ده‌ردی............ دووری
Friday, 27/05/2011, 12:00
یاده‌کانی ...... دووری وڵات
چاوی شینی بێ گه‌ردی
دڵ و خه‌ڵات
ئه‌و ڕۆژانه‌ی تارای ته‌مه‌ن
ئاوازی خه‌ونی شارێک بوو
کاته‌کانی ساتی ته‌مه‌ن
چرۆی گوڵ و
خۆرپه‌ی دلی به‌هارێک بوو
ته‌مه‌ن ڕۆیی دڵ بێ ئاگا
خه‌ون له جێگای هه‌مان خه‌یال
هێشتا قاجم کۆچه‌ره‌و
دڵم په‌رتۆکێکی به‌تاڵ
چه‌ند سته‌مه مه‌رگ و پیریی
له پڕدا یه‌خه‌ت بگرێت
به لاتانه تێ ده‌په‌رێت
خه‌راباتی به‌هارێکه
ئه‌ی ته‌مه‌نی مه‌ر گ و پیری
جارێک لاده له خاک دڵدا
شیوه‌ن بۆ سه‌ده‌م ساز ده‌که‌م
کێ بێ ڕۆڕۆی مه‌رگم بکات
ته‌نها هه‌ر خاک ده‌مناسێ
خاکیش بۆ خۆی ڕێبوارێکه
با هه‌ر دڵم ئاگای لێ بێت
له که‌ناری ڕووبار تدا
ده‌یان ساڵه بووم به سۆفی
له سۆراخی گوڵزارتدا
ده‌یان که‌شتی هات و ڕۆیشت
دانه‌یه‌کیان لام نه‌وه‌ستا
هێشتا کۆڵم ڕی سه‌فه‌ره و
که‌ی یشووم دێ له م خه‌مه
گه ڵای ژاله له‌دمما
له جێ ماچی رووخسارته
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست