کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەڵە بجەكەم ئەمساڵ بمبورە

Friday, 15/03/2013, 12:00




هەڵەبجەكەم... مام وئامۆژن وباپیرو ئامۆزائازیزەكانم ..كوڕوكچى عاشق ومە عشوقى دڵ پڕ هیواوخۆزگە..دایە وباپیرەكانى شار ئەى ئەوومرۆڤە جوان وبەناحەق شەهیدو قەتڵ وعام كراوانەى شار ئەى ئەومرۆڤە گەورانەى كە خودى بكوژەكانیشتان بەشەرمەزاریەوە لە گۆڕنرالەئاست ئێوەى سەربەرز
بۆ (25) مین ساڵیادتان ویستم لەسوچێكى ماڵەكەمدا سەركزكەم وبەبێ دەنگى ودوورلەهاتنم بۆ سەرمەزارتان ودور لە بینینى ڕازاندنەوەى شار بە لافیتەوپۆستەرى تەنهانوسین.و.پاكژكردنەوەى یەك ڕۆژەى شارو.دور لە دیتنى زۆرێك لە میوانانى سەفا ئاساى سەرمەزارتان و..دورلەبیستنى چەندبارەى وتەى بەپرسە ئازادكەروداڵدەدەرى تاوانباران ودور لەدیتنى ڕاكە ڕاكەى پاسەوانەكانیان لە نێوو مەزارى پیرۆزتان ...دور لەدیتنى لەدورەوە وەستانى چاووپڕ فرمێسكى ئێمەى كەسووكارتان ولەپێشەوە دانیشتوى خاوەن ئۆتۆمبیلە جام ڕەشەكان دور دور دور دور لە هەمووئەوكەسانەى كەتەنهاو تەنها لە 16/3دا بە ناچارى وبە ڕیباتێكى ڕەشەوە وەك مۆدیلێكى سەردەم دێتە شاروو سەردانێكى شار ودیدەنیەكى دووراودورى كەس وكارە بریندارەكانتان دەكات ودواتر بۆ گەشتى بەهارى ڤێلاكانیان بەڕێدەكەوێت ...بەڵام لە كوچەى ماڵە كەمدا نزیك زیك لە یادەوەریەكانى ڕۆژانى منداڵیمان وپێكەوە بونمان تێر تێر بە گریانێكى بەكوڵ و لە ڕوانینى چاوە پڕ لە فرمێسكیەكانى ئەندامانى خێزانەكەم دەڕوانم كە گشت ساڵێك ولەم ڕۆژەداشین وگریانەكانى ئەوانیش لەمالأ ڕاوم دەنێن...نزیك لە چەشتنى ئازارێكى بێكۆتابۆئێوەى كەسم ...نزیك لە هەمووپیرۆزیەكانتان.. نزیك نزیك لەخەم وكولانەوەى برینە كانمان ..نزیك نزیك لە بێ ئومێدیم لەوتە داڕێژراوەكانیان وبەڵێنە چەندبارەكانى مەسئولینى هەرێمە كەم ...وتن زۆرن كە بۆتانى بنوسم بەڵاَم هێندە بەسە بۆئەوەى لێم تێبگەن ...یادتان بەخێرپێنج هەزار شەهیدى بەبۆنخنكێراوو .

هادى كوڵكنى [email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە