کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


په‌کووله‌و گۆرانی بێژه‌ی شانازي به‌ گۆرانی دزینه‌وه‌ ده‌کا!!

Wednesday, 03/02/2010, 12:00


ئه‌گه‌ ر ڕۆژانه‌و هه‌فتانه‌ش نه‌بێ ،مانگانه‌ لێره‌و له‌وێ له‌ ووڵاتانی جیهان له‌ هه‌وڵی داهێنان و بوونیاتنان دان جا له‌هه‌ر بووارێک بێت به‌ خه ڵکی ئاشنا ده‌که‌ن،تێده‌کۆشن بۆ دۆ زینه‌وه‌و ئاشکراکردنی ئاسانکاری و خۆش گوزه‌راني،له‌ ڕێگای که‌ناڵی ڕاگه‌ياندنه‌وه‌ بۆ خزمه‌ت گه‌یا‌ندنیان به‌مرۆڤ.ئه‌وا بۆ سێ چوار ساڵیش ده‌چێ له‌ باشوری کوردستان خه‌ڵکانێک هه‌ن له‌ هه‌وڵدان و تێکۆشانن به‌ تایبه‌ت بواری هونه‌ری موسیک که‌ بێ وێنه‌و به‌ڕێژه‌یه‌کی پێوانه‌یی توانیويانه‌ له‌دزینی ئاوازی بێگانه‌ داهێنان بکه‌ن ،داهێنانێک له‌هیچ وڵاتێکي دنیادا له‌ شێوه‌و وێنه‌ی ئه‌م هونه‌ره‌ داهێنانه‌یان نه‌بێت،که‌ ڕۆژانه‌ گۆراني بێژێکی پيشه‌ دزیکردني ئاواز و گۆراني بکرێته‌ئه‌ستێره‌ی که‌ناڵی تێڤێ و ماڵپه‌ڕه‌ هونه‌ریه‌کان. داهێنان و دۆزینه‌وه‌ی گۆرانی بێژی ڕووقایمی نه‌ترس له‌پاشگری ووشه‌ي دزي به‌ناوه‌که‌یه‌وه‌،
بڕوا ناکه‌م له‌ هیچ مێژوويه‌ک و سه‌رده‌مێک مرۆڤ شانازي به‌دزی کردنه‌وه‌ کردبێ،يان لاي په‌سه‌ند بووبێ وشه‌رمی به‌و ناوه‌ نه‌کردبێ،خۆ ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌شارێک دزيیه‌کی به‌سه‌ر دا ساغ بباوه‌،ئه‌وا به‌خێزان و بگره‌ بنه‌ ماڵه‌وه‌ له‌ ترس و شه‌رمی ئابڕوو چوون شاره‌که‌یان جێ ده‌هێشت و باریان ده‌کرد،به‌هیچ شێوه‌یه‌ک چاوه‌ڕووی ئه‌وه‌یان نه‌بوو خۆیان پێشانی خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌ بده‌نه‌وه‌،ئه‌ی عه‌جه‌ب گۆراني بێژه‌ دزه‌کان شه‌رم نايانگرێ دوای ئاشکرابوونیان له‌ ئاواز و گۆرانی
دزین به‌ پێچه‌وانه‌ وه‌ له‌ بڕی لێ بووردن و خۆ دوورخستنه‌وه‌یان ،به‌هه‌واڵی نوێ و به‌رگێکي تر خۆیان ده‌رده‌خه‌ن، په‌کوو له‌و چاوو ڕووه‌ ،شه‌رم ئێوه‌ ببینێ خۆي ده‌شارێته‌وه‌ نه‌وه‌ک بێ مانای بکه‌ن،
ئه‌وه‌ی بتوانێ به‌ر به‌و لێشاوه‌ بگرێ ڕيسوا بوون و دزيکردنه‌ بگرێ خه‌ڵکه‌ ،چونکه‌ هونه‌ر که‌لتور مێژوو ناسنامه‌ي شارستانیه‌تی خه‌ ڵکي ئه‌و خاکه‌ن که‌ خاوه‌نی ئه‌م شارستانیه‌ته‌یه‌،که‌وابێ ئه‌گه‌ر خاوه‌ن پيشه‌که‌ نه‌توانێ ئه‌و ئه‌رکه‌ی له‌ ئه‌ستۆیه‌تی بيپارێزي،ئه‌وا خه‌ڵک زۆر به‌ئاسانی ده‌توانێ رێز له‌م ئه‌رکه‌ بگرێ،ئه‌ويش به‌ گوێ نه‌گرتن به‌هيچ شێوه‌يه‌ک له‌م دزو ميزاج تێکده‌رانه‌،نه‌چوون بۆ ئاهه‌نگه‌کانيان
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌کي زۆر گرنگ و سه‌ره‌کی به‌هێز هه‌يه‌ که‌ ده‌کرێ بۆ که‌م کردنه‌وه‌و لاواز کردنی ئه‌م دیارده ‌تێبکۆشن ،به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ئه‌مڕۆ بوونه‌ته‌ پاڵ پشتێکی بێ وێنه‌و بنه‌مایه‌کی تۆکمه‌ بۆ به‌رزکردنه‌وه‌و گه‌وره‌کردنیان ،بوونه‌ته‌ ده‌رگایه‌کی هه‌میشه‌واڵا بۆ دیارده‌ قێزه‌وه‌نه‌کانیان،که‌ ئه‌ویش هه‌ندێ له‌ تێڤێ و ڕۆژنامه‌و ماڵپه‌ڕه‌کانن زۆر به‌داخه‌وه‌ چونکه‌ ئه‌م به‌شه‌ ڕاگه‌یاندنانه‌ هه‌میشه‌ خۆیان به‌دڵسۆزی هونه‌ری کوردي له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و،خه‌مخۆري خۆیان بۆ هونه‌ری کوردی دووپات ده‌که‌نه‌وه‌،که‌چي پێ چه‌وانه‌که‌ی ڕاسته‌و وای لێ هاتووه‌ ئێستا به‌ گوومانه‌وه‌ له‌ ڕاستي و ڕاسته‌قینه‌ی و نه‌دزراوی گۆرانی کوردی بڕوانين که‌ جێ ی داخه‌.


هاوکار حه‌وێز

10/01/03

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە