مەتەڵێك بۆ (تایەر هەورامى دكتۆرەكەى تاڵەبانى و كاكە حەمەى فەرەج سكرتێرەكەى تاڵەبانى)
Wednesday, 10/02/2010, 12:00
من نامەوێت درێژە بدەم بەم باسە و لەسەر فەزاعەتێكیترى تەندروستى لە هەڵەبجەى شەهید قسە بكەم,ئەم جارە باسەكەم بە مەتەڵێك لە وەزیرى تەندروستى و كاكە حەمەى فەرەج دادێنم بزانم ئەتوانن ئەم مەتەڵە هەڵبهێنن؟
ئەمەش مەتەڵەكەیە:
(بینایەك 3 ڕۆژ نەخۆشخانەیە 3 چایخانەیە)
وەك بیستوومە ئەڵێن ئەوەى هەورامی بێت زیرەكە و ئەتوانێت لەكەمترین كاتدا مەتەڵ شى بكاتەوە هەروەها ئەڵێن ئەوەشى نزیك بێت لە تاڵەبانى هەرزوو مەتەڵەكان شى دەكاتەوە.
بۆیە ئەم جارە ئەم مەتەڵە بۆ ئەم دوو بەرپرسەو ئەو دوو كەسەى نزیكن لە تاڵەبانى ئەگەر بتوانن مەتەڵەكە هەڵبهێنن ئەوا .................كەمیك زیرەكن .
-هەڵەبجەى شەهید
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست