کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بڕیارێکی شاهانه

Monday, 30/07/2012, 12:00




هیچ گومانت هه‌یه‌ که تۆ شازاده‌ی وڵاتی منی

له سه‌ر ته‌ختی پادشاییم ، هه‌ر خۆت خانمی یه‌که‌می

تۆی که فه‌رمانی هاتو و چۆی شه‌پۆلی خوێنه‌که‌م ده‌ده‌ی

له ناو کۆشکی ئه‌م دڵه‌ما سیسته‌می وڵات ڕێکده‌خه‌ی.....

گومانت هه‌یه‌ قانون و قه‌باڵه‌ و ده‌ستوری وڵات

تۆ نه‌بیت هیج کاربه‌د‌ه ستێ ، واژوی کۆتای له‌سه‌ر بکات

وه‌زیر و گزیر و حاکم ، مه‌مله‌که‌ت‌ به‌ منیشه‌وه

ملکه‌چی فه‌رمانێ ده‌بین , ده‌رچێ لای تۆی شازاده‌وه

وه‌ک (حه‌ره‌می شای) عاشقی , ئه‌م نیشتیمانه بچوکه

به بڕیارێکی شاهانه ، له کۆشکی دل , زیندانیم که.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە