کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئایا مه‌لا کرێکار ده‌نگ ئه‌دات؟

Tuesday, 23/02/2010, 12:00



وه‌ك ئاشکرایه‌ ئه‌م جاره‌ کورد له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ئه‌توانێ ده‌نگ بدات و جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌مه‌ ئه‌و هه‌له‌یه‌ که‌ هه‌موان ئه‌توانین بیقۆزینه‌وه‌و یه‌ك زه‌ربی گه‌وره‌ له‌ لیستی ئه‌سپه‌ لاته‌که‌ بده‌ین وهه‌وڵ بده‌ین بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ئاستێکی لۆکاڵی ناوخۆیییه‌وه‌ قوتاری بکه‌ین و چی تر له‌بازنه‌ی شارێك وناوچه‌یه‌ك به‌قه‌تیسی نه‌هێڵدرێته‌وه‌.

له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کوردستانی ساڵی پاردا، مه‌لا کرێکار وه‌ك نه‌یارێك دژی ده‌سه‌ڵاتی مافیا ئاخاوتنی ئه‌داو، له‌هه‌مان کاتدا داوای له‌ هه‌واداران ودۆستانی کرد که‌ بابکۆتی هه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌ن،به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌رده‌نگتان دا، ئه‌وا باشتره‌ ده‌نگ بده‌ن به‌ گۆڕان و هه‌ڵوێسته‌کانی کاك نه‌وشیراوانی به‌رز نرخاند.

دواتر به‌هۆی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌وه‌، مه‌لا به‌ختیارو هه‌موو کاسه‌لێسه‌کانی نێو دیوه‌خانی چاودێر، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی مه‌لا کرێکاریان به‌دوژمنایه‌تی بۆ سه‌ر کورد هه‌ژمار کردو هه‌ردوو کاك نه‌وشیراون ومه‌لا کرێکاریان به تیرۆریست له‌قه‌ڵه‌م دا. که‌چی ئه‌مه‌ گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌ بوایه‌و مه‌لا کرێکار بیوستایه‌ به‌باڵای ئه‌واندا هه‌ڵی بدایه‌و خه‌ڵکی هان بدایه‌ بۆئه‌وه‌ی ده‌نگ بده‌ن به‌لیستی ئه‌سپه‌ عه‌ره‌بیه‌که‌، ئه‌وا نه‌ك هه‌ر له‌خانه‌ی تیرۆر ده‌ریان ئه‌هێنا، به‌ڵکه‌ له‌وانه‌ بوو جگه‌ وه‌زیری ئه‌وقاف ، ئه‌یان کرده‌‌ مه‌رجه‌عی ئایینی کورد وه‌ك ئایه‌توڵا سیستانی لێئه‌هات.

مه‌لا کرێکار له‌ڕابردوو وئێستاشدا باجی ئه‌و یاخیبوون و سه‌رسه‌ختیه‌ی خۆی داوه‌و ڕه‌نگه‌ له‌مه‌و دواش هه‌روا بێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێیوایه‌ ئه‌گه‌ر چی له‌سه‌ر هه‌ر ئایدۆلۆژیایه‌ك بی، ئه‌وا بێ شك ئه‌بێ کوردستانی بێ ودژی گه‌نده‌ڵی بی.

له‌دوای سه‌فه‌ره‌که‌ی مه‌لا ته‌ماته‌ بۆ شاری ئۆسلۆی نه‌رویژ و دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن کاکه‌ فرمانه‌وه‌ ته‌ماته‌ باران کرا، ئێدی مه‌لا حه‌وسه‌ڵه‌ی لێبڕاو ،له‌و ساوه‌ وه‌ك پیاوه‌کانی بن لادن خه‌ریکی کاری تیرۆرو کوشتنه‌، ئه‌وه‌تا هه‌ر له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌و، پیاوه‌ گرگنه‌کانی هه‌ستان به‌ هه‌وڵی تیرۆر کردنی مه‌لا کرێکار له‌ووڵاتێکی دیموکراسی ئه‌وروپی ودواتر له‌شارێکی وه‌ك سلێمانی ، که‌پیاوه‌کانی دوو هاوڵاتی ئه‌م شاره‌یان خه‌ڵتانی خوێن کرد وئاماژه‌کان پێ ئه‌چن له‌داهاتوودا کاری له‌وه‌ش ناهه‌موارتر به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن به‌تایبه‌تی له‌شاری که‌رکوك.

له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی پاره‌وه‌، ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که‌دران به‌خه‌ڵکی هیچ جێبه‌جی نه‌کران وباروو دۆخه‌که‌ش ، له‌هه‌موو بواره‌کاندا هه‌ر به‌ره‌و ناهه‌مواری ڕۆیشتوه‌، بۆیه‌ پێم وایه‌ مه‌لا کرێکار هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕاوه‌و ، ئومێدی له‌جاران زیاتره‌ به‌ به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستاکاران که‌خۆی له‌یه‌کگرتروو و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا ئه‌بینێته‌وه‌، بۆیه‌ گه‌ر مه‌لا کرێکار ده‌نگ بدات، ئه‌وا ده‌نگی خۆی به‌یه‌كی له‌م دوانه‌ ئه‌دات،به‌تایبه‌تی یه‌کگرتوو، که‌ده‌رکه‌وت له‌هه‌ردوو په‌رله‌مانی کوردستان و به‌غدا هه‌ڵوێستی به‌رزیان نواندوه‌.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە