کێکیش بێته ده‌نگ و به‌گژ نههامهتییهکانا بێته‌وه و و خه‌ڵکیان لێ تێبگه‌یه‌نێ، یان نانبڕاوی ئه‌که‌ن، یان وه‌ک سۆرانی مامه حه‌مه له‌ناوی ئه‌به‌ن گه‌ر لوا، ئه‌گه‌ر نهشیگهنێ به ئه‌وا هه‌ڵئه‌ستن به لائهخلاقیکردنی ناڕه‌وای و ناڕه‌زاییه‌کان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست