کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قوباد تاڵه‌بانی: ڕێوی له‌ جێی شێرده‌کا گێره‌!

Friday, 22/01/2010, 12:00


چۆن له‌بیرمان ‌چێ له‌ سه‌رده‌مانێکدا که‌ هێزه‌کانی پیشمه‌رگه‌ له‌ لوتکه‌ی سه‌وه‌ری و گیانفیدایی دابون. له‌ پێناو ناوی به رزی کوردایه‌تی چ که‌سانێ له‌ ڕیزی ڕێکخستنه‌کانی یه‌کێتی بون. ئه‌و ڕۆژانه‌ کوڕانی ده‌ستپاک، دڵ گه‌وره، ڕۆشنبیر، خۆنه‌ویست، به‌ردی بناغه‌ی شۆڕش و خه‌باتیان داڕشت. پیت به‌ پیت و وشه‌ به‌وشه‌ ی به‌رنامه‌و په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی شۆڕشیان له‌سه‌ردڵ و له‌ هه‌ناوی کادراندا تۆمارکرد و نوسیه‌وه‌. له‌ گه‌ڵ هه‌ر هه‌نگاوێ هه‌زاران هه‌ڵه‌ت وهه‌ڵدێر، هه‌ورازو نشێو، سه‌رکه‌وتن و هه‌زاران ئاوات دور ڕوانین له‌ پاشه‌ڕۆژ و به‌وردی هه‌نگاونان بۆ لوتکه‌، ئه‌مه‌ بو به‌رنامه‌ی شۆڕشی نوێ.
مه‌خابن هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ و هه‌ر له‌وکاته‌وه‌ی که‌ سه‌رانی ده‌سه‌ڵات خه‌ون و هیواکانی میلله‌تی وه‌لا نا و ئه‌و هه‌مو قوربانیه‌ی میلله‌تی له‌ بیر کرد، خویاندایه‌ خۆده‌وڵه‌مه‌ند کردن و ده‌ستگرتن به‌ کورسی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ بوه‌ ته‌نها ئاواتیان. لێره‌وه‌ چیدی نه‌یان توانی ڕێز له‌ په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی شۆڕش بگرن و که‌وتنه‌ پێشێلکردنی ته‌واوی مه‌بده‌ئو بنه‌ماکانی، هه‌ر لێره‌وه‌ پێوسیتیان به‌ که‌سانی لێهاتو و لێوه‌شاوه‌ و دڵسۆز نه‌ما، و ئه‌مان پێویستیان به‌ که‌سانێ بو که‌ ئه‌م جۆره‌ پێشێلکاریانه‌ی مه‌بده‌ئی شۆڕش و خیانه‌تیان لێ قبوڵ کا، بۆ یه‌ که‌وتنه‌ دورخستنه‌وه‌ی که‌سانی دڵسۆز و کارا و له‌ جێگه‌یان که‌سانی کاسه‌لێس و بوده‌ڵه‌ و هیچ نه‌زان یان دانا.
وه‌ک وه‌عدمان دانێ و له‌م وتاره‌دا باس له‌ ده‌ورێکی تری قوباد تاڵه‌بانی ده‌که‌ین که‌ چی کرد به‌ کۆمیته‌ی یه‌کێتی له‌ واشنتن. سه‌یرتر له‌وه‌یه‌ ئه‌م براده‌ره‌ له‌ سه‌ره‌تا وه‌ و هه‌تا ئێستاشی له‌ گه‌ڵ بێ هیچ پۆستێکی حیزبی له‌ ناو یه‌کێتی دا نیه، که‌چی عه‌ره‌ب وته‌نی کل فی الکل خۆیه‌تی. خۆ ده‌توانرا پۆستێکی بده‌نێ و پۆست دابه‌شکردن هه‌ربه‌ده‌ست خۆیان ‌بو، کێ ده‌یتوانی بڵێ نا؟ ئێمه‌ لامان وایه‌ ئه‌مه گاڵته‌کردنێکی تری‌ ئه‌و سه‌رکردایه‌تیه‌ و‌ ده‌یه‌وێ به‌ ئاشکرا و به‌ ده‌نگی به‌رز بڵێ هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ و ئێمه‌ خۆمان هه‌مو شتێکین و گاڵته‌ به‌ هه‌مو شتێ ده‌که‌ین به‌ یه‌کێتیشه‌وه‌!
به‌هه‌رحاڵ قوباد وه‌ک به‌رنامه‌ی بۆ دانرابو که‌وته‌ دورخستنه‌وه‌ و لێدانی ئه‌وانه‌ی ترسی لێیان بو که‌ ئاراسته‌ی یه‌کێتی له‌ واشنتن به‌ ئاقارێکی تردا ببه‌ن. بۆیه‌ هه‌ر زو گه‌ڕا و کێ نه‌زان و ساویلکه‌ و بێئاگایه‌ له‌ سیاسه‌ت و کاسه‌لێسی بۆ ده‌کا یه‌ک یه‌ک و تۆزه‌ تۆزه‌ هێنانیه‌ پێشه‌وه‌ و کردنی به‌ ئه‌ندامان ولێپرسراوی کۆمیته‌که‌. سه‌یرتر له‌مه‌ جارێک له‌جاره‌کان و له‌ ناوه‌ڕاست و گرمه‌ی هه‌ڵبژاردنی کۆمیته‌ی ئه‌مریکا بۆ ئه‌ندامان و کارگێڕان و لێپرسراوی کۆمیته‌ی واشنتن، نامه‌یه‌کی جه‌لال تاڵه‌بانی، هات و تیایدا لێپرسراوی کۆمیته‌که‌ دیاری کرابو که‌ که‌سێک بو دور له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ و بێئاگا ، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوکی ده‌وڵه‌مه‌ندێکی هاوڕێی مام جه‌لال بو. به‌ڵێ کونده‌ په‌پوی هه‌ڵبژاردن به‌ سه‌رشانی دارا خێڵانیه‌وه‌ نیشته‌وه‌.
له‌دوای ئه‌م کۆمیته‌که‌ ماوه‌یه‌ک وه‌ک له‌سوڕی قۆزاخه‌دابێ مایه‌وه‌ و هیچ لێپرسراوێکی دیارو ئه‌وتۆی نه‌بو. له‌م ماوه‌یه‌دا و به‌ بێ دیاریکردن هه‌ردی نوری سه‌رپه‌رشتی هه‌ندێ له‌ کاره‌کانی ده‌کرد، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م زاته‌ لای قوباد تاڵه‌بانی قبوڵ نیه‌ و به‌گومانه‌ له‌ گوێڕایه‌ڵی و دڵسۆزی. به‌ڵام که‌س ناتوانێ گله‌یی له‌ هه‌ردی نوری بکا و هه‌ر هیچ نه‌بێ ئه‌م ته‌واوی ته‌مه‌نی لاوی له‌پێشمه‌رگایه‌تی و شاخ به‌سه‌ر بردوه‌.
ماوه‌یه‌ک تێپه‌ڕی و کاک گۆران ڕه‌حیمی بێئاگا، گه‌نجی په‌روه‌رده‌ی پاکستان کرایه‌ لێپرسراوی کۆمیته‌ و سه‌یرتر ئه‌م براده‌ره‌ هه‌تا له‌پایزی داهاتودا وازیان پێ هێنا بۆ سامی ساڵه‌یی نه‌یده‌زانی که‌ یه‌کێتی له‌ به‌رنامه‌دا حیزبێکی سۆشیال دیموکراته‌. له‌ناو کۆمیته‌که‌دا و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سه‌کان هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی هاوڕێیه‌تی و خۆشه‌وسیتی یه‌کیان بۆیه‌ک نیه‌، بۆ یه‌ و هه‌میشه‌ له‌ گاڵته‌ کردندان به‌ یه‌کتری و هێنده‌یان گاڵته‌ به‌یه‌ک کردوه‌ هه‌موان له‌م ناوچه‌یه‌ بیستویانه‌. له‌ وانه‌ ناوهێنانی ئه‌ندامی کارای خۆیان به‌ خوشکه‌ ئالان، له‌ کاتێکدا ئه‌م براده‌ره‌ گه‌نجێکی تازه‌پێگه‌یشتو و حه‌زی له‌ لاسایی کردنه‌وه‌ی ستایلی ئه‌مریکیه‌. شتێک تریش و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان له‌ هه‌مو که‌س ناته‌باترن له‌گه‌ڵ یه‌ک ناکرێ ئاهه‌نگێ بکه‌ن و شه‌ڕێکی تیا نه‌قه‌ومێ. له‌ تازه‌ترین شه‌ڕییان وتازه‌ترین ئاهه‌نگیان ئا‌هه‌نگی سه‌ری ساڵی 2010 بو. سامی ساڵه‌یی پاش ئه‌وه‌ی نائومێد ده‌بێ و حیزب یارمه‌تی نه‌دا بۆ گێڕانی ئاهه‌نگ. ‌ بڕیارده‌دا له‌ ماڵی خۆیان ئاهه‌نگێکی خێزانی ساز بکات و هه‌ندێ له‌ ئه‌ندامان و دۆستان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ بانگ ده‌کات. له‌ناویاندا به‌ خوێنی سه‌ری یه‌ک تینو، نه‌جاتی عود، کارزانی حیمایه‌ و ئه‌رده‌ڵان. دیاره‌ سه‌ری ساڵه‌ و براده‌ران ده‌خۆنه‌وه‌ و به‌یه‌کترییه‌وه‌ ده‌یگرن. له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر له‌ بناغه‌دا ئه‌مانه‌ کۆمه‌ڵێکی ناته‌با و دژه‌یه‌کن، بۆیه‌ وه‌ک بیستمان لێیان ده‌بێته‌ شه‌ڕه‌جنێوتێر ئیهانه‌ی یه‌کتری ده‌که‌ن له‌به‌رچاوی خێزانی خۆیان و خانه‌خوێ و ئاهه‌نگه‌که‌ به‌ ناته‌واوی کۆتایی دێ وهه‌ندێک به‌ عاجزی ماڵه‌که‌ به‌جێ ده‌هێڵن. پێده‌چێ سامی خۆی ویستبێتی ئه‌م شه‌ڕ و پێکدادانه‌ دروستکا و هیچ ڕێگریه‌کی له‌ هه‌ڵگیرساندنی دا نه‌کردوه‌.
له‌ قاره‌مانێتی ه‌کانی تری قوباد به‌سه‌ر ئه‌م کۆمیته‌یه‌وه‌، هه‌ر کاتێ شتێکی به‌دڵ نه‌بێ، ئه‌م وه‌ک ئاغای تاڵه‌بانی ده‌خوڕێ و هه‌رچی نزم و سوکایه‌تیه‌ پێیان ده‌کا و که‌سیش ناتوانێ به‌ره‌نگاری بێته‌وه‌ یان قسه‌ له‌ قسه‌یدا بکا. زۆر ئاساییه‌ و جنێودان به‌ که‌سه‌کان و سوکایه‌تی کردن ته‌نانه‌ت به‌ کورد و پێشمه‌رگه‌ و خه‌باتیان بۆ هه‌رمه‌به‌ستێ قوباد بیه‌وێ. وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ دانیشتنێکیاندا و به‌ ئاشکرا و به‌ بێ ئه‌وه‌ی سڵ له‌مان بکاته‌وه‌، ده‌ڵی "دوێنی دوو پێشمه‌رگه‌ی باوکمیان، مه‌به‌ستی پێشمه‌رگه‌ی حیمایه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی، وه‌ک سه‌گ له‌ به‌غدا به‌دوای سه‌یاره‌دا ڕاکێشراوه‌"، براده‌ران هه‌ر یه‌ک سه‌یری یه‌کتری ده‌که‌ن و هه‌تا ئێسته‌ش که‌سیان نه‌یانتوانیوه‌ بیده‌نه ڕوی.
له‌ کۆتاییدا قسه‌و باس زۆره‌، موکه‌سه‌راتی کۆمیته‌ی واشنتن و ئاغایه‌تی قوباد له‌ ئه‌مریکا هێجگار زۆرتر، و ده‌ڵێین ده‌مێکه‌ کاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ ئه‌م ده‌سته‌ و دایه‌ره‌یه‌ ڕه‌وانه‌ی توێیه‌کانی میژو بکرێن. ته‌نها ویست و قودره‌تی گه‌ل ده‌توانێ ئه‌مه‌ بکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە