حکومەتی کوردستان یان بوکۆکەی دەستی بارزانی و تاڵەبانی
Wednesday, 18/05/2011, 12:00
ئەرکی نووسەرە ئەو وێنەیەی لەکۆمەلگا دەگوزەرێ بوێرانە پەنجەی بخاتە سەر و بڵاوی بکاتەوە. ترس بونیش هەر ئەوە نیە پەنجە بۆ پارت و بەرپرسە دیکتاتۆرەکان رانەکێشی ، بەلکو دەرنەبڕینی وێنەکان وەک ئەوەی هەیە دەچێتە هەمان خانەوە .
کەم کورد هەیە خەون بەدەولەت یان حکومەتی کوردی نەبینیوە ، ، بەلام ٢٠ سالەی رەفتاری ئیداری وسیاسی پارتی ویەکێتی ئەم خەون بونەی زۆر کەمتر کردوینەتەوە . چونکە وێنەیەکی ئەوەندە ناشیرین و ئازار دراویان پێ داوین ، خەوەکانمانی برەوێنینەوە .
رەنگ بێت کەم نەبن ئەوانەی ئەم پەرەگرافەیان پێ توندرەوی یان زمان زبری بێت . بەلام با ویژدان و راستی لەبڕی سۆز بەکاربێت کاتێک بەبەبەرچاومانەوە ٢٠ سال (٥ خولی دەسەلاتێکی دیموکراتی) سەیری رەفتار و مامەلەیان بکات وێنەکە زۆر رونە کەبارزانی و تالەبانی هەموو سنورێکی یاسایی و ئیداری دەبەزێنن و وەک لویسی ١٤ فەرەنسی گوتەنی ئەوان دەولەتن ، دەولەتیش ئەوانە .
با بەراوردی ئەو قوربانیە گەورەی بنەماڵە تێکۆشەرانە بکەین لە شەهید و بریندار مال سوتان و دەرکردن ، زیندان و ئەشکەنجەدانیان بینی ، بەڵام بەروبومە گەورەکەی کێ دەیخوات ؟
٢٠ سالە چەند بەرپرس رێگای دادگا و زیندانی بینوە سەرباری ئەوەی نیشتمانەکەمان سوپایەک لەبەرپرسی دز و تاوانبار و ناپاکی تیایە ؟
٢٠ سالە کەی بارزانی و تالەبانی بۆ یەک جاریش لیژنەبەدواچونەکانیان ، پەیمانەکانیان بۆ چاکسازی ، سەروەری یاسا ، درۆیەکانی تریان لە سەر کەنالەکانی تێڤێ جێ بەجێ کردوە ؟
٢٠ سالەدا کەی دەسەلات بۆتە زیندو یان بەهیزکردنەوەی کەرامەتی کەسێتی ونەتەوەیی تاکی کورد بەلکو بەپێچەوانەوە تاپێیان کراوەو دەکرێت بە (داهات و دەسەلاتی سیاسی) تاکی کورد زەلیل و کەرامەرتی کەسێتی تێک دەشکینن ؟
ئاخر لەوە گالتەجارتر هەیە حکومەتێک بەناو هەیە بەلام یاسا و دادگاکان تەنیا بۆ هەژاران و دەنگە رەخنەگرانێتی ؟
لەوەگالتەجارتر هەیە یەکێتی قوتابیان زانکۆی سلاح الدین دادەخات سەرۆک حکومەت و وەزیری پەروەردە وەک ٢ تەها محیدین مەعروف ، دەلێن ئێمە ئیدانە دەکەین ؟
لەوەگالتەجارتر هەیە سەرۆکی پەرلەمانەکەی دەرگا لەسەر پەرلەمانتار دابخات و وشەی عەسیر مەیدان بەکاربێنێت هیچ کاردانەوەیەکی یاسایش بەرامبەری نەبێت ؟
لەوە گالتەجارتر هەیە پارتی بەرێوبەری پۆلیس (حکومەت) لەمەسیف زیندانی بکات !؟
لەوە گالتە جارتر هەیە ، بەروژی روناک ملیارەها دۆلاری ئەم گەلە پارتی ویەکێتی بەجۆرەها شێوە دەیدزن ، کەچی پەرلەمانتارە بێکەرامەتەکانیشیان دەستە پڕ لەتاوانەکانیان بۆتێپەرینی بەرز دەکەنەوە و یەک بەرپرسیش ڕیگای دادگا و زیندان نابینێ ، بەلام ئەگەر منالە هەژارێک ١٠ دۆلار بدزێت سزای یاسایی دەدەن ؟
لەوەگالتە جارتر هەیە حکومەتێک دەیان نمونەی هاوشیوەی سەرۆکی شوێنەواری هەولێری دەرچوی بەشی شانۆ بێت ؟
لەوەگالتەجارتر هەیە بەهۆی تەسلیم نەبون بە سیاسەتەکانی پارتی ویەکێتی بودجەی ئۆپزسیۆن ببردرێت و سەرۆکی حکومەتیش بلێت بەدەستە من نیە پارتی ویەکێتی وەزارەت و دەزگای حکومیان لەبەردەستا ناتوانم ڕێگای پێ بگرم ؟
لەوەگالتە جارتر هەیە بارزانی وتالەبانی بەئارەزوی خۆیان هەرچی بیانەوێت لە بردنی داهاتی هەژارانی گەل ، داکۆکی لەبەرپرسی گەندەڵ و ناپاک و دز بکەن ، مولک ومالی گەل داگیر بکەن ، وتە و کردارەکانی خۆیان سەدام ئاسا ببێتە یاسا و ئەوەی رەخنەی جدیشیان لی بگریت سزا و تیرۆری بکەن ؟
لەوە گاڵتەجارتر هەیە کەبەهۆی کۆیلەنەبونی یەکگرتوو گۆران و کۆمەل بودجە دەبرژرێت بەرهەم سالحی سەرۆک حکومەتیش پاساوی ئەوە دەهێنتەوە پارتی ویەکێتی بریاردەرن نەوەک ئەو !!؟
لەوەگالتەجارتر هەیە ٢٠ سالە نازانین ئەوهەموو پارەو مولک و مالەی بەرپرسان چۆن بەدەست هات و دەرگا و پەورەندی فەرمانەگەی تاپۆ ش بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان والا نەبێت ؟
لەوەگالتە جارتر هەیە بەرۆژی روناک داگیرکەر ئاسا تالانی داهاتی گەل و نیشتمان پڕ لەناپاک و بەرپرسیارەتی بەرزیان پێ بدرێت ، دالدە ی جەلادانی ئەنفال و پێشێلکەرانی یاساش بەرێزەوە بەرەو سەری رەش و قەلاچۆلان ببەن بۆ سەدان تاوانی هاوشێوە ، نە دادگا و یاسا بونی نیە ، بەلام ئەگەر یەک روژنامەنوس و رۆژنامەیەک هەلەیەک بکات ئەوا زیندان و سزا لەدادگا قەشمەرخانەکانی پارتی ویەکێتی دا هەیە ؟
سەیر بکەن ١٠ شەهید و ٤٠٠ بریندار بەدەستی چەتە کانی بارزانی وتالەبانی شەهید و بریندار کراون ، دادگا ویاسا بەرامبەریان بونی نیە بەلام ئەحمەد میرە لەیەک ڕۆژدا ٣ جار بانگهیشتی دادگا و زیندانی دەکرێت ؟
ئەم دەسەلاتە باشترین ماهیەت و راستگۆیی ، لەکاتی ئازاردان و فشارخستە سەری یان وەک لیژنە گالتە جاریەکەی بارزانی شەهید سەردەشت دەکاتە تیرۆریست یان تاڵەبانی ئاسا جەلادی نەتەوەیەک ( تاریق رەمەزان) ئازاد دەکات ، لیژنەی بەدواچونیشی چاو مۆنی سیاسیانە دایدەخات ؟ بافێل لەخۆمان زیاتر نەکەین ، ئەمە حکومەت نیە بەلکو قەشمەرخانەیەکی گەورەی بارزانی و تالەبانیە ، پارتی ویەکیتیش دوقوتابخانەن بۆ فەساد وزەلیل کردنی تاکی کورد . پاراستنی ئەم حکومەت پەرلەمانەش بەرەخنە گرتن بەزمانی گوڵ ناکرێت روداوەکانی دوای ١٧ شوباتیش دوبارە سەلماندویانەوە کەدەسەلات بەزمانی گوڵ و ئاشتی ئاشتی یەک بارەگاش چول ناکات!؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست