بیرخستنه‌وه‌یه‌كی خێرا بۆ بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و حزبی شیوعی
Tuesday, 29/03/2011, 12:00
ئه‌م دوو حزبه مێژویه‌كی دێرینیان له‌كوردستاندا هه‌یه به‌چاك و خراپ، كارم به‌و مێژووه‌وه نییه، ته‌نها ئه‌وه‌ی له‌ئێسته‌دا پێویسته لێی به‌ئاگابین ئه‌وه‌یه كه بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌ده‌نگی خه‌ڵكێك چۆته په‌رله‌مان و حكومه‌ت كه به‌ڵێنی ئۆپۆزسیۆن بوون و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سته‌م و گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری له‌دروشمه سه‌ره‌كییه‌كانی بانگه‌شه‌ی بوو، كاتێكیش دوو ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌ركه‌وت ئومێدمان پێی هه‌بوو كه دوو كه‌سی له‌به‌ره‌ی خه‌ڵك چۆته نێو په‌رله‌مان، وه‌ك چۆن كاتێك وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی وه‌رگرت پێمان وابوو ماف و ئازادی بۆ مامۆستایانی ئاینی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی بینیمان چونه پاڵ ده‌سه‌ڵات بوو نه‌ك خه‌ڵك، به‌مانای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 40 ڕۆژه له‌كوردستان خۆپیشاندانه‌و خوێنی خه‌ڵك ڕژاوه‌و مامۆستای ئاینی ته‌قه‌ی لێكراوه‌و له‌وتاربێژی لاداراوه به‌ڵام وه‌زیری ئه‌وقاف ده‌سه‌ڵاتی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنه‌كه‌یی نییه كه ئیهانه‌ی پۆستی وه‌زیریش ده‌كات، به‌پێش چاوی ئه‌وه‌وه مامۆستای ئاینی هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كرێ له‌وتاردان و مزگه‌وته‌كه‌ی لاده‌برێ، له‌بری ئه‌وه‌ی وه‌زیر ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه حاشا له‌وه ده‌كات كه هیچ مامۆستایه‌ك له‌كاره‌كه‌ی دورخرابێته‌وه، جگه له‌وه بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كه‌هه‌میشه گله‌یی له یه‌كێتی و پارتی ده‌كرد كه به‌رده‌وام و چه‌ندین ساڵه زوڵمیان لێكراوه و پاره‌یان بڕاوه‌و زۆر گله‌یی تر، كه‌چی كاتێك بودجه‌و ئیمتیازاتیان پێدرا ئیتر بزوتنه‌وه‌ی ده‌ستی بۆ شه‌رعیه‌ت دانه‌وه بۆ حكومه‌ت هه‌ڵبڕی، ئه‌و حكومه‌ته‌ی كه ده‌ستی چۆته خوێنی گه‌نجه‌كانی ئه‌م وڵاته، ده‌بوو بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بێده‌نگ نه‌بووایه له‌حه‌ق، له‌ناعه‌داله‌تی، له‌سته‌مكاری، له‌خوێنڕێژی به‌ڵام به‌داخه‌وه تاكو ئێسته بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی یه‌كێكه له‌حزبه بێ هه‌ڵوێسته‌كان له‌ئاست داخوازی خۆپیشانده‌ران به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌سانێك هه‌ن له‌حكومه‌تدا و ویژدانیان زیندووه با بێده‌نگ نه‌بن له‌م بارودۆخه، ئه‌گه‌ر نابن به‌به‌شێك له‌خۆپیشانده‌ران لانی كه‌م نه‌بن به‌به‌شێك له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه‌ئێسته شه‌رعیه‌ته‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵكدا له‌به‌ین ژووه‌و وه‌ك پارێزه‌ری بكوژ‌و پێشێلكاری یاسا ته‌ماشای ده‌كرێ.
نیگه‌رانییه‌كی تر حزبی شیوعی و ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كه‌یه‌تی، ئه‌و حزبه‌ی كه‌به‌ده‌نگی نزیكه‌ی 76 لایه‌نی چه‌پ ئه‌ندامێكی چووه په‌رله‌مان و به‌و هۆیه‌شه‌وه وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری وه‌رگرت، جێی خۆیه‌تی چه‌په‌كانی كوردستان و ئه‌وانه‌ی له‌و لیستی عه‌داله‌ت و یه‌كسانی به‌شداربوون و ده‌نگیان به‌و دوو دروشمه‌داو ئێسته زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه كه چه‌پن به‌شدارن له‌خۆپیشاندانه‌كان با متمانه له‌و وه‌زیرو ئه‌ندام په‌رله‌مانه وه‌ربگرنه‌وه كه به‌ده‌نگی ئه‌وان چونه‌ته حكومه‌تێك كه نه یه‌كسانی ده‌زانێ نه عادله، با ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه كه‌نوێنه‌رایه‌تی چه‌په ئازادیخوازه‌كان ده‌كات ئیتر مافی ئه‌وه‌ی نه‌مێنێ به‌و ناوه‌وه ده‌نگی له‌پاڵ ده‌نگی ده‌سه‌ڵاتدا بێت بۆ ئیهانه كردنی خه‌ڵكی خوێنڕاوی خرۆشاوی كوردستان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، حه‌یفه كه‌سێكی بیر ماركسی چه‌پ ئێسته له‌م كاته‌دا پێی ڕه‌وا بێت وه‌زیری ڕۆشنبیری حكومه‌تێك بێت كه چه‌ندین پیاوكوژ ده‌پارێزێ و گوێ به‌دواخوازی ڕه‌وای شه‌قامی خۆپیشانده‌ر نادات له‌پاش 40 ڕۆژ خۆپیشاندان، وه‌ك چۆن حه‌یفه ئیسلامییه‌ك به‌ناوی بزوتنه‌وه‌وه كه ده‌زانێ بێده‌نگ بوون له‌حه‌ق چه‌ند تاوانه‌و هاوبه‌شی كردن له‌گه‌ڵ زوڵم و سته‌مكارییدا چه‌ند تاوانێكی گه‌وره‌یه به‌ڵام له‌پێناو موچه‌و بودجه‌دا ئه‌م چه‌په شیوعیه‌و ئه‌م ئیسلامییه ڕادیكاڵه ئێسته له‌پاڵ یه‌كێتی و پارتیدا ماونه‌ته‌وه، هیوادارم پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و حكومه‌ته هه‌ڵبوه‌شێته‌وه ئه‌وان ڕووی خۆیان سپی بكه‌ن و ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه‌و به‌ره‌ی خۆپیشانده‌ران هه‌ڵبژێرن، ئه‌گه‌رنا دوای ئه‌وه هه‌رچی بڵێن مانای نییه‌و ئه‌مه‌ش له‌حزه مێژوییه گرنگه‌كانه كه‌دڵنیابن گۆڕانكاری گه‌وره به‌ڕێوه‌یه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست