کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌رێ به‌رهه‌م ساڵح ده‌بێته‌ فلادمیر پۆتینی كوردستان؟

Tuesday, 11/08/2009, 12:00


 هه‌ر لایه‌نێك بیه‌وێت به‌ ده‌نگی فێڵ بیباته‌وه‌ له‌هه‌ڵبژاردندا، چاره‌نووسی دوا ڕۆژی به‌وانه‌ ده‌گات به‌ر پێڵاو و به‌رد‌و هێلكه‌دران‌و تڕۆكران له‌م جیهانه‌، ئێمه‌ هه‌موو به‌ زیاده‌وه‌ قسه‌ی خۆمان له‌ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنكرد، ماوه‌ته‌وه‌ رێز له‌ده‌نگ‌و ئیراده‌ی گه‌ل بگرین‌و پیرۆزبایی له‌سه‌ركه‌وتووان‌و ئیدانه‌ی خروقات بكه‌ین، پێم خۆش بوو ئه‌و لیسته‌ی من ده‌مه‌ویست زۆرترین ده‌نگ بێنێته‌وه‌ له‌سه‌ری سه‌ره‌وه‌ بوایه‌، به‌ڵام ئیراده‌ی گه‌ل له‌سه‌ر سه‌ر، چۆن ده‌ڵێین بژی گه‌ل هێزی گه‌ل، هه‌روا ده‌بێت بڵێین بژی ئیراده‌ی گه‌ل‌و ده‌نگی گه‌ل، ئه‌گه‌ر كارمان بۆ گه‌له‌‌و مه‌به‌ست خزمه‌تكردنیانه‌، له‌هه‌ڵبژاردنی پاكدا ته‌نها گه‌ل براوه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ بڕیاری خۆی ده‌دات له‌سه‌ر سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردن، كه‌واته‌ پیرۆز بێت له‌وه‌ی سه‌رده‌كه‌وێت، پیرۆز بێت له‌وه‌ی له‌كوردستان سه‌ركه‌وت.
- لیستی كوردستانی هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌ ده‌كات نێچیرڤان بارزانی بكاته‌وه‌ به‌سه‌رۆكی وه‌زیران، ئه‌گه‌ر بێتو كوردستانیش بكاته‌ به‌هه‌شته‌كه‌ی جیهان، چونكه‌ گه‌ل نایه‌وێت یه‌ك بنه‌ماڵه‌ به‌سه‌ریه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتدار بێت، چۆن فلادمیر پۆتین له‌ناكاو په‌یدا بوو ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی یه‌ڵتسنی له‌ بردنه‌وه‌ی كۆمۆنیسته‌كان ڕزگار كرد، به‌ هه‌مان شێوه‌ش پێشبینی ده‌كه‌م به‌رهه‌م ببێته‌ پۆتینه‌كه‌ی كوردستان، سلێمانی ئاشت بكاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌و حكومه‌تی كوردستان.
- له‌ گه‌رمیان له‌ به‌رده‌م بنكه‌كانی ده‌نگدان داوا له‌ خه‌ڵكه‌ ده‌كرێت ده‌نگ به‌ لیستی كوردستانی بدرێت، هه‌ر باشه‌ خۆیان ناكه‌نه‌ ناو سندوقه‌كانه‌وه‌.
- هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌نگی نه‌دا ناوی نه‌هاتبوه‌وه‌، چونكه‌ بایه‌عیه‌كه‌ی نه‌قڵكرابوو بۆ كه‌ركوك، وتیان نه‌وه‌كو فێڵ له‌بانگه‌شه‌ی پیاوه‌كه‌ی بكات‌و ده‌نگ به‌ براكه‌ی بدات.
- تاڵه‌بانی‌و عه‌لی باپیر‌و نێچیرڤان‌و به‌رهه‌م ساڵح و .....خۆیان و هاوسه‌ره‌كانیان پێكه‌وه‌ ده‌نگیاندا، كاری جوان‌و مۆدێرنانه‌یانكرد ده‌ستیان خۆش، هیوادارین له‌ هه‌مو كارێكدا وابن، ته‌نها بۆ ریكلامی راگه‌یاندن كار نه‌كه‌ن.
- هاوڵاتی "یه‌كێتی پاسه‌كانی سلێمانیان بۆ خۆیان قۆرغ كردووه‌".ئه‌وه‌ گۆڕان هه‌رچی بكردایه‌ فزه‌تان لێوه‌ ده‌رناچوو، میدیای ئازاد پێویسته‌ چاوی له‌ئاست هه‌مووان به‌ یه‌كسانی كراوه‌ بێت، وه‌لێ به‌ینی خۆمان بێت ئێوه‌ چاوێكتان هه‌میشه‌كراوه‌ بوو ئه‌وی دی به‌سترابوو.
- مه‌هدی زێباری له‌ئاكرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بووه‌ لیستی گۆڕان، یه‌كێتیه‌كانی‌ ئاكرێ ئازای گیایان شكاند، كه‌چی كۆڵی نه‌دا‌و به‌رده‌وام بوو، ئافه‌رین بۆ خۆی ملی نه‌ك بۆ موچه‌ بۆ شه‌قیش شۆڕ نه‌كرد.
- به‌ پێی راپرسی ماڵپه‌ڕی كۆردۆنیا لیستی 4 پارته‌كه‌38% و دوو پارته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌13%ده‌هێننه‌وه‌، ئه‌گه‌ر من ئه‌و راپرسیه‌م بكردایه‌ شه‌رمم ده‌كرد بڵاوی بكه‌مه‌وه‌.
- لیستی گۆڕان باوه‌ڕی به‌ سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی نییه‌، كه‌چی كه‌سمان نه‌بینی كارتی سپی بخاته‌ سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه‌، ته‌نانه‌ت سه‌رۆكه‌كه‌شی ده‌نگی بۆ به‌ڕێز كه‌مال میراوده‌لیدا، ئه‌مه‌یه‌ سه‌ربانێك‌و دوو هه‌وا، ئیتر چۆن به‌و دوعایه‌تان بڵێین ئامین، پاڵێوراوی مسۆگه‌ری براوه‌تان هه‌بوایه‌ نه‌ك سسته‌می سه‌رۆكایه‌تی سسته‌می مه‌له‌كیشتان قبوڵ ده‌كرد.
- ماڵپه‌ڕی ستاندارد پێش ده‌نگدان وێنه‌ی هه‌ر چوار پیاوه‌كه‌ی پێكه‌وه‌ بڵاو ده‌كرده‌وه‌، وه‌لێ كه‌ ده‌نگدان ته‌واو بوووكاریان پێیان نه‌ما، ته‌نها دوو پیاوه‌ ریشداره‌كه‌ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌، دیاره‌ هه‌نووكه‌ ئه‌وان له‌ماڵه‌وه‌ چاوه‌ڕوان ریش درێژ بوون ده‌كه‌ن.
- هاوڵاتی "لیستی گۆڕان‌و كه‌مال میراوده‌لی له‌سلێمانی‌و كوردستانی‌و بارزانی له‌هه‌ولێر‌و دهۆك له‌پێشه‌وه‌ن، ئیتر بۆ سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی ده‌ستوور ره‌ته‌ كه‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌ر وا هه‌میشه‌ له‌ دۆڕان‌و بردنه‌وه‌ پێكه‌وه‌ن.
- پارێزگاری سلێمانی فۆڕمی دامه‌زراندن دابه‌ش ده‌كات، ئه‌مه‌ سه‌ره‌تایی گۆڕانكارییه‌، هه‌ر باشه‌ حكومه‌تیش ته‌شكیل ناكات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە