وه‌ڵامێک بۆ زۆر به‌ڕێز کاک حه‌مه سوسه‌یی
Thursday, 08/10/2009, 12:00
ده‌ستخۆش بۆ ووته‌کانت له‌گه‌ڵ زۆری ووته‌کانتم.کاتێک که من ڕه‌خنه له گۆڕان ده‌گرم دڵنیابه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که من له گۆڕان سارد بوبێتمه‌وه،من هه‌تا بتوانم ئیش ده‌که‌م بۆ گۆڕان،به‌ڵام له‌وانه‌یه به‌شێوه‌یه‌کی جیاواز ئیش بکه‌م،من ده‌مه‌وێت سود ببینم له لیستی گۆڕان،سود بینین له ڕووی ماده‌وه نه‌خێر،سود بینین له ڕووی ده‌سه‌ڵات و پله‌و پایه‌وه نه‌خێر، ئه‌گه‌ر هه‌ر‌یه‌که له‌وانه‌م بویستایه ده‌متوانی له ناو یه‌کێتی و پارتیدا ئیش بکه‌م،به‌ڵام ده‌مه‌وێت له ڕێگای لیستی گۆڕانه‌وه خه‌باتێک بکه‌م،خه‌باتێک دژ به عه‌قڵی کلاسیکی،خه‌باتێک بۆ ڕاماڵینی که‌سانی به‌رژه‌وه‌ندیخواز،خه‌باتێک بۆ هێنانه‌دی مافه‌کانی هاوڕه‌گه‌زه‌کانم.به‌ڕێز کاکه حه‌مه سوسه‌یی باوه‌ڕت هه‌بێت،من و سه‌باحی عه‌لی قاره‌مانی و کاک خالید و چه‌نده‌ها هاوڕێی تر،ناتوانین وه‌کو که‌سانێک بیربکه‌یه‌نه‌وه که چه‌نده‌ها ساڵ له ئێمه گه‌وره‌ترن و له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه ته‌نیا ئیشیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان کردووه،ئێمه ده‌مانه‌وێت گۆڕان بکه‌ین گۆڕان به مانای ووشه،ئێمه ده‌مانه‌وێت ئیش بکه‌ین،نامانه‌وێت به‌س قسه بکه‌ین،به‌ڵام ناتوانین به‌ته‌نیاش ئیش بکه‌ین، ده‌بێت هیچ نه‌بێت که‌سانێک هه‌بن پشتگیرمان بن،به‌ڵام کێن ئه‌وانه‌ی که بواری ئێمه ده‌ده‌ن ئیش بکه‌ین؟ ده‌بێت ئه‌وکه‌سانه‌ی که دێنه گۆڕانه‌وه به بیرێکی نوێوه ئیش بکه‌ن، ده‌بێت په‌روه‌رده بکرێن،کاتێک که من ڕۆژانێک داوای یاسام ده‌کرد بۆ پاراستنی مافه‌کانی ژنان،ده‌مویست کۆمه‌ڵێک پارله‌مانتاری دڵسۆز بچنه پارله‌مان،بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ندین پڕۆژه پێشکه‌ش بکه‌ن له‌وباره‌یه‌وه ، ئه‌و داوایه و ئه‌و ئاواته‌م نزیکی هاتنه دییه وه‌کو له دانیشتنه‌کانی پارله‌ماندا ده‌یبینین، که پارله‌مانتاره‌کانی سه‌ر به لیستی گۆڕان چه‌ندین پڕۆژه‌یان پێشکه‌ش کردووه بۆ ئه‌وه‌ی موچه بۆ ژنانی ماڵه‌وه ببڕنه‌وه ،به‌دڵنیایی چه‌ندین پڕۆژه‌ی تریش پێشکه‌ش ده‌که‌ن،له‌وانه‌یا چه‌ندین یاساش ده‌ربکرێت که به هه‌وڵی ئه‌ندام پارله‌مانه‌کان له‌سه‌ر لیستی گۆڕان ده‌ربکرێن،که زۆر ده‌ستخۆشییان لێده‌که‌م،به‌ڵام کێن ئه‌وانه‌ی که یاسا جێبه‌جێ ده‌که‌ن؟له‌وانه‌یه یاساش هه‌بێت به‌ڵام کاری پێنه‌کرێت،وه‌کو ئه‌وه‌ی له‌ئه‌مڕۆدا ده‌یبینین،که‌واته ئه‌رکی گۆڕان زۆر قورس ده‌بێت، بێچگه له چه‌ندین ئه‌رک ،ئه‌رکێکی هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی یاسایه ،ئه‌رکێکی تریشی په‌روه‌رده‌کردنی ئه‌و که‌سانه‌ن که ده‌بێت یاسا جێبه‌جێبکه‌ن،ئێمه نه‌وه‌یه‌کمان له ده‌ستچووه ئه‌وانه‌ن که ڕۆژانێک خه‌باتیان کردووه بۆ هێنانه‌دی ئه‌م ئازادییه ،هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که ده‌سه‌ڵات و لێپرسراوێتیان هه‌بووه له ناو حزبه‌کاندا،ئه‌مانه زۆر به‌هه‌ڵه په‌روه‌رده بوون،هه‌تاکو ئێستاش هه‌روه‌کو 20 ساڵ پێش ئێستا بیرده‌که‌نه‌وه ،له‌گه‌ڵ ڕێزمان بۆ هه‌موو هیلاکو ماندووبونێکیان ئه‌وانیش پێویستیان به‌گۆڕانه ،ده‌بێت ئه‌وان ڕێگه بده‌ن کۆمه‌ڵێک گه‌نج بێنه ناوه‌وه ،به‌عه‌قڵێکی تازه‌وه کاربکه‌ن ، نابێت بیهێڵین له‌سه‌رده‌ستی ئه‌وان نه‌وه‌یه‌کی تر به‌هه‌ڵه په‌روه‌رده بکرێن،هه‌روه‌کو ده‌یبینین چونکه مه‌سعود بارزانی خۆی دزه که‌واته ده‌بێت کوڕه‌که‌شی و برازاکه‌یی و زۆربه‌ی بنه‌ماڵه‌که‌ی دزبن،ئه‌وانه‌ی که لا پارتیدا ئیشده‌که‌ن زۆریان بیرێکی ته‌سکیان هه‌یه بڕوایان به‌گۆڕانکاری نییه ته‌نیا سوێند به گۆڕی بارزانی ده‌خۆن چونکه ئه‌م که‌سانه به‌وشێوه‌یه په‌روه‌رده بوون،به‌ڵام له ناو یه‌کێتیدا که‌سانێکی کراوه‌ترو مێشک فراوانتر تا ڕاده‌یه‌ک هه‌بووه ،چونکه به‌و شێوه‌یه په‌روه‌رده کراوان،ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ڕێزم خه‌ڵکی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دووحزبه جیاوازییان هه‌یه له بیرکردنه‌وه‌دا. له‌وانه‌یه کاک سه‌باح له ڕوویه‌که‌وه ساردبووبێته‌وه به‌ڵام من له ڕوویه‌کی تره‌وه قسه‌بکه‌م ، به‌ڵام زۆر له ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکین که چیتر ئیش ناکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه ببین به پرد‌و کۆمه‌ڵێک که‌سی بیرته‌سک بێت به‌ناوی گۆڕانه‌وه به‌سه‌ر ئێمه‌دا بپه‌ڕێنه‌وه ،به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕوام به گۆڕان هه‌یه من وه‌کو خۆم ناڵێم ئیش ناکه‌م به‌ڵام وه‌کو ووتم ئیشی من جیاواز تر ده‌بێت،زیاتریش ئیش ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕان زۆرترین ئه‌ندام بنێرێته پارله‌مانی عێراق.ئیش ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕان مێژوویه‌کی پڕ له شانازی بۆ خۆی تۆماربکات ،هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ش که بوون به فریاد ڕه‌سێک و گۆڕانیان داهێنا دڵخۆش ببن به‌و ئیشانه‌ی که ئێمه‌ی گه‌نجان ده‌یکه‌ین، هێند ماوه بڵێم زۆر ڕاسته گۆڕان تازه‌یه به‌ڵام ئه‌وه‌مان بیر نه‌چێت 18 بۆ 19 ساڵه پارتی و یه‌کێتی هه‌ر پێمان ده‌ڵێن حکومه‌ته‌که‌مان ساوایه،له‌وانه‌یه ئێستا حکومه‌ته‌که‌مان له تاوی گۆڕان پێی گرتبێت.من وه‌کو خۆم نامه‌وێت ئه‌و بواره به‌م به گۆڕان که بڵێم گۆڕان جارێ تازه‌یه.ئێمه که‌سمان نازانین گۆڕان چی به‌سه‌ردێت ده‌بێت به حزب ده‌بێت به‌ڕێکخراو،ئه‌گه‌ر ببێت به‌هه‌رچییه‌ک ده‌بێت بناغه‌یه‌کی باشی هه‌بێت،ئه‌گه‌ر هه‌رشتێک بناغه‌که‌ی باش نه‌بێت ئه‌وا ڕووخاندنی زۆر ئاسانه.به‌هه‌موومان ده‌بێت بناغه‌که‌ی دابنێین.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست