کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەلامێك بۆ سۆنیا خان

Monday, 27/04/2009, 12:00


(((ئه‌مڕۆ له‌ لایه‌ن ڕه‌وتێكی كامڵنه‌بووی جینه‌شێواوی وه‌ك (گردی وشه‌)ه‌وه‌ بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت به‌ ناوی گۆڕانه‌وه‌، جگه‌ له‌ هه‌ڵگرتنی به‌ردێكی گه‌وره‌ی هه‌رگیز نه‌هاوێژراو و ئاره‌زوویه‌ك بۆ شێواندنی باری ده‌روونی خه‌ڵك و هاوارێك بۆ بانگدانی مانه‌وه‌یه‌كی بێ به‌رهه‌م)))

چەمكى گۆران وفەلسەفەى ئەو مەغزا راستەقینەى كە بەرێزتان باسى دەكەن پێم وایە لەو پێناسەیەى سەرەوە خۆى نابینێتەوە كە شیتان كردۆتەوە چونكە ئەمە جگە لە هەولدان بۆ لەكەداركردنى ریفۆرم و بێ ئاگا بوون لە گۆران زیاتر هیچى تر نیە .ئەو (گۆران)ەى باسى دەكەیت بۆ تۆ بەردێكى گەورەى هەرگیز نەهاوێژراوە .

جا گردەوانەكان و شوانەكەیان بەدواى گۆران لە حیزب یان دەسەلات یان سیستم بەتەنها ناگەرێن بەلكو بەدواى تاكى كوردا دەگەرێن كە چۆن بەدەستى دەسەلاتەوە توشى چاوبەستن و بێدەنگى بوون لە بەرامبەر لە گەندەلى و دزینى مال و مولكى میللەت ئەو هەموو ستەم و سزادانە دەرونیانەى كەبەرامبەر بە تاكى كورد دەكرێت یان ئە و ناعەدالەتیە كۆمەلایەتیەى كەلەسەر دەستى بنەمالە مافیاكانى دەسەلاتەوە خولقاو هەروەها ملكەچبوونى تاكى كورد بەرامبەر بەو پێشێلكاریانە كەرۆژانە لە دەرگاى هەموو مالێكى كورد دەدات بەبێ ئەوەى بتوانیت بلێیت (بۆ) .(18) سالە كێ زاتى ئەوەى بووە بەم دەسەلاتە بلێت گەندەل كێ توانى لەوە تێبگات كەئیتر حكومەت ساوا نیە یان مەترسى لە سەر مەسەلەى كورد هەیە یان حكومەت كوردیە ئەگەر كەم وكورى و دزى وزولمیش بكات یا بە سەدان كەس موچە وەربگرێت و لەمالەو دانیشێت وكەسانێك زیاتر لە چەند پارچە زەوى داگیر بكەن یان بەرپرسێك دادگا نەتوانیت ناوى بهێنێت ئەگەر تاوانى گەورەش بكات یان منالى بەرپرسەكان تەخشان پەخشانى سامانى ئەم گەلە رەش و رووتە بكەن یان ئەم وولتە بكەنە سەیرانگەى شەوە سورەكانى خۆیان یان وهەزاران یانى تر لە تاوان ... میللەتیش بابێدەنگ بێت حكومەت ساوایە .بەلێ سۆنیاخان كێشەى نەوشیروان ئەوە نیە بەردەكە قورسە و ناهاوێژرێت بەلكو فەلسەفەى ئەو ئەوەیە تاكى كورد بوێرێت وزاتى ئەوە بكات دەست بۆ بەرد بەرێت وسل نەكاتەوە لەم فس فس پالەوانانە .

جا سەبارەت بەوەى كە لە بەرپرسیارێتى خۆیان بدزنەوە مەرج نیە تەنانەت گرنگ نیە ئەو كەسە پالەوان بێت یان یان شۆرشگێر یان دەست پاك یان داوێن پاك یان خاوەن بەرنامە وبیروباوەربێت یان سەركردەیەكى سادەبێت بەلكو گرنگ ئەوەیە تاسەر بتوانێت سیفەتە بمێنیتەوە كەئاماژەم پێ داوە ئەو نازناوە لە دەست نەدات بۆیە ئەوە نەوشیروانە كە بەداوێن پاكى ماوەتەوە و دەستپاكە بەلام بادلنیا بیت كە هەر توندەو وخاوەن بەرنامەیە , وە خۆى لەبەرپرسیارێتى مێژویی نەدزیوەتەوە ئەگەر دوینێ لەناو یەكیتى و بۆیەكێتى خەباتى كردوە ئەمرۆ بۆ كەسایەتى كوردو نەتەوەیەك خەبات دەكات وبەدواى هوشیاركردنى تاكى كورد دەگەرێت و رێگەى راست نیشانى گەلێك دەدات كەبتوانیت چەمكى گۆران بە دیوە راستەقینەكە پێناسە بكات بەلام بەراستى منیش پشتگیرى قسەى عەوەز حەربى دەرووناسى میسرى دەكەم كەشەر بەدەرەوەى خۆت بگێریت كت ومت ئەمە بۆ بەرێزتان ووتراوە چونكە پێویستە چەمكى گۆران بەسادەیى و واقعیان ببینیت نەك بە فەلسەفى و ناواقعیانە بۆ ئەوەى تاكى كورد چەواشە نەكرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە