سه‌رۆک کۆمار و جێگری سه‌رۆک کۆماری ئیراق نووسینگه‌یان ده‌گوازنه‌وه بۆ سلێمانی
Friday, 06/01/2012, 12:00
ئه‌و قه‌یرانه سیاسی یه‌ی حکومه‌تی ئیراقی تێیکه‌وتوه له‌دوای ڕاکردنی تاریق هاشمی له‌ده‌ست دادگایی کردن بۆ کوردستان، سه‌رۆک کۆماریشی ناچار کرد که نه‌گه‌ڕێته‌وه به‌غدا. هه‌روه‌ک چاوه‌ڕوانده‌کرا پاش ده‌رچوونی هیزی سوپای ئه‌مریکا له ئیراق ئیدی پێکهاته‌ی ده‌وله‌تی ئیراق هه‌لده‌وه‌شێته‌وه به‌ره‌و لایه‌نی که‌م دوو جه‌مسه‌ری شیعه و سوننه. تاریق هاشمی ئه‌وهای ده‌رده‌که‌وێت تۆمه‌تی تاوانباری له‌سه‌ره به کوشتن و ته‌قاندنه‌وه و ده‌ست هه‌بوون له‌گه‌ل ئیرهاب. تاریق هه‌شمی هه‌ره‌ک مستشاره‌کانی داواکراو بۆ دادگایی کردن ڕووی له کوردستان کردووه ، و دالده دراوه له لایه‌ن ده‌سه‌لاتی دوو حیزب له هه‌رێمی بێ یاسا. دوای ڕووخانی حکومه‌تی به‌عسی ئیراق هه‌ردوو سه‌رکرده جه‌لال تاله‌بانی و مه‌سعود بارزانی بوونه فریشته بۆ ڕزگار کردنی تاوانبارانی ڕژێمی پێشوو له‌ده‌ست دادگای بالای تاوان. زۆرێک له‌و تاوانبارانه وه‌ک تارێق ره‌مه‌زان و نه‌زار خه‌زره‌جی له‌رێگای حیزبه‌که‌ی جه‌لال تاله‌بانی و به‌فه‌رمانی جه‌لال تاله‌بانی له‌سنووری ئیراق دوور خرانه‌وه و ڕه‌وانه‌ی ئۆرۆپا کران. تا ئیستاش هیچ دادگایه‌ک لێکولینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌رباز کردنی ئه‌و تاوانبارانه نه‌خستووته به‌رنامه‌ی کاری خۆی. دالده‌دانه‌که‌ی تاریق هاشمی هاوته‌ریبی ئه‌و تاوانبارانه‌یه که پێویسته له‌به‌رده‌م داداکای بالای تاوان له به‌غدا ئاماده بێت.
کلکه قوته‌ی سه‌رۆک کۆماری ئیراق به‌دوای ڕزگار کردنی کۆنه به‌عسی یه‌کان سه‌ره‌نجامی شۆمی ده‌بێت بۆخۆدی ده‌سه‌لاتی دوو بنه‌ماله. جه‌لال تاله‌بانی له‌وه‌تی تاریق هاشمی هه‌لاتووه بۆ کوردستان داماو بووه و خۆیشی ناوێرێت بگه‌ڕێته‌وه نووسینگه‌ی خۆی له به‌غدا. هه‌ر خه‌ریکی پیلان دانه‌نه‌وه‌یه که‌چۆن له‌و قه‌یرانه ده‌ربازی ده‌بێت. جه‌لال تاله‌بانی یه‌که‌م په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ل هاوڕێ کۆنه‌که‌ی خۆی که جێگای متمانه‌ی پێبووه و ئیستا وه‌ک هه‌سپه‌که‌ی ترۆژان له‌ناو گۆڕانه ده‌ستی پێ کرد . ئه‌و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی یه بۆ ئه‌وه بوو، که پارته ئۆپۆزیسیونه‌کان به‌ره‌و خۆی ڕاکێشی و بیان کات به په‌یژه به هیوای مانه‌وه‌ی خۆی له‌ده‌سه‌لات. ئه‌مه خسله‌تی مرۆڤه خۆپه‌ره‌سته‌کانه. کاک نوشیروان مسته‌فا ڤایرۆسێکی ترۆژانه ، هه‌ر مینای پێشه‌ی پێشێنه‌ی له سه‌رده‌می خه‌باتی شاخ ،گۆڕانی دروست کرد به‌ده‌ردی کۆمه‌له‌ی ڕه‌نجده‌ران، وه‌ک فاقێک بۆ له‌باربردن و له‌ناو بردنی ئه‌و شوڕشه نوێ یه‌یه له کوردستانی باشوور ڕوو له سه‌ر هه‌لدانه. کۆڕان له ڕیکخراوێکی شوڕشگێری خرایه قالبیکی ته‌سک له‌به‌رژه‌وه‌ندی دوو حیزبی بنه‌ماله له‌ناو خۆپیشاندانه‌کان وله په‌رله‌مانه‌که‌ی قادر دوبزی.
گۆڕان بووه هۆی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی جه‌لال تاله‌بانی بۆ کورسی سه‌رۆک کۆمار له ده‌نگدانه‌که‌ی پێشوو. گۆڕان ئیستا پارێزگاری له سه‌رۆکێکی تێکشکاو ده‌کات له ناو پاڕله‌مانی ئیراق ، سه‌رۆکێک که هه‌رگیز سوودی نه‌بووه بۆ دۆزی نه‌ته‌وایه‌تی کوردی له به‌غدا له‌ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی.
لێکترازانی دوو به‌ره‌ی شیعه‌و سوننه له به‌غدا کارێکی ئه‌وه‌نده ئالۆزنیه که پیوێست به توێژینه‌وه بکات. هه‌ر که‌سێکی ساده ئه‌و ڕاستی یه ده‌زانێت که ئه‌و دوو به‌ره‌یه ناتوانن به‌دلپاکی پێکه‌وه وولات به‌ڕێوه به‌رن . جه‌نابی جه‌لال تاله‌بانی یه واده‌زانێت به‌ناپاکی ده‌توانرێت دیزه به ده‌رخۆنه بکات بۆ به‌ڕێوه بردنی ده‌وله‌تێکی ئیراق . ئه‌وه‌ش هه‌ر له خسله‌تی دووفاقی جه‌لال تاله‌بانی ده‌وه‌شێته‌وه. له کاتی شه‌ڕی ئیران ئیراق جه‌نابی جه‌لال تاله‌بانی جاسوسی بۆ هه‌ردوو لا ده‌کرد و له‌هه‌ردوو به‌ر ده‌شیخوارد.
سه‌رکرده‌ی دوو حیزبی ده‌سه‌لات له کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی‌تر به‌رده‌وامی به‌ده‌سه‌لاتی خۆیان بده‌ن ،ده‌یانه‌وێت له‌و بارودۆخه‌ی هه‌نۆکه ته‌قه‌وه‌ته‌وه و ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئیراق تێیکه‌وتووه دیسان وه‌ک 1991 خه‌لک چه‌واشه بکه‌ن له‌ژێر دروشمی بریقه‌دار و نیشتمانپه‌روه‌ری و یه‌کڕێزی مالی کورد. سه‌یره ، ته‌نیا له‌و کاتانه به‌خه‌به‌ر دێن و باسی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی وه‌بیریان دێت. بیست سال له ده‌سه‌لاتی چه‌واشه‌کاری و خیانه‌ت به خوێنی کیمیا باران و ئه‌نفال و تالان کردنی داهاتی ئه‌م وولاته و به‌رقه‌راری ناعه‌داله‌تی و فرۆشتنی وولات به کۆمپانیا ی دوژمنان مێژووی شۆمی ده‌سه‌لاتی ئه‌و دوو حیزبه‌یه، و پێویسته کورد وانه‌ی لێوه‌ربگرێت و چیدی فریو نه‌خوات.
ده‌سه‌لاتی حیزبی دوو بنه‌ماله هه‌موو ڕێگایه‌کی ناپاکیان له‌به‌ر گرتووه و ده‌یگرن له به‌رژه‌وه‌نی مانه‌وه‌یان ، ته‌نانه‌ت ده‌رفه‌ته‌کانی له‌بار بۆ دروست بوونی ده‌وله‌تی کوردی به پیلانی دوژمنان له ناو ده‌به‌ن. کورد نابی ئیدی ئه‌وه‌نده ساوێلکه بێت ڕێگا به‌و دوو حیزبه بده‌ن ده‌سته‌مۆ بکرێن به دروشمی بریقه‌دار. ووشیاری جه‌ماوه‌ر له‌وه ده‌رده‌که‌وێت که له‌و دۆخه هه‌ولی ڕامالینی ئه‌و ده‌سه‌لاته بدات.. مرۆڤ ده‌بی به‌زه‌یی به خوێنی کیمیابارانی هه‌لبجه بکات، نه‌ک به‌زه‌یی به پشتیوانده‌رانی تاریق ره‌مه‌زان و ئه‌نفالچی یه‌کان. هه‌ر به‌زه‌یی یه‌ک به‌مانه خیانه‌ته به خوێنی شه‌هیدان، خیانه‌ته به نه‌ته‌وه‌و نیشتمان.
ئه‌و قه‌یرانه‌ی له نێوان به‌ره‌ی سوننه و شیعه سه‌ری هه‌لداوه، باشترین ده‌رفه‌ته بۆ میلله‌تی کورد بۆ ڕه‌ها بوون له‌ده‌ست ئه‌و دوو بنه‌ماله‌یه که په‌نجا ساله ناهێلن کورد به ئامانج بگات. کورد ده‌بی سوود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌رگرێت و بێلایه‌ن بێت له دژایه‌تی نێوان به‌ره‌ی سووننه و شیعه. له‌هه‌مان کات ئاماده بێت سوود له لاوازی ئه‌و دوو به‌ره‌یه وه‌رگرێت له‌سه‌ر ئاستێکی جیهانی. ڕووداوی دلته‌زین و دڕندانه‌ی سه‌ر هاولاتیان ده‌ڤه‌ری شرنا‌خ هیزی نیشتمانپه‌روه‌ری به‌دیکرد و زه‌لیل بوونی ئه‌و سه‌رۆک حیزبانه‌ی به‌گه‌ل نیشان دا. خه‌بات دژی ده‌سه‌لاتی مافیا که دۆڕاوی سه‌ره‌کین له‌و ململانێ یه له یادکردنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینی شوبات ئه‌رکێکی مێژوویی یه. سالێک له‌مه‌وبه‌ر پێگه‌ی دوو بنه‌ماله له‌گه‌ل به‌غدا زۆر خورت بوو ، ئه‌مڕۆ خوشبه‌ختانه ئه‌و پێگه‌یه به‌ره‌و لاوازی ده‌ڕوات. ئه‌گه‌ر له‌ده‌رفه‌تێک وه‌ک ئه‌مڕۆ سه‌رهه‌لدان دژی دیکتاتۆره‌کان خورت نه‌کرێت به ئاسته‌مه له کاتی به‌هێز بوونی ده‌سه‌لات جه‌ماوه‌ر بتوانێت داوای مافه‌کانی خۆی بکات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست