چه‌ند تێبینیه‌ک له‌سه‌ر نامه‌که‌ی سکرتارێتی مه‌کته‌بی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراقی
Tuesday, 24/07/2012, 12:00
له‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دا له‌سه‌ر ئاستی شاره‌کان (سه‌رکه‌وت حه‌سه‌ن) به باژڕوانی سلێمانی ده‌رچوو .
له‌سه‌ره‌تای ده‌ست به‌کاربونیه‌وه ڕۆژنامه‌ی هاووڵاتی چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ ناوبراو ئه‌نجام داوه ، ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته لێره‌دا ، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا پرسیار ده‌رباره‌ی ئه‌و 5 قوربانیه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراقی کراوه که له 14 /7 /2000 دا ڕویداوه ، ئه‌و ده‌مه (سه‌رکه‌وت حه‌سه‌ن) به‌رپرسی ئاسایشی سلێمانی بووه ، دیاره حیزبی کۆمۆنیست وه‌ڵامه‌که‌ی (سه‌رکه‌وت حه‌سه‌ن) لا په‌سه‌ند نه‌بووه.
به‌نامه‌یه‌ک به‌ناوی سکارتارێتی مه‌کته‌بی سیاسیانه‌وه هه‌رزه‌کارانه هاتۆته وه‌ڵام .
ئه‌وه‌ی که سه‌رنج ڕاکێشه‌و له مه‌ودای لۆگیکی به‌یانه‌که‌دا هاتووه ،هه‌ڵوێستی تۆمه‌ت به‌شینه‌وه‌ی کۆمۆنیسته‌کانه ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵکانێ که ڕووبه‌ڕوون له‌گه‌ڵ باری توندووتیژی وبێدادی زۆربه‌ی لایه‌نه زبروو ناژیارییه‌کانی ده‌سه‌ڵات ، له‌م باره‌وه وا هاتووه که (سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه هیچ که‌سێک پاک ناکاته‌وه ، ئه‌و کاته به‌رپرسی ئاسایشی سلێمانی بووه‌وو یه‌کێک بووه له ده‌سته‌ی دامه‌زرینه‌ری ده‌زگای زانیاری) ، وه ڕونکردنه‌وکه‌یان شه‌رمنانه هه‌ردوو ده‌زگاکه به داپڵۆسێنه‌ر ناوده‌با.
سه‌باره‌ت به‌م په‌روه‌نده‌ییه من هه‌موو قوربانیه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ وه‌ک ته‌ماشا ده‌که‌م، به زامێکی قوڵی ده‌زانم به ویژدانی هه‌موو تاکێکی کورده‌وه ، له‌م باره‌وه که خۆم یه‌کێکم له‌وانه‌ی له‌نزیکه‌وه پڕووشکی شه‌ڕی ناوخۆم به‌رکه‌وتووه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جارێکی تر ده‌بێته مایه‌ی ئازاری زۆر ئه‌وه‌یه ، که له‌م کلتوره‌سیاسیه‌ی ئیستای کوردوستاندا قوربانیه‌کان و شه‌هیدان بونه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌کی وه‌به‌رهێنان لای هه‌ندێ که‌س و لایه‌ن.
بۆنمونه
ئه‌م حیزبه ، ی ن ک هێرشی کردۆته سه‌ریان له (14 / 7/ 2000)و 5 قوربانی لێ که‌وتۆته‌وه ، له‌وسه‌رده‌مه‌دا ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئه‌م حیزبه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وکاته‌ی (ی ن ک) ی به (جه‌نگه‌ڵی)ناوده‌برد ، به‌ڵام ئێستا له‌سایه‌ی دا به‌ڕواڵه‌تی کاری سیاسی خۆی ده‌کات و قبوڵێتی .
له‌سه‌ره‌تای یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی لیستی گۆڕان دا له 25 / 7 / 2009بۆ په‌ڕله‌مانی کوردوستان ئه‌م حیزبه چه‌ند کۆبه‌نه‌وه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی(ی. ن .ک) کرد بۆئه‌وه‌ی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی هێرشی ڕاگه‌یاندن له دژی لیستی گۆڕان ده‌ست پێبکه‌ن ، داوای کۆمۆنیسته‌کان ئه‌وه‌بووه له پاداشتی ئه‌م هێرشه‌دا بۆ سه‌رلیستی گۆڕان ، که یه‌کێتی نیشتیمانی کوردوستان شه‌هیدانه بۆهه‌ر پێنج قوربانی حیزبه‌که‌یان ببڕیته‌وه‌و وه‌ک شه‌هیدی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردوستان حسابیان بۆ بکه‌ن ، ی.ن.ک هیچ وه‌ڵامی به‌داوه‌که‌یان نه‌دا‌وه .
له‌ڕونکردنه‌وه‌که‌دا هاتوو(ئه‌م تاوانه به‌بڕیاری سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردوستان ئه‌نجام دراوه که(نه‌وشیران مسته‌فا) له ترۆپکی جێ به‌جێ کردندا بووه)،
ئه‌م هه‌ڵوێسته هه‌ڵوێستی حیزبێکه که پشتگیری له ئه‌ندامێکی خۆی بکات،ئه‌گینا به گوێره‌ی عه‌قڵی ژیری کاتێ سه‌رکردایه‌تی بڕیاری له‌سه‌ر کارێک دابێت، بڕیاره‌که له‌پیش جێبه‌جێ کردنه‌وه‌که‌وه ده‌رده‌چێت، ئه‌مه‌ش سیاسه‌توو فه‌رزکردنێکی ئیراده‌گه‌رانه نییه به‌ڵکو ڕێچکه‌یه‌کی درووستی بۆچوونه ، سکارتارێتی مه‌کته‌بی سیاسی ئه‌م حیزبه گه‌ر بونی هه‌بێت ، ده‌بێ ئه‌وه بزانێت ! به‌ڵام گیرفانی به‌تاڵیان پیویستی به‌م پیاهه‌ڵدان و خۆلێ نزیک کردنه‌وه‌و پشی پشی ومه‌راییه هه‌یه ! هه‌رچه‌ند من یه‌کێتی نیشتیمانی کوردوستان بناسم هیچ بایه‌خێکیان پینادات ، وه‌ک هه‌وڵه‌کانی پێشوویان
من به‌داخم بۆ هه‌موو قوربانیه‌کان ، ئه‌وانه ڕۆله‌ی ئه‌م گه‌له بوون ، بونه‌ته سوته‌مه‌نی ئه‌و بارودۆخه‌سیاسیه نه‌خوازراوه‌ی له‌و ڕۆژگاره‌دا گوزه‌ری کرد ، که‌سانی سیاسی و هوشیار بۆ به‌ره‌و پێش بردنی کۆمه‌ڵگا ، ده‌بێت هه‌میشه ئه‌وڕۆو ئاینده ئامانجی بێت ، نه‌ك خه‌ریکی هه‌لدانه‌وه‌ی برینه‌کانی ڕابوردووبێت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م بڕگه‌یه له مێژووی ئاکاری ئه‌حزاب له ده‌ڤه‌ری ئێمه‌دا چه‌کوو ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ڕادیکاڵ زۆربه‌ی لایه‌نوو قوتبه سیاسییه گه‌وره‌وبچوکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی له‌م کایه خوێناوییه گلاندبوو
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست