نه‌مانی سووبسید و چڕکه ساتیه‌ک به‌ره‌و فه‌وتان
Thursday, 23/12/2010, 12:00
من ئه‌و که‌سه‌م ، هه‌موو رۆژیه‌ک، ژیانی ئه‌مڕۆم ده فرۆشم، بۆ کرینی نانی سبه‌ی، هه‌ی ژین های ژین، له‌م بازاره بێ رۆحه‌دا، ژیان هه‌رزانتره له نان
شیعری: ئه‌حمد شاملوو، وه‌رگێرانی ناسر حیسامی
چڕکه‌ساته‌کان بۆ نه‌مانی سووبسید له ئێران و ته‌واو بوونی کاتی سووبسید و ئازاد بوونی نرخی هه‌موو شتیه‌ک و ئه‌مجاره هێرشیه‌کی نوێ بۆ سه‌ر کاسبکارانی زۆربه‌ی شاره‌کان ده‌ستی پێ‌کرد.
به دڵنیاییه‌وه باردۆخیه‌کی سه‌خت و ناڵه‌بار بۆ ده‌یان میلیون که‌سی هه‌ژار و نه‌دار له ئێران دێته ئاراوه، لێره‌دا ته‌نانه‌ت رژێمی دژه مڕۆییش که‌وتوه‌ته دڵه‌ڕاوکێ و خۆی ئاماده کردوه بۆ هه‌ر جۆره ده‌نگی نارزایه‌تیه‌ک و هه‌موو شاره‌کانی به هێزی دژه شۆرش میلیتاریزه کردوه و جیا له‌وانه ده‌ستی داوه‌ته سێداره‌ی لاوانی شۆرشگێر و که‌سایه‌تیه مه‌ده‌نی و سیاسیه‌کان و هه‌ر وه‌ها بۆ تۆقاندن و ترس خستنه دڵی خه‌ڵکی ئێران هه‌ر رۆژه به جۆریه‌ک مانۆر ده‌دات له نێو کۆڵانه‌کان.
ئه‌گه‌ر چی فه‌زایه‌کی تسێنه‌ری خۆڵقاندوه، ئه‌گه‌ر چی فه‌زای سه‌رکۆت شاڕاوه نیه هه‌موو جیهان ئه‌وه ده‌زانن و ئه‌وه‌ی ده‌بێ له یادی نه‌که‌ین وڕه‌ی جه‌ماوه‌ره و روویه‌کی تری ئه‌م کێشه‌یه که ده‌سه‌ڵاتدارانی رژێمی کۆماری ئیسلامی به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن و هه‌ر وا که دوای هه‌ڵبژاردنه‌که هێنده ترس که‌وتبووه دڵیان که خۆیان ئاماده کردبوو له کاتی روودانی هه‌ر شتیه‌ک بکه‌ن و بچن بۆ سووریا و ته‌نانه‌ت خامنه‌یی هه‌واپیماکه‌یشی ئاماده کرد بوو بۆ ئه‌و ڕا کردنه و ئه‌وان هێنده له خه‌ڵک ده‌تسن هه‌ر بۆیه ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌م هه‌موو توند و تیژیه.
بروای من ئه‌م جاره جه‌ماوه‌ر داوای نان و ماڤی ژیانی خۆیان ده‌که‌ن و شوحاریان ده‌بێ به نانی من چی لێهات و زۆر به جدیه‌وه پایه‌کانی ئه‌م رژێمه ده‌هێننه له‌رزین و ئه‌مه نه پرسی سیاسیه و نه فمینیستی یان ... پ پرسی ژیانه و خه‌بات بۆ نان، ئه‌مه له لایه‌که‌وه و له لایه‌کی‌تره‌وه به هه‌ست کردوه به‌و مه‌ترسیه و هه‌ر بۆیه هه‌موو شار و کۆڵانی زۆر به تۆندی میلیتاریزه کردوه و لیباس شه‌خسیه‌کانی 24 ساعه‌ته له نێو ئه‌و کۆڵانانه‌دا ده‌سوورێنه‌وه.
داننی سووبسید بۆ قشری هه‌ژار و نه‌دار له ئێران له‌و سیاسه‌ته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت که ده‌وڵه‌ت بتوانێ قه‌رز و که‌سری بودجه‌که‌ی وڵات بشارێته‌وه و له‌و رێگه‌وه بتوانێ ئه‌و بره پووڵه‌ی که که‌سری هێناو جوبران بکاته‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌م قه‌ره‌بوو کردنه‌وه ببێته هۆی له ناو چوونی ژیانی ده‌یان میلیون که‌س و شیرازه‌ی بنه‌ماڵه‌کان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و به هه‌زاران ئافره‌ت به ناچاری و ته‌نیا بۆ په‌یدا کردنی نانی رۆژانه‌یان تووشی کێشه‌ی له‌ش فرۆشی د‌بنه‌وه و هه‌ر به‌و هۆیه شیرازه‌ی هه‌زاران بنه‌ماڵه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و به میلیونان منداڵ ئاواره‌ی کۆڵان و شه‌قامه‌کانی شاره گه‌وره‌کان ده‌بن یان ده‌کرێن ته‌نیا و ته‌نیا بۆ بژیوی ژیان و نانی رۆژانه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره قسه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی رژێمی که ده‌ڵێن ئه‌م ئازاد کردنی سووبسیدانه وڵات له قاقڕستان رزگار ده‌کات و ئاوه‌دانی بۆ ئێران دێنێت، به‌ڵام به بروای هه‌موو ۆسپۆرانی بواری ئابووری جیهان تا ئێستا هیچ وڵاتیه‌ک نه‌یتوانیوه ئه‌و کاره بکات و وڵاته‌که‌ی تووشی قه‌یران نه‌کردبێ و لا بردنی هه‌ر شتیه‌ک ده‌بێت ستیه‌کی تر ببێته جێگه‌که‌ی و بتوانێ شوێنی ئه‌و نه‌مانه بۆ خه‌ڵک پڕه‌وه بکات، به‌ڵام به داخه‌وه له ئێران برێکه که‌م پووڵ به خه‌ڵک ده‌ده‌ن و واده‌زانن به‌و سیاسه‌ته هه‌له و پڕ له گه‌نده‌لیه ده‌توانن ئابووری ئێران به‌ره‌و پێش ببه‌ن و به بروای من ته‌نیا ده‌سکه‌وتی نه‌مانی سووبسید ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک هه‌ژار‌تر ونه‌دار تر ده‌بن و سه‌رمایه‌دار ده‌وڵه‌مه‌ندتر(لێره‌دا کاتێ باسی سه‌رمایه‌دار ده‌که‌ین مه‌بستم له ده‌سه‌ڵاتدارنی رژێمه چۆنکا ئه‌وان وه‌ک مۆته‌که ده‌ستیان گرتوه به سه‌ر هه‌موو داهاتی ئێران‌دا) ده‌بێت.
رژێمی کۆماری ئیسلامی وا ده‌زانێت به نه‌دانی سووبسید به خه‌ڵک ئێتر زۆر پێویستی به فرۆشتنی نه‌وت نامێنێت و ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌یی گه‌ماڕۆ بخه‌نه سه‌ر نه‌وت ئه‌وا ئێتر له‌و کاته‌دا فشار ناێته سه‌ر حکومه‌ت و ئه‌وه خه‌ڵکن که ده‌بێ باجه‌که‌ی بده‌ن و هه‌ر وا که تا ئێستا ته‌نیا خه‌ڵک باجی گه‌ماڕۆکانیان داوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست