ڕۆشنبیر و بیرمه‌ند و دکتۆر و سه‌رۆک و .. ئینجا به‌ختیار عه‌لیش
Sunday, 21/09/2014, 12:00
2194 بینراوە
له‌هیچ وڵاتێکی دنیادا هێنده‌ی ئه‌م هه‌رێمه بچوکه‌ی کوردوستان گوێم له ووشه‌ی دکتۆر و بیرمه‌ند و ڕۆشنبیر نه‌بوه.
له ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌کاندا زوو زوو به‌رجاومان ده‌که‌وێت، دکتۆر فڵان یان فڵان بیرمه‌ند و ڕۆشنبیر وه‌های گووت، ئه‌م ڕۆشنبیر و بیرمه‌ندانه‌ش چه‌ند که‌سێکی دیاری کراون له لایه‌ن جه‌ند ڕۆژنامه‌و چه‌ند که‌سێکه‌وه بڕیاردراوه وه‌هایان ناو بنێن.
وه‌ک چۆن سه‌رۆک به شه‌ش مانگ جارێک نوکه‌یه‌ک ده‌کات وتارێک ده‌خوێنێته‌وه له‌سه‌ر باسێکی زۆر گرنگ، که شته‌کان له جه‌ند دێڕێک‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه وه‌ک: ڕێگه به که‌س ناده‌ین که‌س ئه‌م ئه‌زمونه تێک بدات، یان ئه‌مه هێلی سوره، عه‌شیره‌تی ئێمه ههزارپیاوین. ڕۆشنبرهکانیش به‌هه‌مان شیوه فێری سیسته‌می کۆمۆنینکاسیۆنی بازرگانی بوون که‌م که‌م قسه ده‌که‌ن، بۆئه‌وه‌ی له بازاڕا نرخیان وه‌ک دۆلار نه‌یته خواره‌وه، ئه‌و باسانهشی که خۆیانی تێوه ده‌گلێنن هه‌رگیز هێنده گرنگ نین، یان ئه‌گه‌ر زۆر گرنگیش بن هه‌وڵ ده‌ده‌ن زۆرخۆیان ته‌ڕ نه‌که‌ن یان به‌شێوه‌یه‌ک زمانه‌که‌یان وادهکهنه زمانێکی ئه‌کادیمی که زیاتر له بنێشت جوین بچیت هه‌تاوه‌کو زمانێکی ڕاسته‌وخۆ که به ڕوونی باسی مووشکیلهکان بکه‌ن.
بۆ نمونه چه‌نده‌ها ئافره‌ت ده‌کوژرێن له‌سه‌ر شه‌ره‌ف، باسێکی ئه‌م بیرمهندانهم نه‌بینی، یان کوردانی ڕۆژ ئاوا چهندسالێکه به مندال و ژن و خێزانه‌وه به‌رخوردان ده‌که‌ن دژی داعش، نوسینێکی ئه‌م بیرمهندانهم نه‌بینی، بارزانی خه‌نده‌قی شه‌رمی هه‌ڵکه‌ند له‌به‌ینی باشوری کوردوستان و ڕۆژئاوادا ئه‌م بیرمه‌ندانه نوکهیان لیوه نه‌هات، له‌م دوایانه‌دا جینۆسایدی کوردانی ئیزیدی و فرۆشتنی کچۆلهکانیان، که‌چی ئه‌م بیرمه‌ندانه بێ ده‌نگیان نه‌شکاند.
ئێشکرایه که کورادنی باکورو ڕۆژئاوا پاره نابه‌خشنه‌وه وه‌ک بارزانی بۆیه بێ شک نه‌بونه‌ته بازاڕی هه‌راجی نوسه‌ران، خۆ ئه‌گه‌ر کوردانی ڕۆژئاوا نوسه‌ریان بکڕیایه وه‌ک سایتی ڕوداو ئه‌وا به هه‌زاران ڕێبوار که‌ریم کۆده‌بونه‌وه له ده‌وریان و وتاری دورودرێژیان له‌سه‌ریان ده‌نوسی.
له‌دوای ئه‌و هه‌موو تاراژیدیایهی به سه‌ر ئێزیدیه‌کاندا هات و هێشتاش هه‌ر به‌رده‌وامه، کاک مه‌ریوان وریا قانع له وتارێکیدا پرسیار ده‌کات که ئایا ئه‌م چه‌کانه‌ی که وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌یده‌ن به کورد بۆکوێ ده‌چن. تورکیاش هه‌مان پرسیاری کاک مه‌ریوانی کردوه ، هه‌رچه‌نده هه‌ردوو پرسیاره‌که به هه‌مان مه‌به‌ست نه‌کراوون به‌لام ده‌ڵیم ئه‌گه‌ر ئه‌وه هه‌موو خه‌م و لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕۆشنبیره‌کانمان بن ئه‌وا لۆمه‌ی ئێزیدیه‌کان مه‌که‌ن ئه‌گه‌ر خۆیان به کورد نه‌زانن.
هه‌مومان بیرمانه که دکتۆر فه‌رهاد پیرباڵیش ده‌هاته سه‌ر جاده و ده‌ی نه‌ڕاند دژی ئێران بۆ ئازاد کردنی کوردانی ڕۆژهه‌لات، وادیاربوو که زیاتر بۆ دژایه‌تی کردنی ئێران و رازی کردنی دڵی سه‌رۆک بوو هه‌تاوه‌کو ئازاد کردنی جه‌ند گهنچێکی کوردی ڕۆژهه‌لات، ، ده‌نا کاکی دکتۆر چیه خێره وا بێده‌نگیت هه‌ڵبژاردوه به‌رامبه‌ر به ئێزیدیه‌کان و کوردانی ڕۆژئاوا ؟ ئه‌وان کورد نین ؟
وا هه‌ست ده‌که‌م ئه‌مانه : ئه‌م دکتۆر و بیرمه‌ند و ڕۆشنبیرانه، که‌وتونه‌ته پێشبڕیکێی یه‌کتری بزانن کێ ده‌توانێت بێ ماناترین وتار بنوسێت ئا له‌م سه‌رده‌مه‌ی که کۆمه‌لکوژی به‌کوردان ده‌کرێت . نوسینه‌کانیان هێج هه‌ستێکی نیشتمان په‌ره‌ری پێوه دیار نیه. وه‌ک ڕیبوا که‌ریمی ڕووداو ده‌ڵیت: سی و یه‌کی ئابێکی تر به‌ڕێوه‌یه، یان وه‌ک کاک به‌ختیار عه‌لی ده‌لیت کێ ئازایه بۆی ده‌رچێت.
کاتێک بورژوازی زمانێک دروست ده‌کات بۆ قسه‌کردن یان هه‌ر جۆره هونه‌رێکی تر بۆ ئه‌وه‌یه که هه‌ژار نه‌توانێت فیری بێت و لاسایی بکاته‌وه به‌مجۆره‌ش بۆخۆی و به ئاره‌زووی خۆی به‌سه‌ر چینی هه‌ژاره‌وه ده‌له‌وه‌ڕێت ، باسی جه‌وهه‌ری شته‌کان نه‌کات و خۆی لێ ده‌دزێته‌وه، کاتێک سه‌یری تابلۆیه‌ک ده‌کات له‌سه‌ر چوارچێوه‌که‌ی ده‌دوێت هه‌تاوه‌کو ناوه‌ڕۆکی تابلۆکه، نه‌بادا ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی هه‌ستی ناسکیان بشلۆقێنێت.
قوڵبونه‌وه له شته‌کان و لێکۆڵینه‌وه‌ی له هه‌موو رویه‌که‌وه، پێویستیه‌که بۆ نوسه‌ری هۆشمه‌ند، وه‌ک چۆن سۆفیه‌کان نمونه‌یه‌ک ده‌هێننه‌وه : کابرایه‌ک سه‌یری کۆترێک ده‌کات، کابرایه‌کی تریش سه‌یری ئه‌و کابرایه ده‌کات که سه‌یری کۆتره‌که ده‌کات، کابرایه‌کی تریش سه‌یری ئه‌و کابرایه ده‌کات که‌سه‌یری کابرایه‌ک ده‌ک که ئه‌ویش سه‌یری کۆتره‌که ده‌کات...........تاد. به‌مه ده‌لین تێڕواننێکی قوڵ بۆ شته‌کان، به‌ڵام کاک به‌ختیار هه‌موو شته‌کان ده‌بینێت ته‌نها کۆتره‌که نه‌بێت. به‌خویندنه‌وه‌ی ئه‌م ووتاره: داعش و جهوههرگرایی نوێ، یان باشتر بڵیین: ئه‌م بنێشت جوینه، هه‌ر خێرا ده‌ڵیین شوکور به هه‌ڵوێستی ئیسلامیه‌کان.
عه‌لی قه‌ره‌داخی، ئه‌و کابرایه‌ی که ده‌چیته وڵاتانی عه‌ره‌بی عه‌گال ده‌به‌ستێت و کهدهچیت بۆ تورکیا جلی تورکی و که دێته‌وه بۆ کوردوستان جامانه، به‌رامبه‌ر به داعش ده‌لیت ئه‌بێت خۆیان راست بکه‌نه‌وه و به‌خۆیانا بچنه‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی که گوایه ناچنه‌وه سه‌ر جه‌وهه‌ری ئیسلام و تۆزێك لایان داوه له جه‌وهه‌ر. ئێمه ئه‌گه‌ریش دژی ئه‌م هه‌ڵوێسته بین به‌ڵام تێ ده‌گه‌ین بۆ که‌سێکی ئیسلامی ناتوانین چاوه‌ڕوانی ههڵوێسستێکی له‌وه زیاتری لێ بکه‌ین، به‌لام به‌ختیار عه‌لیه‌ک که گوایه بیرمه‌نده، ده‌ڵیت داعش ناچێته‌وه سه‌ر جه‌وهه‌ر، به‌راستی ئه‌مه کاره‌ساته، یان به‌یه‌ک ووشهش باسی کوردانی ڕۆژئاوا ناکات که جه‌ند سالیکه به‌رخوردان ده‌که‌ن به‌رامبه‌ر به داعش، به‌هه‌مان شیوه به‌هیچ جۆرێک باسی جینۆسایدی ئێزیدیه‌کان ناکات.
بۆچی باسیان ناکات ؟ چونکه ئه‌م ووتاره تهرزمان- ته‌رجمه- ی ووتارێ که‌سێکی ئه‌وروپیه و ته‌نها ووشه‌ی داعشی بۆزیاد کردوه. وه‌ک چۆن سالانی هه‌شتا کۆمۆنیسته‌کان ڕسته‌ی مارکس و لینینیان ده‌سه‌پاند به‌سه‌رکۆمه‌ڵگای کوردی‌دا به‌مه‌رجێک له کوردوستان دوو کارگه‌ی تیا نه‌بوو، به‌جۆرێکی تر ووتاره‌که‌ی به‌ختیار له ته‌رزمانی وتاری نوسه‌رێکی ئه‌وروپی ده‌چیت و ته‌نها ووشه‌ی داعشی بۆ زیاد کردوه، بۆ ئه‌وه‌ی بیگونجێنێت له‌گه‌ل رروداوهکاندا، به خوێدنه‌وه‌ی ئه‌و ووتاره به‌زه‌ییم به‌خۆم و به هه‌مو کوردا ده‌هاته‌وه. بۆیه ده‌لیم تهرزمانه، جونکه بیری چوه ووشه‌ی کورد‌و ئێزیدی و به‌رخوردانی بۆزیاد بکات ، جونکه کاتێک نوسه‌رانی ئه‌وروپی باسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌که‌ن، بۆ نمونه سوریا و تورکیا، باسی هه‌موو شتێک ده‌که‌ن به‌ڵام باسی کورد ناکه‌ن، وه‌ک ئه‌وه‌ی ووشه‌ی کورد بوبێته ووشه‌یه‌کی بڤه، بۆیه هه‌ندێ که‌س ده‌ڵێن کورد : ئه‌و گه‌له‌ی خوا له‌بیری بردوون، چۆن خوا له‌بیرمان نابات که کۆکله نوسه‌ر و بیرمه‌نده‌کانمان باسی گه‌له‌که‌یان نه‌که‌ن ؟ ئه‌گه‌ر جوله‌که جارێک ئه‌نفال و جینۆساید کراوه ئه‌وا ئێمه‌ی کورد هه‌موو ڕۆژێک.
ئه‌ی ئه‌گه‌ر مه‌سیحیه‌کان یان ئێزیدیه‌کان ئافره‌تانی موسڵامانانیان بفڕاندایه و بیان فرۆشتنایه، چی رووی ده‌دا ؟ ئایا به‌ختیار عه‌لی له‌گه‌ل موسڵماناندا نه‌ده‌چووه سه‌ر جاده‌کان بۆ خۆپیشاندان ؟ به‌ناوی مرۆڤ دۆستیه‌وه ؟ بیری ئه‌و کجه شۆخه‌ی کوردوستانی ڕۆژهه‌لاتم ده‌که‌وته‌وه که به ده‌م فرمێسکی گریانه‌وه ده‌ی ووت: ئه‌وه‌ی پاناهێنده نه‌بوبێت نازانێت په‌نا هێنده چیه، تکایه به په‌نا هێنده بانگمان مه‌که‌ن ئێمه له ولاتی خۆماناین.
پوره خورشه‌م که له لادێ ده‌ژیا هه‌رچه‌ندمان کرد تیی بگه‌یه‌نین که نویژ به عه‌ره‌بی ده‌کات به‌لام هه‌تا مرد وای ده‌زانی نوێژ به کوردی ده‌کات، جا بۆیه منیش ئه‌و پرسیاره له کاک به‌ختیار ده‌کام، ئه‌رێ براله ئێمه به کوردی نوێژده‌که‌ین یان به عاره‌بی ؟
به‌خوێندنه‌وه‌ی ووتاری ئه‌م بیرمه‌نده تێگه‌یشتم بۆچی ئێمه شایه‌نی سه‌رۆکێکین وه‌ک بارزانی، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌مه هه‌لویستی نوسه‌رێک بێت له‌دوای ئه‌و جێنۆسایده‌ی به ئێزیدیه‌کان کرا، له‌دوا ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕیشدارانه له‌سه‌ر فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان کچۆڵه‌ی سێ ساڵانه‌یان له باوه‌شی دایکیا ده‌رهێناوه و فرۆشتویانه به شێخه‌کانی عه‌ربی، ئێستاکه‌ش هه‌زاره‌ها ئێزیدی به‌و شاخه‌وه‌ن به خۆیان و ماڵ و منداڵیانه‌وه له کوله‌مه‌رگیدا ده‌ژین، کوردانی کۆبانی له هه‌رچوار لاوه ئابڵۆقه دراون. ئه‌مه ووتاری بیرمرندهکهمان بێت، بێ شک داعش و ئه‌وانه وه‌ک داعش بیرده‌که‌نه‌وه ڕۆژگارێکی زۆریان به‌ده‌مه‌وه ماوه له کوردوستان.
ووتاره‌که‌ی به‌ختیار عه‌لی پێویست به هه‌ڵسه‌نگاندن ناکات، دوره له هه‌موو هه‌ستێکی نیشتمان په‌روه‌ری و مرۆڤ دۆستی، چونکه ئه‌گه‌ر که‌سێک ئه‌مڕۆ به‌تایبه‌تی کوردێک که خۆی به‌نوسه‌ر بناسێنێت، با باسی بیرمند و ڕۆشنبیریش نه‌که‌ین، ئه‌گه‌ر باسی سیاسه‌تی داعش نه‌کات به‌رامبه‌ر به کورد به‌تایبه‌تی ئێزیدیه‌کان ، سه‌رباری ئه‌وه‌ش بڵێت داعش ناچێته‌وه سه‌ر جه‌وهه‌ری ئیسلام .
مرۆڤ واقی وڕده‌مێنێت، پرسیار له‌خۆت ده‌که‌یت و ده‌ڵێین چیه چی رویداوه ؟ ئایا کورد له مێژه‌وه هه‌ر وابوون یان ئه‌م جۆره تێڕوانینه شه‌پۆلێکی تازه‌ی بیرکردنه‌وه‌یه وه‌ک داعش ڕووی له کوردان کردوه، یان بێ شک ئه‌مه ووتاری په‌یامنێرێکی رووداوه به یارمه‌تی ڕێبوار که‌ریم نوسراوه.