کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەترسیەكى زۆرگرنگ!!!پەیامێك بۆمام جەلال وكاك مسعود+بەرپرسانى وڵاتەكەم بیخوێننەوە ـ راستیەكان دەردەكەون!!!

Monday, 07/12/2009, 12:00


بەڕێزان مام جەلال وكاك مسعود دەكرێ وەك هاووڵاتیەكى ئەم كوردستانە بەرچاوڕوونیەك ئاراستەى بەڕێزتان بكەم وئێوەش لوتف بفەرموون وبەدواداچوونى بۆبكەن؟ئەگەرمەترسیەكە بەهەندوەرنەگیراوپشتگوێ خرائەوامن وەك ئەركێكى نیشتیمانى وئەخلاقى ئەوەى لەسەرشانمە بۆڕاى گشتى و خوێنەرانى خۆشەویستى ڕوون دەكەمەوە.
بەڕێزان ئەوەى ئێستابەخەتەرناكترین مەترسى بۆسەرئەم وڵاتەى خۆمان كوردستان دادەندرێت،نەبوونى هەست كردنەبە،بەرپرسیارى لەلایەن بەرپرسەكانى ئەم وڵاتە،زۆركات لەلایەن بەرپرسانەوە باس لەزیادەڕۆیی دەكرێت لەسەرباسكردنى گەندەڵیەكان،ئێوە كەبەرپرسى ڕاستەوخۆن لەم هەرێمە بەهەمووكات هەواڵەكانی میدیائەهلیەكان بەدرۆپێناس دەكەن،ئەمەش واى لەئێوەكردووە بەدواداچوون بۆهەواڵەكان نەكەن وبەلێنەپرسینەوەیان زیاترهانى ئەنجامدانى گەندەڵیەكان بدەن!!!
ئێوەلەماوەى حكومڕانیتان ئەتان توانى (كوردستان پۆست)ێك لەناوەخۆتان دروست بكەن وبەزووترین كات لەهەڵەى بەرپرسەكانى ئەم دەڤەرەئاگاداربن،چۆن دەبێت ئێوەى سەركردەى ئەم وڵاتە تاكوئێستا ماڵپەرى فەرمى خۆتان نەبێت؟ بۆئەوەى ئەم خەڵكەى هەڵەكانى بەرپرسان دەبینێت ڕاستەوخۆخۆتان ئاگاداربكاتەوە،نەوەك لەترسى گیانى خۆى بەناوى خوازراوبڵاوى بكاتەوەوئێوەش بەبوختان ودرۆى بزانن،من دەمەوێ پێشنیارەكانم ئاراستەى بەڕێزسەرۆكى كوردستان بكەم،چونكەبەڕێزمام جەلال سەرۆكى كۆمارى عێراقى دراوسێمانەوجارەك كارى بەوڵاتى كوردستان نى یە.
جەنابى سەرۆكى كوردستان دەكرێ لەبەڕێزتان پرسیاربكەین كێن ئەوكەسانەى ڕێگایی بەململانێكانى بەرپرسان داوە،كەهەریەكەوبەشێوازێك دژایەتى یەكتر دەكەن وكۆمەڵێك ڕۆژنامەنووس نان دەدات لەپێناوبەكارهێنانى لەدژى بەرپرسێكى تر،لەكاتێكدابارودۆخى كوردستان پێویستى بەتوانایی هەموولایەكمان هەیە تاكوبەرامبەردووژمنەكانمان بوەستین لەكێشەنەتوەییەكان چارەنووس سازەكان؟
جەنابى سەرۆكى كوردستان چ دەبێت ئەگەربەڕێزتان كەناڵێكى ڕاستەوخۆدروست كەن لەگەڵ هاوڵاتیان بەڕێگای(تەلەفۆن ـ ئیمێل)بۆئەوەى خراپەكارى وگەندەڵیەكان ڕاستەوخۆبێتەبەردەمى جەنابتان؟
بەڕێزسەرۆكى كوردستان ئەگەرلەكەناڵێكى فەرمى حكومەت دادگاییكردنى ئەوبەرپرسانە نمایش بكرێت،كەگەندەڵیان لەسەرساغ بێتەوە چ زەرێك لەئاسایشى قەومیمان دەدات؟جگەلەدەرخستنى شەفافیمان وترساندنى بەرپرسەكانمان بۆئەنجام نەدانى خراپەكارى وگەندەڵى.،لەهەمان كاتدا لەوڵاتان سەرۆكیش ئامادەى بەردەم دادگادەبێت بۆلێپرسینەوە نەوەك بەرپرسەكان؟.
بەڕێزسەرۆكى كوردستان چ ئامادەكارییەكى زۆرى دەوێت ئەگەربەڕێزتان بڕیاربدات ناوەندێكى گەیەنەرلەنێوان بەڕێزتان وهاوڵاتیان بكرێتەوە لەشارەكان وهاوڵاتیان سكاڵاكانیان بگەینەشوێنێكى باوەڕپێكراولەسەربەرپرسان؟لەئێستاداتەنهاشوێنێك نى یەبۆتۆماركردنى سكاڵالەدژى بەرپرسان؟!!!!!!!!!!!
هیوادارم بۆئەوەى ڕاستیەكان ودرۆكان تێكەڵ یەك نەكرێن بفەرموون بۆ دیراسەكردنى پێشنیارەكانمان ومنیش لاى خۆم ڕایدەگەینم هەرگەندەڵیەك وخراپەكاریەك لەبەرپرسان وكاربەدەستان ببینم ئەواهیچ شتێك نى یەبۆوەستاندنم تاكوبەڕێزتانى لێ ئاگاداربكەمەوە،بەڵام باشتروایەبەڕێزتان ئیمێڵێكى تایبەتان هەبێت،نەوەك ئەم ماڵپەڕەى سەرۆكایەتى هەرێم،كەهەرگیزكارناكات وڕاستیەكان ناگەینێتەبەڕێزتان،چونكەخۆم بە كارم هێناوە،بەڵام ئیكسپایەرە.!!!!

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە