کۆنفڕانسێکی گرنگ سەبارەت بە پرسی ژنان لە لەندەن بەڕێوە چوو
Monday, 16/01/2012, 12:00
ڕۆژی14 /1 /2012 کۆنفڕانسێکی گەورە لە ئەمنستی ئەنتەرناشناڵ بەڕێوەچوو سەبارەت بە بەردبارانکردن و لە سێدارەدانی ژنان و هەرەوەها جۆرەکانی تری توندوتیژی.ژنانی رۆژهەڵات و باکورو باشوری کوردستان باسییان لەکێشەکانی ژنان لەهەریەکە لەو بەشانەی کوردستان کرد.شایەنی باشە نوێنەری ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دژایەتی خۆی و ئەمنستی ئەنتەرناشناڵی دووپات کردەوە سەبارەت بە بەردباران کردن و لە سێدارەدانی ژنان لە ئێران و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
سه‌باحه‌ت تونجه‌ل ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی تورکیا له سه‌ر لیستی حیزبی ئاشتی و دیموکراسی باسی بارودۆخی ژنانی باکور کرد وە دەوروکاریگەرییەکانی ژنە پارلەمانتارەکانی حزبی ئاشتی دیموکراسی و چەند بابەتێکی تر.
- هۆزان محمود نوێنه‌ری ڕێخراوی ئازادی ژن له عێراق و یه‌کێک له ڕێکخه‌رانی کۆنفرانسه‌که له وتاره‌که‌یدا باسی له توندڕه‌ویی دینه‌کان کرد و له نێویاندا ئیسلام باسی پله دووی ژنانی کرد له ژێر سایه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا له وڵاتانی وه‌کو ئێران و سعودیه و ئه‌وانی تردا. هۆزان باسی له‌وه‌ش کرد که له کوردستانی عێراقدا جیاواز له وه‌ی له ده‌ستوردا باسی لیوه کراوه به‌ڵام به ڕواله‌ت شه‌ریعه‌تی ئیسلام باڵا ده‌ست نی یه. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کولتوری کۆنه‌پارێزی و نه‌بونی ئازادی یه فه‌ردی و مه‌ده‌نی یه‌کانی ژنان زۆر به‌رچاوه وه ئاستی کوشتار و ناچارکردنی ژنان به خۆ کۆشتن زۆر له هه‌ڵکشاندایه. هۆزان باسی دینه‌کانی تریشی کرد که ئه‌وانیش له سه‌ر بنه‌مای پیاو سالارین و وه‌کو که‌یسی دوعا خه‌لیل ئه‌سوه‌د کچه یه‌زیدی ته‌مه‌ن 17 ساڵه که له لایه‌ن که‌س و کار ی یه‌وه به به‌رچاوی دوو هه‌زار که‌سه‌وه به‌رده‌باران کرا. ئه‌مه له کاتێکدا به پێ ی په‌یڕه‌وی دینی یه‌زیدی نه به‌رده‌باران و نه کوشتنی ژنان ئاماژه‌ی بۆ نه‌کراوه له به‌شی کۆتای وته‌کانیدا هۆزان باسیشی له وه کرد که پێویسته هه‌وڵ بده‌ین هه‌رچی زیاتر ئه‌م مه‌سه‌لانه دیبه‌یتی له‌سه‌ر بکرێ وه هه‌وڵ بدرێ کولتورێکی مرۆڤانه دروست بکرێ که ئه‌م بێ مافی و پله دوی یه‌ی ژنان تۆلێره‌یت نه‌کرێ. هه‌روه‌ها فه‌زحکردنی ئه‌م دیارده نامرۆڤانه‌یه له ئاسته نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندا کارێکی گرنگه و پێوسیته هاوپشتی و کاری زیاتر له گه‌ڵ ژنانی ناوچه‌که‌دا زیاتر بکرێت.
نەزاکەت خەلیفە چالاکوانی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ووتارەکەیدا ووتی یه‌که‌م بنده‌ست بوونی ژن له کاتێک ده‌ستی پێ کرد که ژن (حه‌وا) بۆ چنینی سێ‌و له دارێکی ممنوع کراو ئیزنی له پیاو (ئاده‌م)وه‌رنه‌گرت. ئه‌وه ده‌ست پێکه‌ر بو بۆ کردنی (ژن) به سێکسی ده‌هه‌م. له کۆمه‌ڵگای ئێمه ژن وه‌کۆ کاڵایێکی بێ بایه‌خ سه‌یر ده‌کرێت و پیاویش وه‌کوو کاڵایێکی زۆر به‌نرخ و نایاب. سیستێمی پیاوسالار کرایسێکی وه‌کوو حوکومه‌تی ئێرانی لێ بۆوه. که له قانونه‌کانی پیاو سه‌ربه‌سته بۆ ئه‌وه‌ی 9 ژنی هه‌بێت و ئه‌گه‌ر له هه‌مان کاتدا هه‌ویستی یان حه‌زی چوو بۆ ژنێکی تر، ده‌توانێت به سیغه(بۆ ماوه‌ی ته‌نانه‌ت کاتژمێرێکیش) ماره‌ی بکات.
مافی ژن بۆ شوو کردنی له ده‌ستی باوک دایه و مافی ژن بۆ ته‌ڵاق وه‌رگرتنی له ده‌ست مێرد.
2 ژنی شه‌هید وه‌کوو 1 پیاوی شه‌هید حیساب ده‌کرێت.(سوڕه‌ی به‌قه‌ره ئایه‌ی 282*)
ژن نیوه‌ی برایه‌که‌ی به‌شی له میرات ده‌که‌وێت.2 شاهیدی ژن به ئه‌نازه‌ی 1 شاهیدی پیاوه له‌به‌ر ناقیس بوونی عه‌قڵی ژن (نه‌هجولبه‌لاغه).
سزای ره‌جم و ئێعدام له کۆمه‌ڵگادا و به‌تایبه‌ت به سه‌ر ژن‌دا ده‌سه‌پێت. کورده‌کان له ناو ئێران‌دا هه‌ره ئه‌و نه‌ته‌وه‌ن که به هه‌موو شێوه‌یه‌ک توشی توند و تیژی ده‌بنه‌وه له به‌ر وه‌ی ژنانی کورد یه‌ک له‌به‌روه‌ی ژنن ده‌چه‌وسێنه‌وه و دووش له‌به‌روه‌ی که کوردن.
به پێی قانونی ئێران کچ ئه‌گه‌ر بمرێت ده‌ڕوات بۆ به‌هه‌شت بۆیه شه‌وێک به‌ر له له‌سێداره‌دانی ته‌جاووزی جنسی پێ ده‌کرێت و ته‌نانه‌ت به بنه‌ماڵه‌که‌شی ڕاده‌گه‌یه‌نن.
به‌ڵام هاوکات ژنان به‌رخۆدانیش ده‌که‌ن و که‌سانێک وه‌کوو شیرین عه‌له‌م هولی نمونه‌یه‌که که به سلۆگانی 'به‌رخۆدان ژیانه' له ناو زیندان چۆکی به سیستێمی پیاوسالاری ئێران‌دا هێنا وسالی 2010 ، 8ی مانگی مه‌ی له‌سێداره درا. زێنه‌ب جه‌لالیان یه‌کێکی تر له‌و ژنانه‌یه که به هۆی خه‌باته‌که‌ی بۆ ژنانی کورد و ئێرانی سزای ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا.
ڕوقیە پەناهی وەکو چالاکوانێکی مافی ژنان ئامادەبوویەکی کۆنفڕانسەکە بەمشێوەیە ڕای خۆی دەربڕی بە باوەڕی من یەکێک لە گرنگییەکانی ئەو کۆنفڕانسە ئەوە بوو کە هەموو ئەو کێشانەی بەدرێژایی پێنچ هەزار ساڵ ڕو بەڕوی ژنان بۆتەوە باسیان لێ‌کرا وەدەستنیشان کرا.وە بۆمان دەرکەوتووە کەکێشەکانی ژنان کێشەی سەرەکی هەموو کۆمەڵگای مرۆڤایەتییە،هەتا ئەو کێشانەش چارەسەر نەکرێن ناتوانین باس لە ئازادی کۆمەڵگایەک بکەین.هەروەکو لە کۆنفڕانسەکەدا ئاماژەی پێدرا کە هەموو ئەو ئێش و ئازارانەی کە ژنان ڕوبەڕوی دەبنەوە لە بنەڕەتدا بەهۆی سیستەمی دەستەڵاتدارو سیستەمی پیاو سالارییە.بۆگۆڕینی ئەو سیستەمە ئەمرۆ ئێمە پێویستمان بە کەسی ئازاد هەیە.ژن نیوەی کۆمەڵگایە هەتا ئەو نیوەیە نەتوانێت ئازادییەکانی خۆی فەراهەم بکات ونەبێت بە کەسایەتییەکی ئازاد وە دەست بەخەبات و تێکۆشان نەکات ناتوانین باس لە کۆمەڵگەیەکی ئازاد بکەین، ناتوانین باس لە گۆڕینی ئەو سیستەمە بکەین.ئێمە هەتا ئێستا دەستنیشانی هەموو ئەو کێشانەمان کردووە.لە ڕۆژهەڵات بەردباران کردن، هەیە دەستدرێژی کردنە سەر ژن هەیە، سیغە هەیە زۆر شتی تر کە بەناوی دینەوە ڕوبەڕوومان بۆتەوە لە کۆمەڵگادا . خاڵی سەرەکی کێشەکان دۆزراوەتەوە چونکەهەتا ئێستا زۆرترین کۆنفڕانس بەستراوە ،کۆبونەوەو سیمینار لەسەر کێشەی ژن بەستراوە بەڵام هەموویان تەنیا باسی کێشەکانیان کردووە.ڕۆژانە دەبینین چەند ژن خۆیان دەسوتێنن بەتایبەتی لە باشوری کوردستان.پێویستە ئێمە بەیکگرتوویی وە ئەوانەی لە کۆنفڕانسەکە بەژدار بوون،وەئەوانەی لیژنەی ئامادەکار بوون بەدوای چارەسەری کێشەکانی ژناندا بگەڕین.لیژنەی ئامادەکار زۆر باسی کێشەکانیان کرد بەڵام خاڵی گرنگ ئەوەیە ئایا ئەمنستی ئینتەرناشنال یاخود نەتەوە یەککگرتووەکان چارەسەری کێشەکانی ژنان دەکات؟بەبڕوای من نەخێر ئەوە ژن خۆیەتی ئەبێت بگەڕێت بەدوای چارەسەردا.
شۆخان فەرەج هەڵسوراوی مافی ژنان و نووسەر لە سایتی کوردستانپۆست کە سایتێکی ڕەخنەگری سیاسییە ، ووتارەکەی بە ڕستەیەک دەست پێ‌کرد ئەگەر ئەتەوێت مافی یەکسانت هەبێت ئەبێت ئەرکی یەکسانیشت وقبوڵ بێت.پاشان درێژەی بە باسەکەی دا، ئاماژەی بەکێشەکان دا(شوکردنی بەزۆر،کوشتنی ژنان لە ژێر ناوی شەرەف،خۆ سوتاندنی ژنان،هێشتنەوەیان لە ماڵەوە وە جێبەجێ کردنی ئەرکەکانی ماڵەوە وەڵامدەرەوەی مێردەکەی بێت) وە چەند پێشنیارێکی کرد بۆ چارەسەرکردنی کیشەکانی ژنان. باسی ئەو یاسایانەی کرد کە سەبارەت بە توندوتیژی ژنان لە پارلەمانی هەرێمی کوردستان دەرچوون بەپێی ستاندارە نێودەوڵەتییەکان نییە هەروەها تەنیا نوسراوە لەسەر کاغەز وە نەچۆتە بواری جێبەجێ کردنەوە . وە حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی ئەوتۆ نادات بەو توندوتیژییانەی کە بەرامبەر بە ژنان دەکرێت چونکە بەشێک لەبەرپرسان گلاون لە تاوانکردن بەرامبەر بە ژنان.وە ووتی دەبێت یاسایەک جێگەی ئەو یاسایانە بگرێتەوە کە تەواوی مافەکانی ژنانی تێدا چەسپێنرابێت وە جێبەجێش بکرێت ئەو یاسایە.لە بەشێکی تردا باسی ئەوەی کرد کە مەجالی ئیش‌کردن بۆ ژنان زۆر کەمە لە چاوپیاواندا لەگەڵ ئەوەشدا لەسەرکارەکانیان ڕوبەڕوی جۆرەها جۆری تەحەروش و دەستدرێژی کردن دەبنەوە.هەروەها شۆخان خوێندن و خۆ ڕۆشنبیرکردنی ژنانی بەگرنگ زانی چگە لەوەی داوای لە دایکان و مامۆستایانی خوێندگاکان کرد کە دەوربینین لە گۆڕینی چۆنێتی بیرکردنەوەی منداڵەکان و فێریان بکەن جیاوازی لە نێوان ژن و پیاودا نییە هەردوکیان یەکسانن وە فێری خۆشەویستی مرۆڤایەتییان بکەن.لە کۆتایی قسەکانیدا پرسی ئایا ژنان جەنگی یەکسانی بوون لەگەڵ پیاوان دەبەنەوە؟
هەریەکە لە(ئاننا کریستین کۆوارسچ نوێنه‌ری ڕێکخراوی جیهانی ژنانی ئازاد- ئه‌ڵمانیا، مێرال جیجێک: رۆژنامه‌نوس له ڕۆژنامه‌ی ئۆزگور پۆلیتیکا) باسی ئەوەیان کرد ئەگەر تاوان دژی ژنان کرا لەو ووڵاتانەی کە مافی ژن پێشێل ئەکرێت هەروەکو چۆن جێنۆساید وەکو تاوانێکی نێودەوڵەتی ناسراوە هەورەها فەنتەساید وەکو تاوانیکی نێو دەوڵەتی بناسرێت بۆ ئەوەی کە چیدی تاوان دژی ژنان نەکرێت بەتایبەتی لەو ووڵاتانەی کە مافی ژنی تێدا پێشیل ئەکرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست