ئەگەر راستی مەحەک بێت کێ ددانی پێدا دەنێت ؟؟؟
Wednesday, 06/11/2013, 12:00
1237 بینراوە
کاتێک لێشاوی بەرژەوەندی ڕوگە و ڕووی ڕاستی ڕاستییەکان دەگۆڕێت ،مانایەک بۆ پیرۆزییەکان نامێنێت لە هەرێمەدا ،ئەبێت دەسەڵات و پارە دوو شتی ئەوەندە پیرۆز بن پیاو هەموو شتێ بخاتە پێناوی ؟؟؟!!!!!!
یا گەردەلوولی نەزانین مەحەکێک بۆ هەڵسەنگاندن ناهێڵێتەوە ....
ئێمەی خەڵکی ئەم هەرێمە گیرۆدەی ئەم دەردەین ،بۆیە کۆسپمان کەوتووەو لە جێگەی خۆماندا ناتوانین هەنگاوبنێین ،لە دنیای زانست دا ، بە زانست و ئەقڵ شتەکان پێوانە دەکرێن ، بەڵام لە دنیای ئێمەدا نە زانست دەبینرێت و نە ئەقڵ کار دەکات ، هەرچی عەقڵی ئەم هەرێمەیە بە قەد سەیارەی کوڕە مەسئولێک تیژ ڕەو ڕێ ناکات ،بۆیە سەرکردە و بە ناو سەرۆکەکانی ئەم هەرێمە ئەم هەلەیان قۆستۆتەوە و ئەسپی خۆیان لە دنیای نازانینی ئێمەدا تاو داوە ،خۆهەرچی نقەشی لێوە بێت نقەی لێ دەبڕن ...
لە دنیایدا دەڵێن کە مشتێک نیشانەی خەروارێکە ،لە دنیای لنگە و قوچی ئێمەدا خەروارێک نیشانەی مشتێکە ....
لە مێژوودا زۆر جارەسەری چ کێشەیەک هەبووە ؟؟؟؟
وا ئەم سەرکردەو مەسئولە گەندەڵانەی ئێمە پەنای بۆ دەبەن ...
یان نازانن بەری رۆژی راستی چۆن بەم بێژنگە شڕانە دەگیرێت ...
ناهەقەیشتان ناگرین چونکە مێژوو هیچ کاتێک لە دنیای ئێمەدا لێپێچینەوەی لەگەڵ کەس نەکردووە ، بۆیە تاوانبارەکان وەک بەرزەکی بانان بۆی دەردەچن ....
خۆزگە هەر بۆ تەنها جارێک ئەو هەموو راستیەتان ببینیایە کە مناڵ و شێت درکی پێ دەکەن ، نازانم ئێوە بۆ ددانی پێدا نانێن .... !!!!!!
ژڵنیا بن چەندە بە توانا بن نە توانای هیتلەر و مۆسۆلینی و شاوشیسکۆ و سەدامە دیکتاتۆرەکەی لە مەڕ خۆمان نابن ، مێژوو فڕێی دانە زبڵدانی مێژووەوە....
تکام وایە کە ئاورێک لە مێژووی خۆتان بدەنەوە ، ئێوە خەڵکانێکی شۆڕشگێڕی شاخ بوون، شەو نوخونی ئازاریی زۆرتان دەکێشا لە پێناو دیموکراسی دا ، ئەوە خێرە ئێستە وەک زەرنەقوتە ملی هەڵدەکێشن ، بێ بەزەییانە ؟؟؟!!!!
ئەی ئەوانەی کە تۆزێک ئاهی مرۆڤ دۆستاتەتان تێدا ماوە ... کاتی ئەوە نەهاتووە بڵێن بەس ؟؟؟مرۆڤ هەڵوێستە هەڵوێست نەک پلە و پایە و پارە .....